کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
٩٧٨ ڕۆژە زانیاری لە سەر پژمان مورادی نییە
ڕاگەیاندرا ٩٧٨ ڕۆژە پژمان مورادی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراوە و هیچ زانیارییەکی لە بارەوە نییە. -
گەلێک کەس سەردانی پرسەی گەریلاکانی هەپەگە بایار و بۆزکورتیان کرد
لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی شەهیدانی هەپەگە سەردار بایار و محەمەد بۆزکورت کرا. -
پشێلکردنی مافی منداڵان لە باکووری کوردستان؛ ٣٦ منداڵ ژیانیان لەدەستداوە
لە راپۆرتی ساڵانەی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا لەبارەی پێشێلکردنی مافی منداڵان هاتووە، ٣٦ منداڵ بەهۆکاری پێشێلکاری جیاجیا ژیانیان لەدەستداوە و ٨١ منداڵ دەستبەسەرکاون. -
وێنەی کۆگای چەک و تەقەمەنی بنەماڵەی گوران بڵاوکرایەوە
بڵاوبوونەوەی وێنەی ٤٠٠ چەکی کڵاشینکۆف و چەندین جۆری تەقەمەنی هەموو ئەو بانگەشانەی پشتڕاست کردەوە کە دەربارەی بوونی کۆگای چەکی بنەماڵەی گوران، لە کاتی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوی کوشتنی نارین گوراندا باس دەکران. -
شاندێکی شەنگال سەردانی ڕژاکییان کرد
شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە سلێمانی سەردانی ڕژاکییان کرد. لە دیدارەکەیاندا ئاماژە بە گرنگی خەبات و کاری پێکەوەی کرا. -
یەژاستار بە رێزەوە یادی فەرماندە مەدیا عەگیدی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار: بە ڕێز و پێزانینەوە و یادی هاوڕێی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، ژنە قارەمانی گەلی مێردین، جەنگاوەری پێشەنگی پەکەکە-پاژک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار مەدیا عەگید(بەرات ئافشین)، بەرزڕادەگرین. -
ژنانی مەخمور دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانیان کرد
ژنانی مەخمور بەبۆنەی ٢٥ ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێوانیان ئەنجامدا و گوتیان: "ئێمە درووشمی "ژن ژیان ئازادی، سەربخە ئازادی" هەموو گۆڕەپانێک دەگۆڕین بۆ گۆڕەپانی سەرهەڵدان". -
بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە ئەسەر کرا
لە فارقین بۆ گەریلای هەپەگە محەمەد ئەسەر پرسە دانرا، زۆر کەس سەردانی پرسەکەیان کرد. -
ئوچار: شەڕی تایبەت بە پلەی یەکەم ژنانی کوردی کردووەتە ئامانج
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدم کلیچگون ئوچار دەسنیشانیکرد، سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت زیاتر ژنانی کورد دەکەن بە ئامانج و پەیامی "دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد ببێت، پرسەکان چارەسەر ببن"ی راگەیاند. -
لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخۆدان بەردەوامە
لە دژی زەوتکردنی شارەوانییەکان، لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخودانی ١٥ رۆژە بەردەوامە. -
چارەنوسی ٤ کورد کە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە رفێندراون نادیارە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە دەوڵەتی ئێران بەر لە ١٣ رۆژ ٤ کەسی رفاندووە، کە یەکیان منداڵە و تائێستاش چارەنووسیان نازانرێت. -
پاش گردبوونەوەکە گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشم ڕێپێوانیان کرد
لە ئێلح گەنجان پاش گردبوونەوەی "دیموکراسی و ئازادی" بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهید مزگین ئوموت بەڕێوەچوو
پاش ئەوەی هەپەگە شەهیدبوونی گەریلای یەژاستار مزگین ئوموت (عالیە عیسا زادە)ی ڕاگەیاند، لە سلێمانی مەراسیمی یادکردنەوەی بۆ ئەنجامدرا. -
"گەر ئێوە جدین دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە، با ئۆجالان پەیامی ئاشتی بدات"
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە گردبوونەوەی "دیموکراسی و ئازادی" قسەی کرد و گوتی: ""گەر ئێوە جدین دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە، با ئۆجالان پەیامی ئاشتی بدات". -
ئایلا ئاکات ئاتا: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە!
چالاکوانی تەژەئا ئایلا ئاکات ئاتا گوتی: "ئەو ڕێگەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کردییەوە، ڕێگەیەکە هەمووان دەتوانن پێکەوە لەسەری بڕۆن. ئەو دەرگایە بکەنەوە، ئەم گەلە دەیەوێت دەنگی بەڕێز ئۆجالان ببیستێت". -
ئەحمەد تورک و ئەحمەد داودئۆغڵو کۆبووەنەوە
ئەحمەد داودئۆغڵو و ئەحمەد تورک دوای کۆبوونەوەیەکی داخراو، کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییان سازکرد و لەپێناو دیالۆگ و دیموکراسیدا بانگەوازیان راگەیاند. -
'با رێبەری گەلی کورد ئازاد بێت، ئەم کێشەش چارەسەر دەبێت'
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە کەسکین بایندر لە گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی' وتەیەکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە، کە بەردەنگ و موخاتەبی پرسی کورد رێبەر ئاپۆیە. -
بۆتانییەکان بەربەست و ئاستەنگەکانیان راماڵی
جەماوەری گەل کە لە هەڕێمی بۆتانەوە بەڕێکەوتبوون، بەمەبەستی بەشداربوون لە گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی'، بەربەستەکانی دوڵەتی تورکییان راماڵی و بەرەو ئێلیح بەرێکەوتوون. -
هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا
لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمی مەتینا و زاپ ٢سەربازی داگیرکەری تورک کە یەکێکیان ئەفسەری پلەدار بوو سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک درا و شۆڤڵێک تێکشێنرا. -
جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی ئازادی لە ئێلیح کەوتوونەڕێ
لە ئێلیح جەماوەر بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی' کەوتوونەڕێ. -
شەهباز: دەبێت لە بەرامبەر هێزە فاشیستەکانی وەک ئاکەپە - مەهەپە سەر دانەنوێنین
ئەحمەد شەهباز هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور سڵاوی لە ئیرادەی بەرخۆدان دژی کودەتای دەوڵەت کرد و وتی: "لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، پێویست بە ڕاپەڕینی سەرتاسەری هەیە. نابێت هیچ کەسێک لەبەرمبەر هێزەکانی ئاکەپە- مەهەپەدا سەردابنوێنێ." -
هەپەگە بە رێزەوە یادی ٤ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی چوار گەریلای بەرزراگرت کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهیدبوون و لەو رووەوە رایگەیاند، "لە کەسایەتی هاوڕێیانمان کەنداڵ، مزگین، خوێنرێژ و باگەر بەڵێنی کوردستانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە". -
هەرێمی بەرخۆدانی سەرگەلێ
لە گەشتەکەماندا شایەتی دڕندەیی دەوڵەتی تورکین و دەگەینە هەرێمی بەرخۆدانی سەرگەلێ. ڕووبەڕووی بەرخۆدانی بێ وێنە و مۆڕاڵی بەرزی گەریلا دەبینەوە. -
دەوڵەتی تورک ژینگەی کوردستان تاڵان دەکات
دەوڵەتی تورک هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا، ژینگەی کوردستانیش تاڵان دەکات. هەرێمی سەرگەلێ یەک لەو شوێنانەیە کە لە ئەنجامی بۆردوماندا بەسەدان دار سووتێندراون ولە ریشەوە هەڵکەندراون. -
سوپای تورک لە گوهەرزێ بارەگایەکی نوێی دروست کرد
سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی گوهەرزێی ئامێدی بنکەیەکی نوێی داگیرکەری دروست کرد.