کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سێ هەفتەیە مامۆستایەکی زمانی کوردی دەستبەسەرکراوە و چارەنوسی نادیارە
سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە بە سەر دەستبەسەرکردنی مامۆستای زمانی کوردی سوسەن حەسەن زادە، تائێستا هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە بەردەست نییە. -
لە باشووری کوردستانەوە نامە بۆ سی پی تی نێردرا
کۆمیتەی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە باشووری کوردستان نامەی بۆ سی پی تی نارد، داوای کرد دەمودەست سەردانی ئیمراڵی بکرێت. -
لە چیای ئاسۆس فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک خرایە خوارەوە
لە ئاسمانی چیای ئاسۆس سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی قەندیل فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکهەڵگری داگیرکەری تورکی خستەخوارەوە. -
هێرشی داگیرکاری بۆ سەر مەتینا بەردەوامە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان مەتینای بۆردوومان کرد. -
کۆبوونەوەی گەل لە وان: پێکەوە دەفتەری ئاکەپە دادەخەین
لە وان دژی زەوتکردنی ئیرادەی گەل بانگەواز لە گەلانی تورکیا کرا بەرخۆدان مەزن بکەن بۆ ڕێگری لە ڕژێمی زەوتکەر. -
بەرخۆدان لە جولەمێرگ بەردەوامە
لە جولەمێرگ بەرخۆدان دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە ٥ ڕۆژە بەردەوامە، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار سەردانی پیشەوەرانی کرد و گوتی: "ئەوانەی دان بە ئێمەدا نانێن، ئێمەش قەت دانیان پێدا نانێین". -
باقرخان: بەرخۆدانی گەل لە تانک و تۆپی ئەوان گەورەترە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان وتی: "بەرخۆدانی گەل لە تانک و تۆپی ئەوان بەهێزترە. لێرە بەدواوە هیچ کوردێکی بە شکۆ تەنانەت نابێت بە پێش بینای ئاکەپەشدا تێپەڕێت." -
ئۆپراسیۆنی سەبازی لە لجە: خاڵی پشکنین لەسەر ڕێگەی گەڕەکەکان دانراوە
ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرزایەکانی ناوچەی لجەی ئامەد بە بەرفراوانی بەردەوامە. -
ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ڕەتکردەوە
ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی جۆلەمێرگی سەر بە دەم پارتی دەستبەسەرداگرتنی شاروانی جۆلەمێرگی ڕەتکردەوە و بە یەکدەنگی ڤیان تەکچەی وەک سەرۆک وەکیلی شارەوانی هەڵبژارد. -
هەپەگە: ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ئاڤاشین و مەتینا، ١١ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران و ٢ مۆڵگە لەناو بران. -
باوکی شەهید شۆرش کارەر قارەمانی شەڕی تونێلەکان کۆچی دوایی کرد
کەماڵ عەباس زادە، باوکی گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی شۆڕش کارەر(چاوش عەباس زادە)، یەکێک لە قارەمانەکانی شەڕی تونێلەکان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. -
هەپەگە بەڕێزدارییەوە شەهیدانی ئاڤاشینی یاد کردەوە
هەپەگە وێڕای ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئاڤاشین ڕایگەیاند: "هەڤاڵانمان سەرخوەبوون، شەڕکەر، خەمگین، لە دژی کەسایەتی کۆیلە کە لە لایەن دوژمن و هاوکارەکانیەوە دەسەپێندرا، شەڕیان کرد و نوێنەرایەتی پێگەی کوردی ئازادیان پیشان دا. -
سزای لە سێدارەدانی مامۆستای ئایینی محەمەد خزرنەژاد پەسەند کرا
محەمەد خزرنەژاد مامۆستای ئایینی لە کاتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆی پشتیوانی لەو سەرهەڵدانە دەستگیر و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە سزاکەی پەسەند کرا. -
هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە: لە دژی عەقڵێتی فاشیست دەوەستینەوە
هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپە لە جۆلەمێرگ لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە و وتییان: " لە دژی عەقڵێتی فاشیست دەوەستینەوە." -
لە وان ٩ کەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەی توشبای وان پۆلیسی تورک لە دژی چەندین ماڵ ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەری ئەنجامدا و لەئاکامدا ٩ کەس دەستگیرکران. -
لە کۆجائەلی پێنج پاس سوتێنران و لە جۆلەمێرگ چالاکی ئەنجامدرا
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی ئاگرییان لە پێنج ئۆتۆمبێل بەردا و لە جۆلەمێرگ لە بەرامبەر دانانی قەیوم لە دژی پۆلیس شەڕیانکردووە. -
دیمەنی چالاکییەکان بە تەکنیکی تایبەت بڵاوکرانەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکان لە شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە، کە بە تەکنیکی تایبەت ئەنجامدرابوون. -
بە تەکنیکی تایبەت ٦ جار لە سوپای تورک درا: دوژمن زیانی گیانی زۆری بەرکەوت
لە دژی هێزەکانی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە تەکنیکی تایبەت ٦ چالاکی ئەنجامدرا. هەپەگە رایگەیاند، "لەو چالاکیانەدا تەقینەوەی گەورە لە ناو سەنگەری داگیرکەراندا روویداوە و دوژمن زیانی گیانی زۆری بەرکەوتووە". -
حاتەم ئۆزدەمیر کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە تانەی لە بڕیارەکەدا
گەریلای هەپەگە حاتەم ئۆزدەمیر کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە ناوچەی ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان بەدیلگیرابوو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە دژی بریارەکە لە دیوانی باڵا تانەی لە بڕیارەکەدا. -
لە حەشارگەی داگیرکەران تەقینەوەیەکی مەزن ڕوویدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە کاتژمێرەکانی شەودا لە چیای ئامێدی جارێکی تر هێرشیان کردە سەر داگیرکەران. تەقینەوەیەکی مەزن لە حەشارگەی داگیرکەران ڕوویدا و بە کامێرا دیمەنی تەقینەوەکە تۆمارکرا. -
ئێشکگری گەل لەبەردەم شارەوانییەکان ٢ ڕۆژە بەردەوامە
دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە شارەوانییەکانی دەم پارتی لە کوردستان چالاکی ئێشکگری دەستی پێ کرد، چالاکییەکە ٢ ڕۆژە بەردەوامە. -
گەنجان لە جولەمێرگ دەستیان بە بەرخۆدان کرد
دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ گەنجان دەستیان بە بەرخۆدان کرد. گەنجان لە چەند خاڵێک ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە. گەنجان لە گەڕەکەکان بەربەستیان دانا، بە بەرد و دار وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە. -
گەریلاکان لە چیای ئامێدی بە تەکنیکی تایبەت ٥ چالاکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیکی تایبەت ٥ چالاکی جیاوازیان ئەنجامدا. -
ئەو گەریلایەی وەزیری ناوخۆی گوتی "کوشتوومانە" لە نەخۆشخانەیە
زانراوە یەکێک لەو گەریلایانەی کە وەزارەتی ناوخۆی تورک گوتی "کوشتومانن"، بە ناوی دەمهات شێرۆ وڵات (ئیلیاس ئایاز) بە برینداری لە نەخۆشخانەیە. -
لە جۆلەمێرگەوە شەرمەزارکردن دەستیپێکرد: ئاکەپە کودەتای ئەنجامدا
دادگای تورک سزای ١٩ ساڵ و ٦ مانگی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش بڕاندەوە، دوابەداوی بڕیارەکەی دادگا گەل ڕژانە گۆڕەپانەکان.