کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
موراد قەرەیلان: لە باکوری کوردستان گەریلا پەرە بە جوڵەیەکی ستراتیژیکتر دەدات
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان رایگەیاند، کە لە باکوری کوردستان گەریلا پەرە بە جموجۆڵی ستراتیژیکتر دەدات و ئەوە بە بنەما دەگرێت کە بە رێبازی پرۆفیشناڵتر بگاتە ئەنجام. -
تەرمی شەڕڤانانی یەبەشە بەخاکسپێردران
تەرمی ٥ شەڕڤانی یەبەشە کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران. -
خەڵکی شەنگال ڕێپێوانیان کرد: دەیان شەهیدیشمان هەبێت، دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرین
خەڵکی شەنگال بە ڕێپێوانێکی جەماوەری هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە حکومەتی عێراق و هێزە پەیوەندیدارەکان کرد ڕێگە لە هێرشەکان بگرن. -
یەبەشە: لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ٦ هەڤاڵمان شەهیدبوون
فەرماندەیی یەبەشە بە ڕاگەیاندراوێک دووپاتی کردەوە لە هێرشەکانی شەوی ٢٥ ی تشرینی یەکەم کە لە سەرانسەری شەنگال ئەنجامدرا، ٦ شەڕڤانیان شەهیدبوون. -
ئەمڕۆ بە هەزاران بێریتان لە چیاکانی کوردستانن
گەریلاکانی یەژا ستار ڕایانگەیاند، بێریتان یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە بوو، بە چالاکییەکانی دژ بە خۆفرۆشان، ناسنامەی ژنی ئازادی خولقاند، دەشڵێن، ئەمڕۆ بە هەزاران بێریتان لە چیاکانی کوردستانن. -
چالاکی یادکردنەوە لە لایەن گەریلاوە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکیەکانی گەریلادا کە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ەوە ئەنجامدران، پێنج سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران و سێی دیکەش بریندارکرا. -
تەرمی شەڕڤانانی یەبەشە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری موسڵ کران
تەرمی ئەو شەڕڤانانەی کە دوێنێ شەو شەهید بوون، ئەم بەیانییە لە نەخۆشخانەی شەهیدانی خانسوور وەرگیرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری موسڵ کران. -
قەرەیلان: بادینان دەبێتە گۆڕستانی سوپای تورک
فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان: "لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئیرادەی گەریلاکانی ئازادیی لەم بوارەدا بەهێزتر بووە. بادینان بۆ سوپای تورک، ڕژێمی ئاکەپە- مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دەبێتە گۆڕستان." -
نەپەگە: چالاکییە فیداییەکەی توساش لەلایەن تابووری نەمرانمانەوە ئەنجامدرا
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە وتی: "چالاکییە فیدایەکە لە دژی ناوەندنی توساش لە ئەنقەرە لە لایەن تیمێکی خۆسەری تابووری نەمرانەوە ئەنجامدرا." نەپەگە زانیاری لەسەر ناسنامەی گەریلاکان ئاشکرا کرد کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە. -
دەوڵەتی تورک ١٦ جار بۆردوومانی شەنگالی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی پێنج شەممە بە لایەنی کەمەوە ١٦ جار بۆردوومانی ١٠ ناوچەی شەنگالی کرد. -
کەجەکە: بزووتنەوەکەمان ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ بکات، بە بنەما وەردەگرێت
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند؛ "بزووتنەوەکەمان بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە، بەگوێرەی ئەو پرۆسەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ بکات، مامەڵە دەکات، پێویستە بۆ ئەم مەبەستە هەلومەرجی تەندروستی، ئەمنیەت و تێکۆشان بۆ ڕێبەر دابین بکرێت." -
هەپەگە : بەلایەنی کەمەوە ٤ داگیرکەر سزا دران
هەپەگە ڕایگەیاند؛ ئەو داگیرکەرانەی دەیانویست بەرەو تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار پێشڕەوی بکەن، لەلایەن هێزەکانیانەوە کرانە ئامانج و بەلایەنی کەمەوە ٤ داگیرکەر سزا دران و ٢داگیرکەری دیکەش بریندار بوون. -
زلار ستێرک: دەبێت بناغەی دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا سازبکرێت
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە زلار ستێرک وتی: " دەبێت بناغەی دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا سازبکرێت." داواشی لە هەموو کەسێک کرد گوێ لە هەواڵی فریودەر نەدەن و سەرنجییان لەسەر لێدوانەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بێت. -
ئاسایشی ئێزدخان: لە هێرشەکاندا کەسانی مەدەنی کراونەتە ئامانج، کەسێک برینداربووە
ئاسایشی ئیزدخان رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی کردووەتە سەر مەدەنییە ئێزدی و عەرەبەکان. -
یەبەشە: شەڕڤانێکمان شەهیدبوو، ٢شەڕڤانی دیکەشمان برینداربوون
یەبەشە رایگەیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕڤانێکیان شەهید بووە و دوو شەڕڤانیشیان برینداربوون. -
بۆ یادکردنەوەی شەهید بێریتان چەندین چالاکی ئەنجامدران
بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژاستار بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە بێریتان (گوڵناز کاراتاش) لە زاپ، خواکورک و مەتینا چەندین چالاکی ئەنجامدران. -
سەرلەنوێ شەنگال بۆردومان کرایەوە
جارێکی تر لە رێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەرەوە شەنگال بۆردومان کرایەوە. -
'پێویستە هەموو شەڕڤانێک باش لە هەڵوێست و چالاکی بێریتان تێبگات'
گەریلای هەپەگە جیلۆ بۆتان رایگەیاند، پێویستە هەموو شەڕڤانێک باش لە هەڵوێست و چالاکی شەهید بێریتیان تێبگات و وتی: "هەڵوێستی هاوڕێ بێریتان لە دژی هێڵی هاوکاری و نۆکەری ڕوون بوو. بە چالاکی فیدایی وەڵامێکی زۆر گەورەی دانەوە." -
بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکرایە سەر شەنگال
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشەیکردە سەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی بارێی خانەسۆر و شارۆچکەی دوگرێی شەنگال. بە گوێرەی زانیارییە سەرتاییەکان ژنێک برینداربووە. -
قەرەیلان: ڕێگە بە تاکتیکی شەڕی تایبەت نادەین
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بە پشتگیری هەرێمی و نێونەتەوەیی، بە هەموو پێکهاتەکانی خۆیەوە، ٩ ساڵە دژی کورد درێژە بە شەڕ دەدات، گوتی، نەیتوانی لەم شەڕەدا ئەنجامی دڵخوازی خۆی بەدەست بهێنێت. -
گەریلاکانی هەپەگە: دوژمن قەد سەرناکەوێت
گەریلاکانی هەپەگە بروسک شێراوا و ڕۆنی دێریک ڕایانگەیاند کە تا بە ڕۆحی بەرخۆدانی بێریتانەوە تێکۆشان بەردەوام بێت، دوژمن قەد سەرناکەوێت. -
ماک چالاکی ئەنجامدا: ٢ پۆلیس بریندار بوون، بارهەڵگرێک لەناو برا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا، سێ چالاکییان لە گەڤەر و سێوەرەگ ئەنجامداوە. لەئەنجامی چالاکییەکاند، ٢ پۆلیس برینداربوون، بارهەڵگرێکیش لەناوبرا. -
'لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ گردبینەوە، تێبکۆشین و سەرکەوین'
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد ئاماژەی بەوەدا گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە لە قۆناغێکی دژواردان و وتی: عەقڵ و ڕامانێکمان هەیە دەمانگەیەنێت بە ئازادی، لە دەوەری ئەو عەقڵە، یانی لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە، تێبکۆشین و سەرکەوین." -
هەپەگە یادی شەهیدانی ئامەدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو سێ گەریلایەیی کردەوە کە ١٣ شوبات لە ئامەد شەهید بوون و وتی: "لە ڕۆحی فیدایانەی ئاپۆییدا قوڵبوونەوە، لە گەریلایەتییدا پەرەیان بەخۆیاندا و بە بێ دووڵی شەڕیان کرد." -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گوهەرزێی دێرەلوکی تۆپباران کرد و چەند پارچە تۆپێک کەوتووەتە ماڵی گوندنشینانەوە.