کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نامەکانی چالاکوانی فیدایی رۆژگەر هێلین- نوێکراوەتەوە
یەک لەو دوو گەریلایەی لە دژی توساش چالاکیی فیداییان ئەنجامدا؛ رۆژگەر هێلین بەر لە چالاکیەکە نامەیەکی بۆ رێبەر ئاپۆ، گەریلا، ژنان، گەل و بنەماڵەکەی نوسیوە. ئێمە ئەو نامانە و راپۆرتی چالاکیەکەی بڵاودەکەینەوە. -
'بێریتان بە چالاکیەکەی خۆی رێگەی سەرکەوتنی نیشاندا'
لە گەریلاکانی یەژاستار ئەکین چەولیگ وتی، "شەهید بێریتان بە هەڵوێست و چالاکی خۆی دەریخست کە سەرکەوتن بە چ شێوەیەک دەستەبەر دەبێت". -
دوران کاڵکان: هەموو شتێک پەیوەستە بە ئازادیی رێبەر ئاپۆوە- نوێکراوەتەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە تا ئەو کاتەی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر نەکرێت، هیچ بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو نایاتە ئاراوە و وتی: "هەموو شتێک بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆوە بەستراوەتەوە". -
ئاگرەکەی چیای گابار ناکوژێنرێتەوە
لە گردی زیارەتی چیای گابار کە وەک "هەرێمی ئەمنیی تایبەت" ڕاگەیاندراوە، ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە، هاوکات بە پاساوی ئەوەی کە هەرێمەکە "مینڕێژکراوە"، تاکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. -
لە هەرەکۆل دەیان کۆچەری و شوان دەستگیرکران
لە بناری ناوچەی بەرواری سێرت، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی هەرەکۆل ئۆپراسیۆن بەڕێوەدەبات و بە دەیان کۆچەری و شوان دەستگیرکراون. -
زیندانییەکی سیاسی بە کەلەپچەوە چارەسەری بۆ دەکرێت، باری تەندروستی باش نییە
عەبدولڕەحمان گەمیجیئۆغڵو ٦٧ ساڵان، کە لە زیندانی ئەمنی باڵای وان زیندانیە، تەندروستی بەرەو خراپی دەچێت و سەرباری ئەوەش بە کەلەپچەکراوی لەژێر چاودێری پزیشکیدایە. -
هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە زاپ، خواکورک و مەتینا، لە ئەنجامی چالاکی گەریلادا لانیکەم ٥ سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزادراون، ٣ی دیکەش برینداربوون. -
ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مێردین مەمەد جودی شەهید بوو
هەپەگە رایگەیاند، ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی مێردین مەمەد جودی ٢٥ی تشرینی یەکەم شەهیدبووە و ئەوەشی خستەڕوو، " ژیانی ١٦ شاڵەی شۆڕشگێڕی خۆی بێ وچان و بێ دڕدۆنگی بەڕێکرد، لە لوتکەدا بەئەنجامی گەیاند و جێگەی خۆی لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا کردەوە". -
چفتی یورەک: بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
پەڕلەمانتاری بازنەی وانی دەم پارتی سینان چفتی یورەک ئاماژەی بەوەدا بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت. -
ئێشکگریی ئازادی مەخمور لەگەڵ گرووپی ٩٢ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ٩٢ هەمین، ٤٦٧ ڕۆژە بەردەوامە. -
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە ئامەد: ئەوەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکرێت، تاوانی شەڕە
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئامەد ناڕەزایەتی جەماوەری لێکەوتەوە و لە خۆپیشاندانێکدا راگەیەندرا لە لە رێگەی ئەو هێرشانەوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدرێت. -
بناری باگۆک بۆردومان کرا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بناری چیای باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردین بە فڕۆکەی شەڕ ناوچەیەکی بۆردومان کرد. -
لە چیای باگۆک ئۆپراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد
لە داوێنی چیای باگۆک لە ناوچەی نسێبینی مێردین لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان دەستیپێکرا. -
هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە فەرماندە گەڤەر زەفەر و ئاندۆک تەندورەکی بەرێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند، "بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە یادی شەهیدانی خۆمان بە زیندوویی رابگرین و ئامانجەکانیان بهێنینەدی". -
لەسەر رێگەی دێرەلوک-ئامێدی درۆنێک کەوتەخوارەوە
هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لەسەر رێگەی دێرەلوک – ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە هاتووچۆ لەو رێگەیە راگیرا. -
گەریلا سیسەر: بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە
گەریلای هەپەگە ئاسلان سیسەر ئەوەی خستەڕوو کە هەڵوێستی بێریتان لە دژی نۆکەران زۆر گرنگە و وتی، "بێریتان رۆحی سەرکەوتن و ئازادییە". -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کوڕەژارۆ و گارەیان بۆردوومان کرد
ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکیی کامەران عوسمان ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ١٦ جار کوڕەژارۆ و گارەیان بۆردوومان کردووە. -
دەوڵەتی تورک سنووری دهۆکی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی سنووری ئامێدی کرد، وە هێلیکۆپتەری هێرشبەری سوپای تورک بە چڕیی بە ئاسمانی بەرواری باڵادا دەسووڕێتەوە. -
داوا دەکرێت ناوچەی دژە فڕین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا درووست بکرێت
نوێنەرایەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە باشووری کوردستان و بەرەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی خۆیان نیشاندا داواشیان کرد، ناوچەیەکی دژە فڕین لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست بکرێت. -
هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ڕادارێک تێکشکێندرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، خواکورک و مەتینا چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ڕادارێک تێکشکێندرا. -
ماک لە لجێ چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ماک لە لجێ ئامێرە تەکنیکیەکانی سوپای تورکی داگیرکەریان لەناوبرد. -
عەگید و جوامێری کانی کوردان: ئاپێ نەمر
وتەیەک هەیە دەڵێ؛ "عەگیدەکان بە مردنێکی ئاسایی نامرن..." ئەوان بە تێکۆشان چارەنووسیان دەنوسنەوە... ئاپێ نەمر یەکێک لەو عەگیدانەبوو. بە عەگیدی ژیا، بە عەگیدییەوە جەنگا و بە عەگیدییەوە کۆچی دوایکرد. -
'بەرخودانی بێریتان لەم سەردەمەشدا بەردەوامە'
گەریلای هەپەگە باوەر روبار و گەریلای یەژاستار ئامارگی عیسیان رەقا ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەوان لەسەر هێڵی بێریتان تێدەکۆشن و وتیان، بەرخۆدانی بێریتان لەم سەردەمەشدا وێڕای دژواری و ئاڵنگارییەکان بەردەوامە. -
هەپەگە: بوونە هێما و ناویان لە مێژووی پڕشکۆماندا تۆمار کرا
هەپەگە یادی ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین_ی بەرزڕاگرت کە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا و رایگەیاند، "ئەوان بوونە هێمای قارەمانێتی کە راستی ژنی ئازاد و پیاوی ئازادییان لە کەسایەتی خۆیاندا چەسپاند و پەڕینەوە بۆ ناو مێژووی شکۆمەندانەمان". -
دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوشت
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا.