کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەژەکە: پێویستە ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی حەسابپرسینەوە
کەژەکە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە ڕایگەیاند: پێویست ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی حەسابپرسینەوە لە دەسەڵاتداریی پیاوان، دەستدرێژیکاران و قڕکەرەکان، دەبێت ڕۆژی ٩ی مانگی یەک ببێتە ڕۆژی گەشکردنی تێکۆشان. -
رادیۆی دەنگی چرا شەنگال سەرلەنوێ دەستی بە پەخش کردەوە
رایدیۆی دەنگی چرا شەنگال کە ماوەیەک بوو بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە پەخشەکەی راگرتبوو، بە ناوەڕۆکێکی نوێوە لە سەر فریکانسی پێشوو دەستی بە پەخش کردەوە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، قەندیل، زاپ و ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت. -
چالاکیی مانگرتنی مەخمور لە ١٧هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی دەستەى ٩هەمی مانگرتوان بەردەوامە. -
دەوڵەتی تورک جارێکیتر قەدەغەکارییەکانى لە وان درێژ کردەوە
دەوڵەتی تورک نزیکەى ٥ ساڵە لە وان هەموو جۆرە چالاکی، خۆپشاندان و کۆبوونەوەیەکی قەدەغە کردووە. ئەو دەوڵەتە جارێکیتریش بە پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو قەدەغەکارییەى درێژ کردەوە. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییە فیداییەکەی سەما کۆچەری بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییە فیداییەکەی سەما کۆچەری بڵاوکردەوە، کە لە ناوچەى بازیدی ئاگری ئەنجامیدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورک کوژرابوون. -
رۆزا ئامارا؛ چیرۆکی هەستانەوەیەک لە سویدیەوە بۆ چیای شاهۆی سەرکەشی رۆژهەڵاتی کوردستان
رۆزا ئامارا گەریلای ئازادیی کوردستان لە چیای شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "پێویستە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دۆزینەوە و بە دەستهێنانەوەى بەها و نرخە لە دەستچووەکانى ژنان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئاپۆیی بن". -
ئێشکگری بۆ ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٣هەمین رۆژدایە
ئێشکگریی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال لە ٣٣هەمین رۆژدایە و بە بڕیار و پێداگرییەوە درێژەى هەیە. -
شارەوانیی ئارتوکلو پیتە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی سڕییەوە
شارەوانیی ئارتوکلوی سەر بە ئاکەپە لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، پیتە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی ناوی گوندەکانی سڕییەوە. -
درێژەدەری ڕێبازی هەڵمەتەکانە
ڤەژین هەڵمەت گەریلای یەژاستار وتی:" کاتێک سەیری پەدەکە و یەنەکەم دەکرد، بەچاوی خۆم دەمدی کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان شەڕدەکەن. من بە چاوی خۆم بینین کە پەکەکە پارتی گەلە." -
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون. -
بۆمبێکی چێندراو لە ژێر ئاڵای داعش لە سەید سادق بە هێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە
لە قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە. -
لە ناو بنەماڵەیەکی جەردەوانەوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە
گەریلا میتان گەڤەر لە بنەماڵەیەکی جەردەوانی گەڤەرەوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەریلایەتی دەکات و داوای لە جەردەوانەکان کرد، کە نابێت خوێنی خوشک و براکانی خۆیان بڕێژن. -
چالاکیی ئێشکگریی شەنگال بۆ ئاسایشی ئێزدخان بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە رۆژی ٣٢هەمیندایە. -
لە کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا و ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق کوژران
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە سنووری شارۆچکەی داقوق، ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق گیانیان لەدەستدا. -
لە دیلۆک ژنێک بە شێوەیەکی گۆماناوەی گیانی لەدەستدا
لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان ژنێکی گەنج بەناوی فەیزا نور سایدام بە شێوەی گۆماناوی گیانی لەدەستدا. -
ساتێک لە ژیانی گەریلا...
گەریلاکان ئەو کاتەی بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە جموجووڵەکانیان ڕادەگرن، کتێب دەخوێننەوە، پەروەردە دەبینن و لەگەڵ ئەوەشدا دیاری بۆ هەڤاڵانیان دروست دەکەن. تەسبیحی قەزوان یەکێک لەو دیاریانەیە. -
'ئەگەر دەوڵەتی ئێران خۆی نەگۆڕێت هەڵدەوەشێت'
هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند، ئەگەر دەوڵەتی ئێران گۆڕانکاری پێویست لەناوخۆیدا ئەنجام نەدات، هەڵدەوەشێت و وتی، "هەوڵەکانی سەرخستنی هەنگاوەکەمان، مۆتەکەی ڕژێمە." -
ساڵی نوی لە شەنگال بە بەرخۆدانی دەستیپێکرد
خەلکی شەنگال کە زیاترلە یەک مانگە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگریان هەڵداوە و خاوەنداریەتی لە ئاسایشی خۆیان دەکەن، بە بەرخۆدانی سالێ ٢٠٢١-یان دەستپێکرد. -
دیرۆک جودی: منیش پێشمەرگە بووم...
دیرۆک جودی گەریلای یەژاستار، کە پێشتر پێشمەرگە بووە باسی لە عەقڵییەتی پەدەکە کرد، کە ئیرادەی ژن قبوڵ ناکات و وتی "پەکەکە بزووتنەوەى مرۆڤایەتییە. ئەو کەسانەى دەیانەوێت ئازاد بن و ئازادیی گەلانیان دەوێت، دەبێت روو لە چیاکانی کوردستان بکەن". -
چیای شاهۆ رۆڵە تێکۆشەرەکانی ورمێ، قەرەچۆغ، ئەرزرۆم و تربەسپیی لە خۆی کۆکردووەتەوە
چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵە تێکۆشەرەکانی گەلی کوردی لە هەر چوارپارچەى کوردستانەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وڵاتەکەیان بە یەک دەگەیەنێت. -
چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە ١٥هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی ٨هەمین دەستەى مانگرتوان لە ١٥هەمین رۆژدایە. -
کۆدار: تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەبوونی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان
كۆمهڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژههڵاتی كوردستان (كۆدار) رایگەیاند، تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەبوونی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان. -
دەوڵەتی تورک ٢٩ ناوچەى دێرسیمی قەدەغە کرد
دەوڵەتی تورک ٢٩ ناوچەى دێرسیمی لە ئەمڕۆ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ، یەکەم رۆژی ساڵی نوێ تاوەکو ١٦ کانوونی دووەم بە ناوچەى ئەمنیی تایبەت راگەیاند و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی لەو ناوچانەدا قەدەغە کرد.