کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"کاتێک کورد لەم ناوچەیە شەڕی دەکرد، ئەمریکا تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو"
دەربارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە لەتیف فاتیح فەرەج وتی"کاتێک کورد لەم ناوچەیە شەڕی دەکرد ئەمریکا تەنانەت دەوڵەتیش نەبوو". -
یەكێتی: ئێمە وەک پێشمەرگەیەک هەر ئەرکێکمان پێ بدرێت ئامادەیەن بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای وڵات
شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نێشتیمانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی خۆبەرێوەبەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد لە سلێمانی و ڕایگەیاند، لەبەرامبەر مەترسیەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوان وەک پێشمەرگەیەک ئامادەن بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای وڵات. -
نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە باشووری کوردستان: با گەلەکەمان سەفەربەر بێت
نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند: داوا لە گەلەکەمان و تەواوی لاینە سیاسیەکان دەکەیەن لە باشوور بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان سەفەربەر ببن. -
کەجەکە: کۆمەڵکوژی ئەنقەرە نیشانەی ڕێککەوتنی داعش و ئاکەپەیە
کەجەکە بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، هاوپەیمانی دیموکراسی و تێکۆشانی هاوپەیمانیەکە دەتوانێت دەسەڵاتی فاشیست لە تورکیا کۆتایی پێبهێنێت و کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی چارەسەر بکات. -
لێدوانی بەرپرسانی باشوور لەبارەی هەوڵە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک
لە سەر ئاستی باڵای حزبەکان، حکومەت و کەسایەتییە دیارەکانی باشووری کوردستان لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەڵویستی خۆیان نیشاندا. -
١٢٧ کەسایەتی باشوور: ڕێگە لە کۆمەڵکوژیەکی نوێ بگرن
لە باشووری کوردستان ١٢٧ کەسایەتی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بانگەوازێکیان ئاراستەی جیهان و نەتەوە یکگرتووەکان کرد و وتیان، ڕیگە کە کۆمەڵکوژیی نوێ لەسەر گەلی کورد بگرن. -
لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و یەکێکی تریش برینداربوو
لەئەنجامی دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەریکی تریش بریندار بوو. -
دەمیرتاش: هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، بەڵکو کۆتاییە!
نورەدین دەمیرتاش ئەندامی کۆمیتەی کلتور و هونەری پەکەکە لەبارەی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری بۆ ئەوان دەستپێک نییە، کۆتایی یە. -
کەجەکە: تووڕەیی گەل هەموو شێوەکانی پیلانگێڕی تێکدەدات
کەجەکە ڕایگەیاند، بە هۆی ترسیان لە هێزی گۆڕانکاری و شۆڕشگێری ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی، پیلانگێڕی جور بە جوریان داڕشت کە لە مێژوودا نەبینراون. -
کۆمەڵە: بانگ لەکوردانی ئەورووپا دەکات که لەم رۆژە هەستیارەدا پاڵپشتی رۆژئاوا بن
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئا- باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. -
لاهور شیخ جەنگی: هاوپەیمان لە هەر ئاڵۆزیکی ناوچەکە بەرپرسن
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایگەیاند: بەکشانەوە هێزی ئەمریکا لە سەر سنوری باکوری سوریا ئاڵۆزی دروست دەبێت ئەگەری هەیە عیراقیش بگرێتەوە. -
کەنەکە بۆ ڕۆژئاوا بانگەوازی سەفەربەری و بەرخۆدانی کرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە - KNK) ئاماژەی بەوە کرد، هەموو بیانوویەکی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوا درۆن و ڕایگەیاند، ڕاستییەکە ئەوەیە دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردە. -
ئێزدیانی شەهبا ڕێگرێەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی (Çira TV) شەرمەزار دەکەن
نوێنەرانی ئێزدیانی عەفرین لە شەهبا قەدەغەکردن و رێگریەکانی بەردەم تەلەڤزیۆنی چرایان شەرمەزار کرد و داوایان لە بەرپرسان کرد قەدەغەی سەر ئەو کەناڵە کۆتایی پێبهێنن. -
'عەقلیەتی دەستبەسەرداگرتن بە بەرخۆدانی گەل تێکدەچێت'
عەدنان ئوزیالچینەر سەرۆکی سەندیکای نووسەرانی تورکیا ڕایگەیاند، ئەوانەی بەرامبەر ئیرادەی گەل قەیومیان دامەزراند، لە خۆبەڕێوەبەرایەتی دەترسن و وتی، "گەل بە بەرخۆدان، زمان و کلتوری عەقلیەتی دەستبەسەرداگرتن تێکدەبات." -
د. ئەردال: شەڕەکەمان شەڕی ئازادی و شکۆیە، لەو شەڕە ناوەستین -١-
باهۆز ئەردال، یەکێک لە فەرماندەکانی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە - NPG) ڕایگەیاند، ئاکەپە شەڕ وەکو تاکە ڕیگای دەسەلاتی خۆی دەبینێت، بۆیە لە هەموو شوێنیک دژی کورد شەڕ دەکات. ئەردال وتیشی، بەرخۆدان و شەڕەکەیان، شەری شکۆ و ئازادییە، بۆیە لەو شەڕە ناوەستن. -
لومان پەرلەمانتاری SPD: کورد خاوەنداری ل ئیرادەی خۆی دەکات
کریستیان لومان، پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا (SPD) لە پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ، ناڕەزایی دەربڕی لەدژی سەپاندنی قەیوم و ڕایگەیاند، وێڕای ئەو گەمارۆیەی پۆلیس لەسەر گەلی کورد هەیە، هێشتا خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان دەکەن. -
مزراکلی: ئەم گۆڕەپانە، گۆڕەپانی گەشکردنی بەرخۆدانە
سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی گەورەشارەوانی ئامەد ڕایگەیاند، ئەم گۆڕەپانە، گۆڕەپانی گەشکردنی بەرخۆدانە، بەو هۆیەوە بلۆکی ئاکەپە – مەهەپە ڕەوا نییە. -
لە دەرسیم ئۆپەراسیۆنی سەربازی وشەڕ
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورک و شەڕی نێوان گەریلا وسەربازانی سوپای تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. -
ئەمساڵ لە پارێزگای کرماشان زیاترلە ٢هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە وفێرکاری پارێزگای کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە وەرزی نوێی خوێندی ئەمساڵدا ٢هەزار و٧٥٧ منداڵی ٦بۆ١١ساڵ تەمەن بۆ وەرزی نوێی خوێندن ناویان تۆمارنەکراوە. -
دوو چەکداری حیزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) بەناوی پەکەکەوە کاری چەتەگەری دەکەن
هەفتەی ڕابردوو دوو چەکداری حزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) لە قەزای کۆیە لە کەمپی سەربازی خۆیان چوونەتە دەرەوە و هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی گوندی شیلێان و بەناوی گەریلاکانی پەکەکەوە کاری چەتەگەریان کردوە. -
گومان دەکرێت خۆپیشاندان بگاتە باشووری کوردستان
خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ فراوان دەبن و هێزە ئەمنیەکانیش دەست لە هاوڵاتیان ناپارێزن، گومانی ئەوەش دەکرێت خۆپیشاندان لە سەرتاسەری باشووری کوردستان دەستپێبکرێت. -
هەپەگە: بەردەوامی بە ڕێبازی ئازادی شەهیدان دەدەین
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە وان شەهید بوون. هەپەگە وتی، "ئاڵای تێکۆشانی شەهیدەکانمان بەرز ڕادەگرن و بەردەوامی بە ڕێبازی ئازادی شەهیدان دەدەین." -
زوڵملێکراوانی ڕۆبۆسکی: دەیانەوێت بێدەنگ بین
فەرهاد ئەنجۆ، پەرلەمانتاری پێشووی شڕنەخ-ی سەر بە هەدەپە، لە کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکیدا برایەک و چەندین خزمی گیانیان لەدەست دابوو، سەرنجی ڕاکێشایە سەر دۆسیەی ساڵی ٢٠١٥ کە لەبارەی ڕۆبۆسکییەکاندا کرایەوە. -
لە هەولێر ٥ ئەندامی خێزانێکی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان کوژران
لە دۆڵێکی نزیک گوندی پیرەشی سەر بە شاری هەولێر تەرمی ٥ ئەندامی خێزانێکی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دۆزرانەوە کە سەرجەمیان بەرد کۆمەڵکوژ کراون. -
گەریلاکانی یەژاستارلە ئاڤاشین لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانی یەژاستارلە ناوچەی ئاڤاشین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە. هەپەگە رایگەیاند کە لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوول لە ناوچەی چەلێ گەریلایەک شەهیدبوو.