کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
قەرەیلان: لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ ئێمە سەردەکەوین!
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان لە پەیامەکەیدا بۆ نەورۆز، سەرنجی بۆ سەر گرنگی نەورۆزی ئەمساڵ راکێشاوە و رایگەیاندووە، "لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ و رێبازی شەهیدانی قارەمان ئێمە لەم سەردەمە مێژووییەدا سەردەکەوین". -
لە کوردستان ئاگری نەورۆز بەتینتر دەبێت
لە کوردستان، لە گەڕەک گوند و ناوچە و شارەکان ئاگری نەورۆز بەتینتر دەبێت و لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕکێ دەکرێت. -
پیرۆزباییەکانی شەوی نەورۆزی بناری قەندیل دەستی پێکرد
بە هەزاران کەس لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆزی سبەینێ لە قەندیل. -
ڕێپێوانی بە مەشخەڵی گەنجان لە قەندیل
جەماوەرێکی زۆر بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی قەندیل کۆبوونەتەوە، گەنجان ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا. -
لە نەورۆزی هەزەخ داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کرا
لە ناوچەی هەزەخ سەدان کەس لەبەردەم ڕێکخستنی دەم پارتی کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. -
ڕێپێوان لە جزیر: بێ سەرۆک ژیان نابێ
لە ناوچەی جزیر پاش جۆشی نەورۆز گەل بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرەو ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان کرد. -
لە جزیر جۆشی نەورۆز: گەلی کورد بۆ ئازادی ڕاپەڕیوە
لە ناوچەی جزیری شەرناخ سەرەڕای باران و قوڕ نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆزکرا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند گەلی کورد بۆ ئازادی بە پێداگریەوە ڕاپەڕیوە. -
لە سلێمانی ئاگری نەورۆز کرایەوە
لە گردی مامە یارە لە شاری سلێمانی بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو. -
لە قۆسەر دەیان هەزار کەس ڕژانە گۆڕەپانی نەورۆز
ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی قۆسەر مێردین بە درووشمی "ڕاپەڕە کاتی ئازادی و سەرکەوتنە" ئەنجامدرا، دەیان هەزار کەس بەشداربوون. -
نەورۆزی بناری کاتۆ: ئەم ئاگرە ناکوژێتەوە
لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری چیای کاتۆ، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامدرا و هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران. -
تولای حاتەم ئۆغۆلاری: پێویستە دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆلاری لە تەتوان گوتی: "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت". -
نەورۆزی ئاکدەنیز: بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان مەزن دەکەین
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار لە نەورۆزی ئاکدەنیز گوتی: "بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان مەزن دەکەین". -
کاڵکان: مزگێنی ترسی خستە دڵی کۆنەپەرەستانەوە!
دوران کاڵکان، ئەندامی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، "فەرماندەیی ئێمە لە بڕیارگەی ناوەندی گوتی، ئێمە مزگێنی دەدەین. مزگێنی ئێمە بەپێی مانای نەورۆز بوو، ترس دەخاتە دڵی کۆنەپەرەستانەوە هیوا دەبەخشیت بە ئەوانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن". -
تەمەل: کەس ناتوانێت عەبدوڵا ئۆجالان لە بیر گەلی کورد بباتەوە
یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی تەیب تەمەل لە وێرانشار لە ئاهەنگی نەورۆزدا قسەی کرد و وتی، " کەس ناتوانێت بەڕێز ئۆجالان لە بیری گەلی کورد بباتەوە". -
نەورۆزی ئیدر: گۆشەگیری هەبێت خوشک-برایەتی نابێت، گۆشەگیری دەبێت هەڵبگیرێت!
لە ئیدر نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە پیرۆزکرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی پەروین بوڵدان ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری نیشاندا و وتی، "گۆشەگیری هەبێت خوشک و برایەتی بوونی نییە. گۆشەگیری دەبێت هەڵبگیرێت". -
لە نەورۆزی ئەردیش سەرباری بەفریش هەزاران کەس کۆبوونەوە
لە ناوچەی ئەردیشی وان سەرباری بەفر نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا. -
یەکینەکانی ئامەدی یەجەوەکە تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان تێکشکاند
یەکینەکانی یەکێتی جوانانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) رایانگەیاند، کە تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان تێکشکاندووە. -
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بۆ 'یەکێتی نەتەوەیی' و 'پاراستنی هاوبەش' بانگەوازیان کرد
زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بە بۆنەی نەورۆزەوە داوایان لە گەلی کورد کرد بە ڕۆحی 'یەکێتی نەتەوەیی' و 'پاراستنی هاوبەش' بۆ مسۆگەر کردنی سەرکەوتن تێکۆشان بەرز بکەنەوە. -
پەکەکە: گەریلاکانی ئازادی ئاگری نەورۆز لە ئاسمان دەکەنەوە
پەکەکە: گەریلاکانی ئازادی، کوردستان بۆ داگیرکەران و قڕکەران دەکەنە گۆڕستان. بەو گورزە تەکنەلۆژیاییەی لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیان وەشاند، ئاگری نەورۆزی ئەمساڵیان لە ئاسمانەکاندا کردەوە. -
دیمەنی ئەو درۆنە سیهایانەی خراونەتە خوارەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی خستنەخوارەوەی چوار لە ١٥ درۆنە سیها تێکشکێندراوەکانی بڵاوکردەوە. -
مزگێنیەکەی نەورۆز: توانای بێکاریگەرکردنی درۆن دۆزرایەوە، ١٥ درۆن خرانەخوارەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە مزگێنی نەورۆزی ئاشکراکرد: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوونە خاوەنی توانای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر بێکاریگەر بکەن. هێزەکانمان بە گشتی ١٥ درۆنی هێرشبەریان خستووەتەخوارەوە. -
کاڵکان: کەس ناتوانێت ئەم سەرهەڵدانی ئازادییە بوەستێنێت
ئەندامەی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان ڕایگەیاند، مەزنترین و بەهێزترین نەورۆزی هەموو سەردەمەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئەنجام دەدرێت و وتی: " گرنگ نییە کێ چی دەکات با بیکات، هەرچەندە هێرش دەکەن با بیکەن، ئەمە ئیرادەی گەلی کوردە بۆ ئازادی. ناتوانن بیوەستێ -
نەورۆز.. سەرکەوتنی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر زوحاکدا
ئەمڕۆ، کە باسی نەورۆز دەکرێت، یەکەم شت کە دێتە پێش چاومان، بەرخۆدانی گەلی کوردە لە دژی فاشیزم و ستەمکاریی، لە سەدەی بیستەمدا گەلی کورد بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز بەسەرکردایەتی "کاوەی هاوچەرخ واتا مەزڵوم دۆغان، جەوهەری خۆی دۆزییەوە. -
عەرەبی شەنگال: ئێمە لەڕێگەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆوە نەورۆزمان ناسی
لە گوندەواری شەنگال بۆ یەکەمجار دەربارەی واتای نەورۆز سیمینارێک بۆ گەلی عەرەب ڕێکخرا. بەشدارانی سیمینارەکە گوتیان: "لەڕێگەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆوە نەورۆزمان ناسی. بەهیواین ئەم نەورۆزە ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ". -
ئویساڵ: سڵاو لە عەبدوڵا ئۆجالان کە ڕۆحی کرد بەبەری نەورۆزدا!
پەرلەمانتاری دەم پارتی نەورۆز ئویساڵ لە ئاهەنگی نەورۆز لە بناری چیراڤ گوتی: "لەم گۆڕەپانە سڵاو دەنێرین بۆ بەڕێز ئۆجالان کە ڕۆحی کرد بەبەری نەورۆزدا و ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدایە، نەورۆزی وی پیرۆز دەکەین".