کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئاکەپە بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی بە ساختەکاری و گزی کردووە
پرۆسەی دونگدانی هەڵبژاردنی خۆجێیی بەردەوامە و لە سەرلەبەیانیەوە ئاکەپە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە زۆرینەی ناوچەکانی باکووری کوردستان دەستی بە ساختەکاری کردووە. -
نوێنەرێکی دەم پارتی لە سەر سندووقەکانی دەنگدان کوژرا
لە گوندی چرمقی ناوچەی سووری ئامەد لە شەڕی نێوان موختار (ئەنجومەنی گوند و گەڕەکەکان) نوێنەری دەم پارتی لە سەر سندوقی دەنگدان ئەمین چەلیک ژیانی لەدەستدا. -
هێزەکانی پەدەکە لە سنووری شیلادزێ دەستیان بە جموجۆڵ کرد
هێزەکانی پەدەکە کە لە ماوەکانی رابردوودا لە ژێر ناوی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچە سنوورییەکانی شێلادزێ جێگیرکرابوون، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستیان بە جموجۆڵ کردووە. -
یادی قازی محەمەد و هاوڕێکانی بەرزڕاگیرا
کەنەکە پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێکانی سەیفی قازی و سەدری قای بە بیرهێنایەوە. -
'لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ڕادەپەڕاند'
شەڕڤانی بە ڕەگەز عەرەب، شۆڕش سەرهەلدان کە لە ژێر کاریگەی شەڕڤانانی ئازادیدا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. لە هەموو بارودۆخێکدا هەتا ئەو کاتەیی شەهید دەبێت، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئەرکی خۆی بەشێوەیەکی سەرکەووتوانە ڕادەپەڕاند. -
ئاکەپە لە چنار بە ٢ ملیۆن لیرە دەنگی کڕی
ئاکەپە لە چوار گوندی ناوچەی چناری ئامەد هەزار و ٢٠٠ دەنگی بە ٢ ملیۆن لیرە کڕی. -
بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا
بەبۆنەی ٤ ی نیسان ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، سیمینارێک لە شەنگال ڕێکخرا، دووپاتکرایەوە ٤ ی نیسان ڕۆژی ژیانەوە گەلانی بندەست و ئازادیخوازە. -
پاش ٣٠ ساڵ مانەوە لە زیندان، تەرمی تۆزون لە گوندەکەی بەخاکسپێردرا
پاش مانەوەی ٣٠ ساڵ لە زیندان، موتڵەق تۆزون بە مەرج ئازادکرا و گیانی لەدەستدا، لە گوندی کزکاپانی پانۆس بە درووشمی "شەهید نامرن" بەخاکسپێردرا. -
هەوڵی پرڤۆکاسیۆنی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەپە لە نسێبین
کاروانی ئاکەپە کە کاندیدی نسێبینی ئاکەپە محەمەد چەلیکی دەگرتەخۆ بە بەرزکردنەوەی نیشانەی گورگە بۆرەکان گەل و پیشەوەرانیان هەراسانکرد و چەکیان لە گەل ڕاکێشا. بەم هۆیەوە پشێویی کەوتەوە و هێشتاش بەردەوامە. -
هەبەدەهە: ڕێبازی شەهیدانی کزڵدەرە بە سەرکەوتن تاجدار دەکەینەوە
هەبەدەهە شەھیدانی کزڵدەرەی بە بیر هێنایەوە و وتی: "ئەو ڕێپێوانە شۆڕشگێڕییەی کە دەستیان پێکردووە بە شکستی فاشیزم و سەرکەوتنمان تاجدار دەکەینەوە." -
دەم پارتی هەزاران کەسی بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان ئەرکدار کردووە
دەم پارتی بۆ هەڵبژاردنی خۆجێی لە کوردستان و تورکیادا، بە هەزاران کەسی بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان ئەرکدار کردووە. -
زیندانیەکی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ مانەوەی لە زیندانی گیانی لەدەستدا
موتڵەق تۆزون کە ٣٠ ساڵ لە زینداندا بوو، دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و لە سەرەمەرگدا ئازادکرابوو، پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. -
کەجەکە: دەنگی خۆتان بە کاندیدەکانی گەل بدەن!
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاکەپە-مەهەپە تەنانەت نابێت دەنگێکیش بەدەست بهێنن. کەجەکە وتی: "دەبێت کەس نەکەوێتە ناو دوبەرەکی و دەنگ بە کەسێکی تر بدات جگە لە کاندیدەکانی گەل -
لە شەنگال سێمیناری ٤ ی نیسان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ٤ی نیسان رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخودان و شەهید دڵگەش لە سەردەشتی شەنگال بە پشتیوانی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) سێمنارێک سازکرا. -
کەجەکە: ئەوانەی لە بەلجیکا هێرشیان بۆ سەر کورد ئەنجامدا، داعش و تورک بوون
کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەو گروپانەی لە بەلجیکا هێرشیان کردووەتە سەر کوردەکان داعش و تورکن و راشیگەیاند، کە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە پشت ئەو هێرشانەوەیە. کەجەکە داوای لە گەلی کورد کرد کە جگە لە چالاکی دیموکراتیک پەنا بۆ هیچ رێگەیەکی دیکە نەبەن. -
کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ میچالیس چارالامپیدیس بڵاوکردەوە
هاوسەرۆکانی مەجلیسی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆ میچالیس چارەلامپیدیس دۆستی کورد کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: "بیرەوەرییەکانی میچالیس چارەلامپیدیس لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بە زیندووی بەرز ڕادەگرین و یادی دەکەینەوە -
کەجەکە شەهیدانی مەهاباد و قزڵ دەرەی بیرهێنایەوە
کەجەکە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، قازی محەمەد، سەدری قازی وسەیفی قازی کە ٣١ ی ئادار لە مەهاباد و ماهیر چایان و هاوڕێیانی کە ٣٠ ی ئادار لە قزڵ دەرە کوژران، بیرهێنایەوە. -
"بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن"
سیاسەتمەدار لەیلا زانا لە کۆبوونەوەی گەل لە قلەبان گوتی: "بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری پێوستە بەزووترین کات دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن". -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای بۆڵێیان لە سنووری برادۆست بۆردوومان کرد. -
فەدا: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەویەکان هێزی خۆیان لە بکوژەکانەوە وەردەگرن
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان فەدا سەرنجی بۆ هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان ڕاکێشا و وتی: "ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەوییەکان هێزی خۆیان لە عەقڵیەتی بکوژ و کۆمەڵکوژییەکانەوە وەردەگرن. -
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە نسێبین "هاوکارێکی فاشیستانی" کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە ناوچەی نسێبین-ی مێردین بە بۆمبی دەنگی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەسێکی هاوکاری فاشیستی دەوڵەتی تورک. -
گەریلاکانی یەژا ستار بە مەشخەڵ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بە مەشخەڵ نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
کەژەکە داوای لە کوردان کرد دەنگ بە ئیرادەی خۆیان بدەن
کوردیناسیۆنی کەژەکە لە ڕاگەیاندراویکدا سەبارەت بە هەفتەی قارەمانەتی بەڵێنی پەرەدانی بە هێڵی سەرکەوتنی دا. کەژەکە سەرنجی بۆ هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار ڕاکێشا و داوای لە کوردان کرد: "لە هەر هەلومەرجێکدا دەبێت دەنگ بە ئیرادە و ئیدارەی خۆیان بدەن." -
کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چوارکۆڵبەری دیکەش برینداربوون
بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخێک لە سەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چوار کۆڵبەری دیکە برینداربوون. -
قەرەیلان بانگەوازێکی ئاراستەی خەڵکی رحا و بۆتان کرد
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئادار داوای لە گەلی رحا و بۆتان کرد دەنگی خۆیان بە خۆیان بدەن.