کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'١٥ی ئاب لە هەمان کاتدا دژی هێڵی نۆکەرایەتی بوو'
فازڵ شەڤگەر، یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە: " هەنگاوی ١٥ی ئاب (تەباخ) سەرەڕای ئەوەی دژی دوژمن بوو، لەهەمان کاتدا دژی هاوکارانی دوژمن بوو کە گوشار و هەژارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندبوو." -
ئەرەل: با لە دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبڕین
هاوسەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان (TUAY-DER)، یەتەر ئەرەل باسی لەوەکرد، سیاسەتەکانی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە و زیندانیان کردووە و وتی: "پێویستە لە دژی گۆشەگیری و ستەم دەنگ هەڵبڕین." -
کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژرا
لە ناوچە سنوورییەکانی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژرا. -
گەریلا لە گۆڕەپانەکەدا باڵادەستە
گەریلای هەپەگە ئازاد تۆڵهەلدان ئاماژەی بەوەدا سوپای تورک سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت، چونکە ئەوەی لە گۆڕەپانەکەدا باڵادەستە، گەریلایە. -
تەڤگەری ئازادی: پیرۆزبایی لە پێکھێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک دەکەین
تەڤگەری ئازادی بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو پێکهێنانی ئیدارەی خۆجێی کەرکوکی پیرۆز کرد و دەڵێت: " بەهیواین بە خزمەتگوزاریی باش و گێڕانەوەی ئاشتیی و تەبایی، ڕێگرییکردن لەپیلانگێڕیی و دەستوەردانی دەرەکیی و ڕێگەنەدان بە گەندەڵیی ببێتە نموونەیەکی نوێ". -
پاش هێرشی دەوڵەتی تورک ئاگر کەوتەوە
بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چیای گارە ئاگر کەوتەوە. -
کێشەی نەبوونی ئاو لە هەولێر شەرمەزارکرا
لە هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستانی فیدراڵ، بە هۆکاری کێشەی کەم ئاوییەوە دانیشتوانی گەڕەکی باداوە ڕژانە سەر شەقامەکان. -
دەم پارتی بۆ گەلی ئێزدی بانگەوازی بەپەلەی کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا گەلی ئێزدی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورەی کۆمەڵکوژی بوونەوەتەوە کە پەدەکە پێکیهێناوە و بانگەوازی لە کۆمەڵگەگی نێونەتەوەی کرد هەنگاوی بەپەلە بنێن. -
چالاکییەکان بۆ سڵاوکردن لە ١٥ی تەباخ: ٩ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٩ داگیرکەری تورک سزادران. -
حەفتەن: دەبێت لەئێران سێدارەدان هەڵگیردرێت
ئەندامی مەجلیسی پەژاک مەزڵوم حەفتەن سەبارەت بە لەسێدارەدانی چالاکوانانی سیاسی لە ئێران رایگەیاند: "دەبێت ئێمە كارێك بكەین كە تێچووی كوشتن و لەسێدارەدان بۆ رژێم گرانتر تەواو بێت. كاتێك تێچووی قورس و گران بوو ئەوا ئەو كارە ناكەن" -
بوو بە گیانفیدای گەل و وڵاتەکەی
گەریلا ئاگری ئازادی لەم شەڕەدا سەرکەوت، چونکە وەک چۆن سەری بۆ دووژمن دانەنواند، ئاوایش کۆیلایەتی قبوڵ نەکرد. ئەو بوو بە خەباتکار، فیدایی، شەڕڤان، بەرخۆدێر و قارەمانی گەل و وڵاتەکەی. -
'یەنەکە لە کەرکوک سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ دەکات'
سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی لەپەیامێک پیرۆزباییدا بە بۆنەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند کە کەرکوک دەکەنە شاری پێکەوەژیان و سیاسەتی مام جەلال جێبەجێ دەکەن. -
کورد دوای حەوت ساڵ پۆستی پارێزگاری کەرکوکی وەرگرتووە
لە بەغدا، دوای حەوت ساڵ جارێکی دیکە پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک هەڵبژێردرایەوە و رێبوار تەها کرا بە پارێزگاری کەرکوک. -
گوڵان فەهیم: دەوڵەتی ئێران دەیەوێت بە سێدارە کۆمەڵگا بترسێنێت، بەڵام خۆی لەوپەڕی تۆقیندایە
گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار: "خۆرێکخستن و هەروەها پشتیوانی هێزە جەماوەرییەکان لە زیندانیانی سیاسی، بەرێوەبردنی گردبوونەوە و پەیوەستبوون بە کەمپینی نابۆ سێدارە دەتوانێت ئاڵقەکانی شۆڕش بەهێزتر بکات و دەوڵەت ملکەچی داواکارییەکانی کۆمەڵگا بکات". -
ئاری عزەدین: هەڵمەتی ١٥ی تەباخ هەنگاوێکی مەزنە لە مێژووی گەلەکەمان
چالاکوانی سیاسیی، ئاری عزەدین تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی تەباخ (ئاب) لە مێژووی گەلی کورد، وتی: "هەڵمەتی ١٥ ی ئاب هەنگاوێکی کاریگەر بوو دژی چەوساندنەوەی گەلی کورد". -
شەفەق ئاریەن: کات کاتی سەرکەوتن و ڕزگارییە
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار شەفەق ئاریەن سەرنجی خستەسەر وتەیەکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەڵێت؛ 'ژیانەوە ڕویدا، کاتی ئازادبوونە' و وتی: "لە ٤٠هەمین ساڵوەگەڕی ١٥ی تەباخدا، کات کاتی سەرکەوتنە." -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە رایگەیاند دوو گەریلا شەهیدبوون و ئەوەی خستەڕوو، بەڵێن دووپات دەکەینەوە، بەردەوام یادی شەهیدان بە زیندوویی رابگرین. -
ڕێگری لە ئازادکردنی محەممەد کنات کرا کە ماوەی ٣٠ ساڵە لە زینداندایە
ئازادکردنی زیندانی نەخۆش محەممەد کنات کە ٣٠ ساڵە لە زیندانە، بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو دواخرا. -
گەریلاکانی ئازادی: تەقاندنی یەکەم فیشەک، دەوڵەتی داگیرکەری شۆککرد
گەریالاکانی هەپەگە و یەژا ستار ئاماژەیان بەوەدا تەقاندنی یەکەم گولە بە دەستی فەرماندە عەگید، دووژمنی خستە شۆکەوە و وتییان: "گەریلا لەسەر ڕێچکەی ١٥ی تەباخدا هەنگاو دەنێت." -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٧٦ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٧٦ هەمین بەردەوامە. -
ئەو سەدان خێزانەی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال
سەدان خێزانی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ بەهۆی ترسی هێرشەوە خێمەکانیان جێهێشت و هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال. خێزانەکان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئاسایشی شەنگالەوە پێشوازیان لێ کرا. -
سەدان ئێزدی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن: بانگەوازی بەپەلە لە عێراق کرا!
سەدان ئێزدی کە لەلایەن پەدەکەوە بە زۆرەملێ لە کەمپەکانی دهۆک ڕاگیرابوون، بەرەو شەنگال هەڵاتن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بانگەوازی بەپەلەی لە عێراق کرد. -
شەنگالییەکان دژی بڕیاری داخستنی پادێ خۆپیشاندانیان کرد
ئەمڕۆ لە شەنگال خۆپیشاندنی بەرفراوان بەڕێوەچوو و تێیدا هەزاران هاووڵاتی ئێزدی ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەى داخستن و قەدەغەکردنی پادێ دەربڕى. -
بانگەوازێکی بەپەلە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالەوە: رێکار بگرنەبەر
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال هۆشداری دا لە بانگەشە و هەڕەشەی هەندێک کەسان کە خاوەن عەقڵیەتی داعشن و داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەرامبەر بە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێزدییەکان ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر. -
هێزەکانی ئێران ٥ کۆڵبەریان بریندارکرد
هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ لە بانە هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران. لە ئەنجامدا ٥ کۆڵبەر برینداربوون.