کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نەپەگە هەفتەی قارەمانێتی پیرۆزکرد
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: هاوڕێیانمان مەزڵوم و مەعسوم بوون بە مەشخەڵی دەرخەری سەردەمی قارەمانی گەلمان. لەسەر ئەم بنەمایە هەفتەی قارەمانێتی لە گەلی کورد و هەموو هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان پیرۆز دەکەین. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە، کە بە چەکی قورس پێکهێنراوە و لە ئەنجامی ئەوە چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادراوون. -
زیاتر لە پێنج مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێنکراوە
ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە و تائێستا رێگە بە پارێزەرانی نادرێت چاویان پێی بکەوێت. -
ئومێد بەرۆشکی: دادگاییکردنی ئێمە سیاسی بوو
ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان دەڵێت: "دەسەڵاتی پەدەکە دەسەڵاتێکی خراپەکار و ستەمکارە" هاوکات کۆی پرۆسەی گرتن و سزادانی خۆی و چالاکوانانی بادینانیش بە سیاسی ناودەبات. -
لە ئیلام دەیان هەزار کەس ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا
لە ناوچەی کارزانی سەر بە ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هەزار کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون. -
کۆمیتەی شەهید پێشەوا لە مەهاباد: رێگەی قازی محەمەد درێژەی هەیە
کۆمیتەی شەهید پێشەوا لە مەهاباد لە سەروبەندی ساڵیادی لە سێدارەدانی قازی محەمەد رایگەیاند، رێگەی قازی درێژەی هەیە و داواشی لە پارتە سیاسیەکان کرد، پەرە بە یەکێتیی و یەکریزی نێوانیان بدەن. -
گەنجانی وڵاتپارێز یادی شەهیدان بشەنگ، تۆڵهەڵدان و سارایان کردەوە
گەنجانی وڵاتپارێزی باشووری کوردستان یادی هەریەک لە شەهیدان بشەنگ بروسک، تۆڵهەڵدان قەندیل و سارا هۆگر ڕەحایان کردەوە. -
تەڤ-چاند، هونەرمەندان هەرەکۆڵ و داغی بەبیر هێنایەوە
تەڤ-چاندی ئەوروپا شەهیدان یەکتا هەرەکۆڵ و خەلیل داغی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان لەسەر هێڵی هەردوو هونەرمەندی شۆڕشگێڕ درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
هێزە سنورییەکانی ئێران و عێراق ١٠ کۆڵبەرییان بریندار کردووە و ١٢ شیان دەستگیرکردەوە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزە سنوورییەکانی عێراق و ئێرانەوە، لە سەر سنوری نەوسود ١٠ کۆڵبەرییان بریندارکردوە و ١٢ کۆڵبەری دیکەشیان دەستگیرکردووە. -
گەلی مەخموور یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانیان کردەوە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی، مەخموور، شەهیدانی هەفتەی قارەمانی و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە فازڵ بۆتان کرایەوە. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٢ گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە
هەپەگە دوو گەریلای شەهیدی کە لە ئامانۆسانی شەهید بوون بەبیرهێنایەوە و وتی: "بە یەکێتی بێ وێنەی هاوڕێیەتی ئاپۆیی، هێندەی پراکتیکەکانی ژیان، جارێکی دیکە هێڵی بەرخۆدانی مێژوویی فیدایی بوونیان لە بەرامبەر هێرشی دوژمن سەلماند". -
قەرەیلان: هەر گەلێک قارەمانی هەبێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان قسەی بۆ رادیۆ دەنگی وڵات کرد و ئەوەی خستەڕوو، کە لە ناو پەکەکەدا نەریتی قارەمانێتی بەردەوامە. قەرەیلان باسی لەوەکرد، "هەر گەلێک کە قارەمانی هەبێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت". -
گەریلا تیڤی دیمەنی ٢ چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە کە لە ٢٧ و ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامدران و لە ئاکامیاندا ٣ داگیرکەر سزادران. -
بەسێ هۆزات: چووینەتە قۆناغی بەرخودانی کۆمەڵایەتی
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند کە بە نەورۆزی شکۆدارەوە پێیانناوەتە قۆناغی بەرخودانی کۆمەڵایەتی و وتی، "ئەوەمان بەدی کرد؛ گەلی کورد گەلێکی نەورۆزە، بەڵام گەلی نەورۆز گەلانی تورکیاش دەکاتە گەلی نەورۆز." -
مێرمنداڵێک لە کاتی کۆڵبەریدا رەقبووەوە
لە ناوچەیەکی سنووریی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە کاتی کۆڵبەریدا رەقبووەوە و سێ کۆڵبەری دیکەش، کە دوانیان مێرمنداڵن بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە نەوسود، مەریوان و بانە برینداربوون. -
لە دیلۆک ٣ کەس دەستگیرکران و لەنێویاندا ٢ مناڵ هەن
دوو مناڵی ١٦-١٧ ساڵی بە ناوەکانی ک. ع. و ب. ئا. و گەنجێک بە ناوی ڕەمەزان ئاڵتینتاش بەهۆی بەشداربوون لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایتەن بەهجەت کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری چالاکی فیداکاری ئەنجامدابوو، دەستگیرکران. -
بەهۆی بەشداربوون لە نەورۆز، هێزەکانی ئێران هونەرمەندێکی کورد ئەشکەنجە دەدەن
بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگی نەورۆزی بۆکان سروودی نەتەوەیی چڕی، هونەرمەند حەسەن کاکەیی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە درا. -
لە هەرێمی گابار سەرلەنوێ قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرایەوە
هەرێمی چیای گابار بۆ جاری حەوتەم و بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە وەک 'هەرێمی ئەمنی تایبەت' راگەیەندرا و هاتووچۆی تێدا قەدەغەکرایەوە. -
لە دژی دابەشنەکردنی مووچە، ناڕەزایەتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە
ماوەی نزیکەی دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، لە دژی ئەوەش جارێکی دیکە بەشێک لە مووچەخۆران رژانە سەر شەقام و لە بەشێک لە فەرمانگەکانیش بایکۆت بەردەوامە. -
کۆڵبەرێک کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەهۆی وەستانی دڵ گیانی لەدەستدا
لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە هۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا. -
بە دەیان هەزار کەس لە ئاگری کۆبوونەوە
لە ئاگری لە گردبوونەوەی کۆتایی نەورۆزدا، پەیامی ئەوەدرا لە ٣١ی ئاداردا وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدەینەوە. -
کرماشان؛ دوو گەنج بەهۆی هەڵپەڕکێ و خۆشی دەربڕین تەقەیان لێکرا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی ژمارەیەک گەنج بوونەوە کە لە شوێنێکی گشتیی سەرقاڵی هەڵپەڕکێ و خۆشی دەربڕین بوون، بە بۆنەی نەورۆزەوە و لەئەنجامدا دوو گەنج بە سەختی برینداربوون. -
جموجۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی شەنگالەوە بەدی دەکرێت
لە سەرلەبەیانی ئەمرۆوە لە شەنگال جمۆجۆڵێکی زۆری فڕۆکەی بێفرۆکەوان بە ئاسمانەوە بەدی دەکرێت. -
نوێترین ئاماری پێشلێکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
بەگوێرەی ئاماری مانگانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی رەشەمێدا کوژران و برینداربوونی ٥٥ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد تۆمارکراوە، ٤ کەس لەسێدارەدراون و ٢٢چالاکوانیش دەستبەسەرکراون و لەو مانگەدا ٣ ژنیش کوژراون. -
عەگید سەردار هاوشێوەی ناوەکەی جەنگاوەرێک بوو
عەگید سەردار کە مێژووی بەرخۆدانی وەک هەزاران قارەمانی لەکوردستان بەجێهێشتووە، لە هەرێمەکانی زاپ بەشداری زۆربەی چالاکییەکانی کردووە و گورزی قورسی بە دوژمن گەیاندووە.