کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ڕژێمی ئێران ٨ کوردی دەستگیر کرد
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە ٨ کورد بە بیانووی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکران. -
بەرنامەی چالاکیەکانی یەکی ئەیلول: لە ٣ شار لە دژی گۆشەگیری و شەڕ دەڕژێنە گۆڕەپانەکان
دەم پارتی نەخشەرێگە و بەرنامەی چالاکیەکانی ١ی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتی راگەیاند و لەو رۆژەدا لە ٣ شار لە دژی گۆشەگیری، نادادپەروەری و شەڕ دەڕژێنە شەقام. -
هەپەگە: ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و ٣ درۆن تێکشکێندران
چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و ٣ درۆن لەناوبران. -
دادگای ئێران سزای زیندانی بەسەر گەنجێکی کورددا سەپاند
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، مەتین حەسەنی خەڵکی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندراوە. -
ڕێگەی بەروار دێرسیم
بەروار دێرسیم لە کاروانی تێکۆشانی ٢٥ی ساڵەی خۆیدا کە لە ١٩٩٩ەوە هەتا ٢٠٢٤ بەردەوامبوو، لە چیاکاندا بە شەڕکردن، عەشق و وتەکانی ناوی خۆی لە پەڕەی مێژوودا نوسییەوە. -
رۆژنامەوانان داوایان کرد کە کۆتایی بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بهێندرێت
رۆژنامەوانان سەربارەت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر خەباتکارانی راگەیاندنی ئازاد داوایان لە رێکخراوە پەیوەندیدارە نێونەتەوەییەکان کرد کە بەر بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بگرن. -
چالاکی ئاسمانی هێزەکانی گەریلا
یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە زاپ ٢ جار لە ئاسمانەوە سوپای تورکی داگیرکەرییان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، ٣ مۆڵگە و کامێرایەکی چاودێری حەراری لەناوبران، گورز لە ٤ خێمە وەشێندرا. -
هەپەگە یادی شەهیدانی مەتینای بەرزڕاگرت
هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک یادی شەهیدانی مەتینای کردەوە و وتی: "هاوڕێیانمان چەکدار، بۆتان و ئۆزگور بە بێ دوودڵی بە فیداکارییەوە بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلمان شەڕییان کرد. بە ڕێزداری، پێزانین و عەشقەوە لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونیاندا یادییان دەکەینەوە." -
سەیرانگای ئامێدی بە پشتیوانی پەدەکە بووە بە بنکە و بارەگای سوپای تورک
دەوڵەتی تورک دەیەوێت خۆی لە مۆتەکەی زاپ ڕزگارکات. لە گۆڕەپانی بەرێ سلێ لە ڕۆژهەڵاتی ئامێدی کە شوێنێکی ستراتیژییە، دەوڵەتی تورک دەستی بە دانان و جێگیرکردنی مۆڵگەی کۆنکرێتی کردووە. -
برای شەهیدی قەڵەم کاوە گەرمیانی: سیخوری نەبێت، دەستی تیرۆر ناگاتە ڕۆژنامەنووسان
کاروان ئەحمەد برای ڕۆژنامەنووسی شەهید کاوە گەرمیانیی، سەبارەت بە تیرۆرکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ئازادی ژن، وتی: "دەستێکی ناوخۆی بووە بە هۆکاری ئەوەی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە لە لایەن تورکیاوە بە ئامانج بگیرێن." -
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشی گوڵستان تارا کرا
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی سەرەخۆشێ گوڵستان تارا کرا کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا. -
لە کەمپەکانی دهۆکەوە ٧٣٢ ئێزدی گەڕانەوە زێدی خۆیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند ٧٣٢ کۆچبەری ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕانەوە شەنگال. -
هیرۆ بەهادین لەسەر گۆڕەکەی یاد کرایەوە
ڕۆژنامەنووسی شەهید هێرۆ بەهادین لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی قەرەتۆغانی شاری سلێمانی یادکرایەوە. -
گەریلا لە ڕۆژئاوای زاپ ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدا
یەکینەیەکی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا. -
سالار مەحمود: دەبێت لە رێگەی عێراقەوە کۆتایی بە داگیرکەرییەکانی تورک بهێنین
ئەندامێکى سەرکردایەتى یەنەکە ڕایگەیاند، لە ئێستادا پێویستە لە ڕێگەی دەوڵەتی عێراقەوە کۆتایی بە داگیرکارییەکانی تورک بهێنین، هاوکات لە بارەی رووداوەکانی رۆژی یەکشەممەی کوڵەجۆشەوە روونکردنەوەیدا. -
١٣٠ بنەماڵەی ئێزیدی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوه بۆ شەنگال
شەنگالیەکانی ناو کەمپەکانی باشوری کوردستان دەستە دەستە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. به گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ ١٣٠ بنەماڵەی دیکه دەگەڕێنەوه بۆ شەنگال. -
چالاکییەکانی گەریلا لە زاپ، مەتینا و خواکورک
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ و مەتینا و خواکورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٢ کامێرای چاودێری تێکشکان، ١ زرێپۆشی سەربازی لە جۆری کیرپی کرایە ئامانج. -
لە ئامەد تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانان شەڕمەزار کرا
تەژەئا تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوانانی ئازاد؛ گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادینی شەرمەزارکرد و وتی: "ئامانج لەم هێرشانە بێدەنگکردنی ڕاگەیاندنی ئازادە." -
ژیان لە زانکۆی غازییەوە بەرەو چیاکانی کوردستان
ئامینە دەمیر ناچار دەبێت لە نیوەی خوێندنی زانکۆدا دەستبەرداری خوێندنەکەی ببێت، دوای ئەوەی بە هۆی کارکردنی لە راگەیاندنی ئازاددا ١٣٧ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە ڕوو دەکاتە چیاکانی کوردستان. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی سەر بە شارباژێڕی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی شینکێی ناوچەی شارباژێڕی لە باشوری کوردستان بۆردومان کرد. -
ئیبراهیم ئێزدی: راگەیاندنی ئازاد شەڕی گەورە لە کوردستان ئاشکرا دەکات
ڕۆژنامەوان ئیبراهیم ئێزدی ئاماژەی بەوەدا لە ڕێگەی راگەیاندنی ئازادەوە ئەو شەڕە گەورەیەی لە کوردستاندا بەڕێوەدەبردرێت ئاشکرا دەکرێت و وتی: "هێرشەکانی سەر راگەیاندنی ئازاد لە سلێمانی بەم هۆکارەبوو." -
کۆمەڵێک گەنج لە دژی خیانەت و داگیرکاری بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون
کۆمەڵێک گەنج ڕایانگەیاند، لەسەر بنەمای بانگەوازی پەکەکە بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە دەبن. -
"تیرۆرکردنی دوو ژنە رۆژنامەنووسەکە، تیرۆرکردنی هەموو تاکێکی کوردە"
مامۆستایانی ژن ڕایانگەیاند: "شەهیدکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووس کە چەکەکانیان قەڵەم و زیهنیانە، زۆر بە ڕوونی ئەوەمان پێ دەڵیت کە ڕۆڵی ژنان چەند کاریگەرە و بەهێزە، بووە بە هۆکاری ترسی دووژمنانی کورد." -
'داگیرکارییەکانی تورکیا دژی مرۆڤی کورد و ژینگەی کوردستانە'
مامۆستایەکی ئایینی و پارێزەرێک لە بەرانبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکە هەڵوێستی خۆیان پیشاندا و رایانگەیاند: "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بیدەنگ نەبن، هاوڵاتیانیش هەڵوێستی جددییان هەبێت." -
ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ڕانیە یادکرانەوە
ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ٢٣ ی ئاب لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران، لە مەراسیمێکدا یادکرانەوە.