کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئاکەپە لە وان کودەتای کرد؛ مەرسومی سەرکەوتن رادەستی کاندیدی ئاکەپە کرا
سەرباری ئەوەی لە وان کاندیدی دەم پارتی بە جیاوازیەکی زۆرەوە سەرکەوت، بەڵام ئاکەپە جارێکی دیکە لە رێگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە کودەتای بە سەر ئیرادەی دەنگدەراندا کرد و مەرسومی سەرکەوتن رادەستی کاندیدە دۆڕاوەکەی ئاکەپە کرا. -
کۆمیتەی شەهید عاکیف مامۆ زاگڕۆس: ٤ی نیسان ناسنامەیەکی نوێی کوردی ئازادە
کۆمیتەی شەهید عاکیف مامۆ زاگڕۆس لەشاری بۆکان و هەرێمی موکریان بەبۆنەی ٤ی نیسان ساڵرۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاک و یەپەژە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "٤ی نیسان نیسان ناسنامەیەکی نوێی کوردی ئازادە". -
کەجەکە: دەبێت هەمووان ئیرادەی گەلی کورد لەبەرچاو بگرن و بەو پێیە بجوڵێنەوە
کەجەکە ئەوەی خستەڕوو کە گەلی کورد لە هەڵبژاردندا لە دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی، رژێمی قەیوم، سیاسەتی نکۆڵی و قرکردنی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستی روونی نیشانداوە و رایگەیاند، "دەبێت ئەو هەڵوێستەی گەلی کورد ببینرێت و لەبەرچاوبگیرێت". -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لە ڕۆژی ٢٥٨ دا بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٥٨ دا بە پێداگرییەوە بەردەوامە. -
سەرکەوتنی دەم پارتی لە چەند شارێک پیرۆزکرا
بەهۆی سەرکەوتنی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکان، لە چەند شارێک ئاهەنگی سەرکەوتن سازدرا. -
لە قەرس ساختەکاری ئاشکرا، سەرباز و پۆلیسەکان گەڕێنرانەوە
ئاکەپە-مەهەپە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان لە بەرژەوەندیی خۆیان، پۆلیس و سەربازەکانیان گواستەوە بۆ قەرس، دواتر بە پاس گەڕێنرانەوە. -
تەڤگەری ئازادی سەرکەوتنەکانی دەم پارتی پیرۆزکرد
دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی کوردستان پەیوەست بە سەرکەوتنەکانی دەم پارتی لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا پیرۆزکرد و وتی: "ئەو کاتەی گەل دەبێت بەیەک و خۆی بە ڕێکخستن دەکات، بێگومان سەرکەووتن مسۆگەر دەبێت." -
دۆسیەی سکاڵا لەسەر بارزانیەکان دواخرا بۆ ٢١ی نیسان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەهۆی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارکرد بوو، بەڵام دادگای فیدراڵی عێراق کۆبوونەوەکە لە دژی بارزانییەکان دواخست -
باقرخان: چی دەبێت باببێت ئێمە خاوەنی قەرس، بەدلیس و شڕنەخین!
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تونجەر باقرخان سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە شڕنەخ، بەدلیس و قەرس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە فرت و فێڵ و گزیەکان کرد و داوای کرد رێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت. -
ئەو شارەوانیانەی لە کوردستان لە رێگەی سەرباز و پۆلیسەوە دەستیان بەسەردا گیرا
دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە بە دەنگی سەرباز و پۆلیس لانیکەم دەستی بەسەر ١٢ شارەوانی شار و ناوچە لە کوردستاندا گرتووە. -
هێزەکانی ڕژێمی ئێران ٤ کۆڵبەرییان بریندارکرد
لە ناوچەی هەورامان لە ئەنجامی هێڕشی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران، ٤ کۆڵبەر برینداربوون. -
دەم پارتی ٧٥ شارەوانی بەدەستهێنا
بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکان دەم پارتی لانیکەم ٧٥ شارەوانی بەدەستهێناوە، کە سێ لەوانە گەورە شارەن و ٧یشیان شارن. -
پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا جەژنی ئەکیتۆی پیرۆزکرد
پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مۆپ) جەژنی ١ی نیسانی ئەکیتۆی پیرۆزکرد. -
زین فارقین ئەو ژنەی ڕووی لە حەقیقەتی چیاکرد
شۆڕشگێری مەزن زین فارقین، بە دڵە مەزنەکەیەوە کە بە گڕی ئاگر پاکژی کردبوەوە، وەک ڕۆژەکانی بەهار لە خاکی کوردستاندا بوو بە شینایی. بۆ ئەوەی پشوویەکی ئاسوودەی ببەخشێت بە گەلەکەی هەتا دواساتی ژیانی جەنگا و وەک باهۆزێک بوو بەرامبەر بە داگیرکەران. -
زیلان ڤەژین: ٤ی نیسان بۆ گەلەكەمان سیمبۆلی تێكۆشانێكی نوێیە
هاوسەرۆکی پژاک زیلان ڤەژین رایگەیاند: "لەدایكبوونی رێبەر ئاپۆ، تەنیا لەدایكبوونی تاكە كەسێك نییە. لەدایكبوونی گەلێكە. لەدایكبوونی ڕابوونێكی نوێ بۆ تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كوردستان و ژنانە" و لەو رووەوە ٤ی نیسانی وەک سیمبۆلی تێکۆشانی گەلی کورد ناوبرد. -
خەڵکی چەرموگ بەرەو دادگا کەوتنەڕێ
لە ناوچەی چەرموگی ئامەد، هاوڵاتیان بۆ ڕێگری لە ساختەکاری بەرەو دادگای ناوچەکە کەوتنەڕێ. -
لە جورنە ڕەش ئەندامانی ئاکەپە سندووقەکانیان سوتاند
لە ناوچەی جورنە ڕەشی ڕحا، ئەندامانی ئاکەپە بەهۆی شکستیان لە هەڵبژاردن، سندووقێکی دەنگدانیان سوتاند. -
لە شەرناخ پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەم پارتی
لە شەرناخ پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەم پارتی و چەند کەسێکی دەستبەسەر کرد. -
مناڵانی شەنگال ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆزکرد
بەبۆنەی ٤ ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێکخراوی پەروەردەیی کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال ئاهەنگێکی بۆ مناڵانی شەنگال ڕێکخست. -
بەڵگەی نوێ لە سەر ساختەکاری؛ پسوڵەی دەنگدانی مۆرکراوی پێشوەختە لە بەرژەوەندی ئاکەپە
تادێت لایەنی جیاجیای ساختەکاری ئاکەپە لە هەڵبژاردنی خۆجێی لە شارەکانی باکووری کوردستان زیاتر ئاشکرا دەبن و بە پێی گرتەیەک، ژمارەیەک پسوڵەی ئامادەکراو، کە لە بەرژەوەندی ئاکەپە مۆرکراون، بەدی دەکرێن. -
ئاکەپەییەک دانی بەوەدا نا کە ١١ دەنگی داوە
لە ناوچەی وێرانشاری رحا لایەنگرێکی ئاکەپە دانی بەوەدا نا کە ١١ جار لە سەر یەک دەنگیداوە. -
لە شاری سلێمانی پانێڵێک سەبارەت بە کێشەی موچەخۆرانی هەرێمەوە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی پانێلێک سەبارەت مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە نێوان ململانێی سیاسیی و مافی ڕەوای مووچەخۆراندا لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ قادر، لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە بەرزاییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو. -
پەدەکە هێزێکی سەربازی ناردۆتە نزیک چیای گارە
ڕاگەیاندارا پەدەکە هێزێکی ٢٥٠کەسی کە لە چەتەکانی ڕۆژ و زێرەڤانی پێکهاتووە، لە نێوان چیایی گارە و شێلادزێدا جێگیرکردوە. -
هەپەگە: لە زاپ ٢ درۆن خرانەخوارەوە، داگیرکەرێک سزادرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا ٢ درۆن خرانەخوارەوە. سەربازێکی تورکیش سزادرا. -
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان لە نسێبین خاڵێکی هێزەکانی پۆلیسیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند کە لە ناوچەی نسێبینی مێردین لە دژی خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پۆلیس چالاکیان ئەنجامداوە.