کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ژنانی ئیدیر ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد
ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی- ئیدیر یەکەمین ئاگری نەورۆزیان لە شارۆچکەی ئۆزگور هەڵکرد -
ئەو زیندانییەی کە ٢ هەفتەی پێش ئازاد کرا، ژیانی لەدەستدا
عیسمەت چارداک، ئەو زیندانییەی کە نەخۆشیەکەی قورس بوو و ماوەیەکی زۆر بە بیانووی جیاواز ئازادکردنی دواخرا، ١٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە دۆخێکی زۆر نەخۆشدا ئازادکرا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا. -
پیرۆزبایی نەورۆز لەلایەن دایکی شەهیدێکی سێدارەوە
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بلاو بوونەتەوە، "دایە ئەفسانە"، دایکی پژمان فاتحی بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کردووە. -
جەمال نارهانجی زیندانی نەخۆش پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازاد کرا
جەمال نارهانجی ماوەی ٣٠ ساڵ لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکدا زیندانی کرابوو، پاش ئازاد کردنی گەڕایەوە بۆ قەرس زێدی خۆی. -
نووسەرێک بە پارچە شێعرێک بانگەوازی بۆ بەشداریی لە نەورۆزی قەندیل کرد
حسێن مەنسوور، نووسەر و چالاکوانی سیاسیی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هاوکات بە پارچە شێعرێک داوا لە گەل دەکات بە ملیۆنی ڕوو لە قەندیل بکەن و نەورۆزی بەرخۆدان لەوێ پیرۆزتر بکەن. -
بەرنامەی نەورۆزی قەندیل ڕاگەیەندرا
بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیل بەڕێوەدەچێت. هەروەها بەرنامەی ئاهەنگکە ڕاگەیەندرا. -
بانگەوازی پزیشکان: پێویستە بەپەلە سەردانی ئیمرالی بکرێت
گروپی پزیشکانی خەباتکار کورد-ئاکاد ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە زیندانی ئیمرالی ئامادە کردووە و ڕایگەیاند، پێویستە بەپەلە سەردانی ئیمرالیی بکرێت. -
کەجەکە: دەوڵەتی تورک گەورەترین مەترسیە لە سەر عێراق
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە داوای لە هێزەکانی عێراق و باشووری کوردستان کرد کە نەبنە هاوبەشی بانگەوازەکانی جینۆسایدی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و رایگەیاند، "دەوڵەتی تورک بە سەرکێشی سەردەستەی فاشیست ئەردۆغان، گەورەترین هەڕەشەی ئەمنییە لە سەر عێراق". -
'وەرن با نەورۆز لە بناری قەندیل پیرۆز بکەین'
هونەرمەندانی میللی شاری سلێمانی، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ٢٠٢٤ بانگەوازی خۆیان ئاڕاستەی گەل کرد و وتییان: "وەرن با هەموومان نەورۆزی ئەمساڵ لە بناری قەندیل پیرۆز بکەین." -
زیندانی سیاسی کامەران قاسمی ١٠ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە
لە زیندانی ناوەندی ورمێ ماوەی ١٠ رۆژە زیندانی سیاسی کورد کامەران قاسمی لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی مانی لەخواردن گرتووە. -
'ئاگری نەورۆز ناسنامەی یەکێتی نەتەوەییە'
هاڤا کیران و دیلان گوڤەنچ ئاماژەیان بەوەکرد ئاگری نەورۆز ناسنامەی یەکێتی نەتەوەیییە و دەبێت گەلی کورد لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزەوە ببێت بە وەڵامێک بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار. -
سەربازانی تورک بە پلایس گەنجێکی کوردیان ئەشکەنجەکرد
لە بازید سەرباز و بەکرێگیراوانی تورک بە بۆری ئاسن و پلایس ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی بریندار گەزیجییان ئەشکەنجە کرد. خوشکی گەزیجی ئەوەی خستەڕوو کە ئەمە زەقترین نمونەی رقی دەوڵەتە لە کوردان. -
دەوڵەتی ئێران لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کوشت
لە پیرانشار لە ئەنجامی گولەبارانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا. -
جەبار یاوەر: دەوڵەتی تورک بەنیازە بێتە قەندیل و سلێمانی
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر ڕایگەیاند کە دەوڵەتری تورک بەنیازە بگاتە ناوچەکانی نزیک قەندیل و سلێمانی. -
'وەرن پێکەوە نەورۆز لە قەندیل پیرۆزکەین'
ئەندامانی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشور پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزیان ڕاگەیاند و وتییان: "وەرن پێکەوە نەورۆز لە قەندیل پیرۆزکەین." -
مەراسیمی چوارشەممەی سوری و نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش چالاکی جەماوەری بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و چوارشەممەی سورییەوە ئەنجامدرا. -
وڵاتی ئازاد لە چاوەکانی چیاگەردا
لە چاوەکانی چیاگەردا توڕەیی هەبوو، ناڕەزایی و سەرهەڵدان هەبوو. هیچ ترسێک لە چاوەکانیدا نەبوو. -
مستەفا دادار: نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی جەژنی ڕزگاری گەلی کورد
هونەرمەندی ناوداری کورد مستەفا دادار پەیامی بەشداریکردنی لە نەورۆزی ئەمساڵی بناری قەندیل ڕاگەیاند و داوای بەشداربوونی لە هەمووانکرد. -
٣٢٠ ئێزیدی لە کامپێکی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال
لە ماوەکانی کۆتایدا گەڕانەوەی کۆچبەرە ئێزییدیەکان بۆ شەنگال لە کامپەکانی باشوری کوردستانەوە زیاتربوون. ڕاگەیاندرا ٢٣٠ ئێزدی لە دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شەنگال. -
هەوڵە داگیرکارییەکان لە باشووری کوردستان لە زیادبووندایە
دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی پلانە داگیرکارییەکانیدا خۆی ئامادەی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەکات. دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی. -
'شایستەی کار و خەباتی ڕیبەر ئاپۆ دەبین'
گەریلاکان ئاماژەیان بەوەدا لە سایەیی هەوڵەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتوون بەم پێگەیی ئێستا و وتییان: "وەک هێزەکانی ئازادی ژنانی کوردستان، شایستەی خەباتی ڕیبەر ئاپۆ دەبین." -
'یان ئازادی یان ئازادی، جیا لەوە ڕێگایەکی تر نییە'
هێلین ئومیت ڕوونی کردەوە کە قڕکردن و گۆشەگیرییەی سەپێنراوە بەسەر گەلی کورددا، لە کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین جددیترە و وتی: "بۆیە دەبێت تێکۆشانی ئازادیمان بە دەنگێکی بەرز و ڕوون بگەیەنینە هەموو جیهان و ڕێکخستنی خۆمان بەرەو پێش ببەین." -
لە ئورمیە ئاگری نەورۆز کرایەوە
هاوڵاتیانی شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ شەو بە وتنەوەی گۆرانی کوردی لە دەوری یەکتر کۆبونەوە ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد. -
جەنگاوەرێکی ئەڤینداری ئازادی: شەهید ڕاپەڕین رەشید
ڕاپەڕین رەشید کە هەتا دواساتەکانی تەمەنی گورزی لە دوژمن وەشاند و گەیشتە کاروانی نەمران، لەو ڕۆژەی بەشداری ناو هێڵەکانی گەریلابوو و بوو بە سیمبۆڵی خەبات و ڕاستگۆیی. -
بە هەزاران کەس لە ئیلح لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبوونەوە
لە ئیلح دەستپێکی ئاگری نەورۆز کرایەوە. بە هەزاران کەس بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' هاواریانکرد.