کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
گەلی سلۆپی داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کوردیان کرد
دەم پارتی لە سلۆپی کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا، هەزاران کەس داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
"لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری نەورۆزی قەندیل بن"
گەنجانی ووڵاتپارێز لە چەمچەماڵ، لە پەیامێکدا داوا لە تەواوی کوردان و ئازادیخوازان دەکەن بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل بن. -
لە سلێمانی ساڵیادی شۆڕشی ١٢ی ئازار بەشێوەی پانێڵێک بەڕێوەچوو
لەشاری سلێمانی پانێڵێک بۆ ساڵیادی شۆڕشی ١٢ی ئازار بەڕێوەچوو، تیایدا باس لە هۆکارەکانی دروستتبوونی شۆڕشەکە و کاریگەرییەکانی کرا. -
گەنجانی ئاپۆیی سنە بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە
گەنجانی ئاپۆیی شاری سنە لە بانگەوازێکدا داوایان لە سەرجەم دانیشتوانی ئەو شارە کردووە، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی ئاگری چوارشەممە سووری، بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پەیمان لەگەڵ شەهیداندا نوێ بکەنەوە. -
پەدەکە لە داڕشتنی نەخشەی داگیرکردنی خاکی هەرێم هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات
شاندێکی ئەمنی و سەربازی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لەناو خاکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی زێرەڤانى پەدەکە و پاراستن لە ژێر ناوی پاسەوانى سنووری عێراق کۆبوونەوە و نەخشە بۆ داگیرکردنی خاکی هەرێم دادەڕێژن. -
یەنەکە: پەدەکە بە پاڵپشتی بەعس هەولێری داگیرکرد و دواتر چووە پاڵ دەوڵەتی تورک
مەڵبەندى ٣ـی یەنەکە بڵاوى کردەوە، پەدەکە هەولێرى بە تانك و تۆپی گاردى کۆمارى بەعس داگیر کرد و دوای ساڵێکیش، بەچوونە پاڵ جەندرمەی تورك درێژەیان بەم داگیرکردنە دا، دەشڵێن، هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێت، کە هەولێر و دهۆکتان کردووە بە زیندانی ئازادیخوازان. -
ئاگری نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر دەگەشێتەوە
ئاگری نەورۆز لە دەوروبەری ساری سنەی رۆژهەڵآتی کوردستان کرایەوە. بە دەوری ئاگرەکەوە هەڵپەڕکێ سازکرا و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' وترایەوە. -
تارا حسێن: نەورۆزی بناری قەندیل واتای خۆی هەیە و ئامادەکاری تەواو کراوە
تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیل کرد و وتی: لەبەرئەوەی ئەمساڵ نەورۆز دەکەوێتە ناو مانگی ڕەمەزانەوە، بۆیە بۆ بەربانگی هاولاتییان ئامادەکاری تەواوکراوە، دەشڵێت: نەورۆز لە بناری قەندیل واتای خۆی هەیە. -
'دەبێت بە رۆحی هاوڕێ چیاگەر پرسی خۆپاراستنی گەل بەرەوپێش ببەین'
کۆردیناسیۆنی یەپەسە/یەپەسە-ژن رایگەیاند، "بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشی قڕکردن و سەرکەوتنی شەڕی شۆڕشگێڕی گەل، دەبێت ئێمە بە رۆحی هاوڕێ چیاگەر هێڤی خۆپاراستنی گەلەکەمان لە هەموو بوارێکدا بەرەوپێش ببەین و بەهێزی بکەین". -
لە جزیر ٧ کەس دەستبەسەرکران
لە جزیر لە چوارچێوە ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا ٧ کەس دەستبەسەرکران. -
'تۆڵەی شەهیدان لە بکوژ و سیخوڕەکان دەکەینەوە'
ئەندامانی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال ئاماژەیان بەوەکرد، میتی تورک و پاراستنی پەدەکە جێگەی داعشیان گرتۆتەوە لە هەرێمەکەدا و وتییان: "ئەو کەسانەی دەستیان لە خوێنی شەهیداندایە، ڕەحمیان پێناکەین." -
دوو زیندانی لە ئیلام لەسێدارەدران
لە زیندانی ئیلام سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو جێبەجێ کرا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێذارەدراون گەیشتە ٩٣ کەس. -
هەڵزنان بەرەو چیا..
زنارین لە گاشەبەردێک رادەمێنێت. دیارە ئەو بەردە واتایەکی بۆ ئەو هەیە. ئاخۆ بۆچی لێی راماوە. وەک ئەوەی دەست بە روخساریدا بهێنێت، وەک ئەوەی برینێکی بهێنێتەوە یاد، وەک ئەوەی لەگەڵ هاوڕێیەکی شەهیدیدا قسە بکات. -
'لە دژی گەلی کورد سیاسەتی سڕینەوەی ناسنامە بەڕێوەدەچێت'
هاوسەرۆکی لقی ئەیتیم سەنی ئامەد، ساڵیحا زورلو ڕایگەیاند کە ئاشکراترین و توندترین سیاسەتی شەڕی تایبەت پێشێلکردنی مافی خوێندنە بە زمانی زگماگی. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری دهۆکیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنووری دهۆکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد. -
نەخشە ڕێگای نەورۆزی ئەستەنبوڵ: دەڕژینە مەیدانەکان
دوای ئامەد حەدەکە و دەم پارتی و تەژەئا نەخشەڕێگای نەورۆزیان لە ئەستەنبوڵ بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند کە پێکەوە دەڕژێنە مەیدانەکان. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کاتی ئەوەیە لە پێناو ئازادی و سەرکەوتندا هەستینە سەر پێ." -
بانگەواز بۆ نەورۆزی وان کرا: کاتی ژیانی ئازادیی ڕێبەرێتی هاتووە!
کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی وان داوای لە گەل کرد بەشداری پیرۆزبای ١٧ ئازاری قەڵای وان ببن و وتییان: "کات کاتی شکاندی گۆشەگیری، کاتی ژیانی ئازادیی ڕێبەرێتییە." -
'فاشیزمی تورکی پێویستی بە سڕینەوەی ئازادیخوازانە بۆ مانەوەی سیستمە دژە مرۆڤییەکەی'
ڕۆشنبیران و مامۆستایانی زانکۆ، دژ بە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەی فاشیستی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەستانەوە و وتیشیان: "'فاشیزمی تورکی پێویستی بە سڕینەوەی ئازادیخوازانە بۆ مانەوەی سیستمە دژە مرۆڤییەکەی". -
لە کەمپێکى ئاوارەکانی سنوورى زاخۆ ئاگر کەوتەوە
بە گوێرەی بەڕێووەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ، بەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی بێرسڤێ زاخۆ کەوتووتەوە. -
ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی چیای گابار درێژکرایەوە
هەرێمی چیای گابار بۆ شەشەم جار و بۆ ماویە ١٥ رۆژی دیکە وەک ناوچەی قەدەغە راگەیەندرایەوە. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ویدیۆیی چالاکیی نیشانشکێنی لە هەرێمی زاپ لە دژی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە. -
حەسەن بەسری فرات: دەبێت پشتگیری دەم پارتی بکەین
حەسەن بەسری یەکێک لە نەوەکانی شێخ سەعید تیشکی خستە سەر ئەو بەکارهێنانە ئاینگەرایانەی دەوڵەتی تورک و ڕایگەیاند؛ پێویستە هەموو کورد پشتیوانی دەم پارتی بکات. -
تەڤگەری ئازادی: نزای هەمووان با بۆ کۆتاییهاتنی ستەمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان بێت
تەڤگەری ئازادیی بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان کرد و ڕایگەیاند، "داوا لە باوەڕداران دەکەین، لەم مانگەدا پەیامی ئاشتیی و پێکەوەژیان قوڵ بکەنەوە، ڕۆژوو و نزای هەمووان با بۆ کۆتاییهاتنی ستەمەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بێت". -
خەڵکی گەڕەکی نەورۆز: کۆمەڵکوژییەکانی دژی کورد ناتوانن کلتورەکەمان بسڕێتەوە
خەڵکی مانگرتووی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک، دەڵێن: "کێشەکە سیاسییە هەوڵێکە بۆ بە ئامانج گرتنی کوردی کەرکوک". -
لە قەندیل ئامادەکارییەکانی نەورۆز دەستی پێ کرد
لە بناری قەندیل ئامادەکارییەکانی نەورۆز دەستیان پێ کرد و بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون.