ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
فینجانجی: هەرچەندە لە زیندانیشم بەڵام هەرچیەکم لەدەست بێت دەیکەم
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا وتی، " لە زیندانیشدابم، کەس گۆمانی نەبێت، هەرچیەکم لەدەست بێت دەیکەم." -
لە هۆڵەندا کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی کەنەکە ساز دەکرێت
سبەینێ هەینی لە هۆڵەندا، بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکێتییە"، بەبەشداری ٣٠٠ ئەندام و ١٠٠ میوان، کەنەکە کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی خۆی ساز دەکات. -
پارێزەران بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان داواکارییان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان جارێکیتر داواکارییان بەرزکردەوە. -
هەبەدەهە لە ٤ شار ساڵایادی دامەزراندنی پەکەکەی بەرزراگرت
جەنگاوەرانی سینان دەرسێمی هەبەدەهە ئێوارەی ٢٧ی تشرینی دووەم بە مەبەستی پیرۆزکردنی ٤٤ەمینی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ٤ شار چالاکی ئەنجامدا. -
کەجەدەکە-ئە: لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی رێبەر ئاپۆ سەفەربەر دەبین
کەجەدەکە-ئە رایگەیاند، کە نیگەرانیەکان لەسەر تەندروستی و سەلامەتی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاستی باڵادایە و باسی لەوەکرد، "ئێمە داواتان لێدەکەین کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە چالاکییەکانی ٣ی کانونی یەکەم بکەن". -
تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە زۆر شاری ئەوروپا شەرمەزار کران
تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک کە لەکوردستان ئەنجامیان دەدات، لە شاری دانهاگ و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا شەرمەزار کران. -
دایکانی زیندانیان: پێویستە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالاندا ئەنجام بدرێت
خزم و کەسوکاری زیندانیان لە ئیشکگری دادپەروەری ئیزمیر رایانگەیاند کە پێویستە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت. -
کەنەکە: بە ئەندازەی دەوڵەتی تورک سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا لە دۆخی ئیمڕالی بەرپرسیارن
کەنەکە لەبارەی گۆشەگیری ئیمڕالی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " پێویستە سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا بە زوترین کات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و گەلی کوردستان و جیهان لە دۆخی بەڕێز ئۆجالان ئاگادار بکەنەوە. -
دادگای دادی ئەوروپا بڕیاری خۆی لەسەر پەکەکە ڕاگەیاند
پەکەکە بۆ دەرهێنانی ناوی لە لیستی 'ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان' دا لە ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠٢٠ سکاڵای یاسایی تۆمارکردبوو. دادگای دادی ئەوروپا بڕیاری خۆی لەسەر ئەو دۆسیە و سکاڵایە ڕاگەیاند. -
دەمیرتاش داوای کرد چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدات
سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتمەداری کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، داوای لە وەزارەتی دادی تورک کرد کە لە ریگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە چاوپێکەوتنەکەی بۆ رێکبخەن. -
بوڵدان: پێویستە سی پی تی دەستبەجێ زانیارییە بەردەستەکانی لەبارەی ئیمراڵییەوە ئاشکرا بکات
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، زانیاری سەبارەت بە ڕەتکردنی بینینی شاندی سی پی تی لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە نیگەرانیی بۆ ئێمە دروستکردووە. ئێمە چاوەرێین، بەرپرسان دەستبەجێ لێدوان بدەن. دەبێت سی پی تی بە خێرایی زانیاری بەردەستەکانی ئاشکرا بکات. -
زیندانییەکی مانگرتوو دوورخرایەوە
محەمەد فازیل قامیش لە زیندانی دوملو مانی لە خواردن گرتبوو، بەرپرسانی زیندان بە مانگرتووی دووریانخستەوە بۆ زیندانی باڵای ئاسایشی خارپێت کرا. -
١٣١ کەسایەتی لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە
١٣١ ئەکادیمی، چالاکوان، سەندیکاوان، نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسەتمەدار لەبارەی چەکی کیمیاییەوە کە دەوڵەتی تورک لە دژی کورد بەکاریدەهێنێت، نامەیەکی کراوەیان ئاراستەی چەندین دامەزراوە بە تایبەتی ئۆ پی سی دەبڵیو کرد. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە و ئایدەنیز بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز و ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەدەپە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد. -
ئەو دۆسیەی رێبەری گەلی کورد لە دژی یۆنان کردبوویەوە پەسەند کرا
ئەو دۆسیەیەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی یۆنان کردبوویەوە، لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە قەبوڵ کرا. -
لە بۆلۆنیا چالاکی پشتیوانی لە رۆژئاوا سازکرا
لە شاری بۆلۆنیای ئیتالیا، بە ئامانجی پشتیوانی لە کورد لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، بە بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر دامەزراوە و بزوتنەوە رێپێوانێکی جەماوەری سازکرا. -
لە زانکۆی ڤایهینگن چالاکی نافەرمانی شارستانی
گەنجانی کورد لە زانکۆی ڤایهینگن چوونە هۆڵی وانە وتنەوەوە و لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە کوردستان قسەیان بۆ خوێندکاران کرد. -
کەجەدەکە – ئەوروپا: پێویستە سی پی تی بە زوترین کات لەبارەی دۆخی ئۆجالان کە راستی نەوتووە رونکردنەوە
کەجەدەکە – ئەوروپا لە راگەیەندراوێک ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە سی پی تی بو زوترین کات لەبارەی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رونکردنەوە بدات و وتی، " بۆچی سی پی تی راستیەکان لە گەلی کورد دەشارێتەوە و پێویستە روونی بکاتەوە. -
نوسینگەی یاسایی سەدە: رێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتنی لەگەڵ سی پی تی ئەنجام نەداوە
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایانگەیاند، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەستی ئەواندا نییە، ئاشکرایانکرد، بیستوویانە ڕێبەر ئۆجالان دانیشتنی لەگەڵ سی پی تی ڕەتکردووەتەوە. -
دەوڵەتی تورک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٥٠ ژنە تێکۆشەر دەرکرد
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٠ ژن لە ئەنقەرە و ١٤ شار دەرکرا. -
ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی ئێرانییەکان ڕادەگرێت
وەزیرانی ناوخۆی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی دووشەممەیاندا ڕایانگەیاند، ئەڵمانیا بڕیاریداوە دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی ڕابگیرێت. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە هێلسینکی پیرۆزکرا
٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند بەرێکخستنی ئاهەنگێک پیرۆزکرا. -
چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٥٤٥هەمیندایە
چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری لە ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٤٥هەمیندایە. چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن کۆمەڵێک لە وڵاتپارێزانی دارمشتات بەڕێوەدەچێت و ڕایانگەیاند، پێویستە لەم کاتەدا ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆیان لەگەڵ گەریلا و ڕێبەرایەتی جێبەجێ بکەن. -
نوسەر عەلی کەریمی: هەوڵ هەیە بۆ بەلاڕێدابردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی -١-
عەلی کەریمی باس لە چۆنیەتی بەلاڕێدابردنی شۆڕشی ١٩٧٩ی گەلانی ئێران، سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا و لۆبیی ئێران لەو وڵاتانە، هەوڵەکان بۆ بەلاڕێدابردنی شۆڕشی ئێستای 'ژن، ژیان، ئازادی' دەکات. -
٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە تۆرۆرنتۆ پیرۆزکرا
کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.