ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕیسوا کرا
کوردستانیانی دانیشتووی ئەسینای پایتەختی یۆنان بە پێشەنگایەتی تەجەشە و ناوەندی ڕۆشنبیریی کورد بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیاییان ڕیسوا کرد. -
لە لایپزیگ هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا
کوردستانیان لە کاتی سەردانی ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ لایپزیگ، بە دانانی چادر سەرنجیان ڕاکێشایە سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد. -
د.مەنسوران: بە روونی دیارە کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە
د. عەباس مەنسوران رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و دەبێت دادگای سەربەخۆ، پارێزەران بکەونە هەوڵەوە. -
دەم-نەد بۆ بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرف بانگەوازی راگەیاند
دەم-نەد لەپێناو بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرف کە لە دژی هێرشە کیمیاییەکان ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی بۆ بەشداربوون راگەیاند. هەروەها کات و شوێنی بەڕێکەوتنی پاسەکانیشی ئاشکرا کرد. -
"سوپای تورک تاوانبارە"
دەمیر چەلیک هاوسەرۆکی فەدا و جەمال ڕیزا یاغمور یەکێک لە پیرەکانی ئۆجاخی دەروێش، ڕایانگەیاند، سوپای تورک تاوانبارە بە چەکی کیمیایی و ئاماژەیان بەوەدا کە پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەردا بوەستنەوە. -
فەجەکە – کاوا: با دەیان هەزار کەس لە دوسێلدۆرف کۆبینەوە
فەجەکە – کاوا داوای کرد بەشداری ڕێپێوانەکەی دوسێلدۆرف بکەن بۆ ئەوەی بەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوەستنەوە. -
کۆمسیۆنی باشوری کەجەدەکە لە ئەوروپا داوای بەشداریکردن لە رێپێوانی دۆسلدۆرف دەکات
کۆمسیۆنی باشوری کەجەدەکە داوای لە کوردستانیان کرد بەشداری لە خۆپیشاندانی رۆژی شەممە لە شاری دۆسیلدۆرفی ئەڵمانیا لەدژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکەن. -
کوردستانیان لە دژی کیمیابارانی تورک لە یۆنان رژانە نێو گۆڕەپانەکان
کوردستانیان لە کەمپی لاڤریۆ لە یۆنان دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە رژانە نیو گۆڕەپانەکان. -
ئەڵمانیا خاوەنداری لە هێرشی دەوڵەتی تورکی بە چەکی کیمیایی کرد
ئەڵمانیا وەڵامی بانگەوازەکانی لێکۆڵینەوەی لە تاوانەکانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک دایەوە و ڕایگەیاند "هیچ دۆخێکی لەو شێوەیە نییە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە". -
سوید بۆ رازیکردنی ئەنقەرە یاساکانی لەدژی کورد دەگۆڕێت
تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاند کە ئەوان لە چوارچێوەی دانوستانەکانیاندا بۆ ئەندامێتی ناتۆ، لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە لەدژی کورد دەکرێت، سەردانی ئەنقەرە دەکات. -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی موەکیلەکەیان بکەن کە ٢ ساڵە هیچ زنیاریەکیان لەبارەیەوە نییە. -
ژنانی پرشنگی رۆژ ٤ کارگە و ١١ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی سووتاند
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە بورسا، مێرسین و ئەستەنبوڵ لەدژی پۆلیس و فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە و ٤ کارگە و ١١ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە. -
کەجەدەکە-ئە: لە ١٢ی تشرینی دووەمدا هەڵدەستینە سەر پێ، بەشداری لە رێپێوانەکاندا دەکەین
کەجەدەکە- ئە رایگەیاند: "لە ١٢ی تشرینی دووەمدا بە گیانی یەکێتیی نەتەوەیی هەڵدەستینە سەرپێ و لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بەشداری لە رێپێوانەکاندا دەکەین". -
لە ئەرەغلی ٤٠ زیندانی کە مانیانگرتووە لە ژووری تاکەکەسیدا رادەگیرێن
زیندانیانی نەخۆش کە لە دژی هەلومەرجی گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ئەرەغلی ٣٨ رۆژە لە مانگرتندان، لە زیندانی تاکەکەسیدا راگیراون. -
کتێبخانەی گەڕۆکی ڕامان و بۆچوونەکانی ئۆجالان لە گوندەکانی کۆبانێ دایە
کتێبخانەی گەڕۆکی ڕامان و فەلسەفەی ئۆجالان لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمەوە لەلایەن گەنجانی پەیەدەوە دەستی بە گەشتەکانی کردووە و لە ڕۆژی ٣هەمیندا بە گوندەکانی کۆبانێ دا دەگەڕێت. -
مانگرتن و چالاکی و خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژهەڵات و ئێران بەردەوامن
خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرەڕای هەڕەشە و هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامن. -
ئاگرکەوتنەوە نییە، کوشتنی کۆمەڵایەتییە
حیلمی مینات لە نوسینگەی کۆچ و پەنابەرانی ئەمەپە ئاماژەی بە مردنی ٩ پەنابەری سوری لە بورسا کە هەشتیان منداڵ بوون، کرد و وتی، ئەگەر رێکاری پێویست لە پێناو زەحمەتکێشانی سوری و تورکیەیی نەگیرێتەبەر، رۆژ لە دوای رۆژ هەژارتر دەبن و کێشەکان قورستر دەبن. -
گەنجان لە مارسیلیا لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییەکی رێگەداخستیان ئەنجامدا
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشنە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی ڕێگای سەرەکیی هاتوچۆیان داخست. -
چالاکی خێمە هەڵدان لە درێسدێن کۆتاییهات
چالاکی خێمەهەڵدان کە بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە درێسدێن سازکرابوو، دوای سێ رۆژ کۆتاییهات. -
لە زانکۆی گۆتە هێرشە کیمیاییەکان شەرمەزار کران
گەنجانی بزوتنەوەی خوێندکارانی کورد یەخەکە و ژەخەکە بۆ ئەوەی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک شەرمەزار بکەن لە زانکۆی گۆتە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی نافەرمانی مەدەندیان ئەنجامدا. -
ژنانی کورد لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپا چالاکییان ئەنجامدا
بزوتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرامبەر گەریلا و بە داواکاری ئەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا بکەوێتە جوڵەوە، چالاکییەکەیان ساز کرد. -
کۆنگرەی گەل: بەو پەڕی هێزەوە بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرفدا دەکەین
کۆنگرەی گەل: بۆ ئەوەی بێدەنگی لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بشکێنرێت، ئێمە بەوپەڕی هێزەوە بەشداری لە رێپێوانی ١٢ی تشرینی دووەم لە دۆسێلدۆرف دەکەین. -
لە بینای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجامدرا
بەمەبەستی شەرمەزارکردنی بێدەنگی لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە دەوڵەتی تورک بەو چەکانە هێرشدەکاتە سەر گەریلاکان، لە بینای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە جنێڤ چالاکی ئەنجامدرا. -
رێخکراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا: دەبێت ئۆ پی سی دەبڵیو دەست بە لێکۆڵینەوە بکات
چەندین رێکخراوی بواری یاسا لە ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا داوایان لە ئۆ پی سی دەبڵیو کرد لەبارەی زانیارییەکان لەسەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک دەست بە لێپرسینەوە بکات.