ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کەجەدەکە – ئە و تەژەکە – ئە: پێویستە حکومەت و پۆلیسی هۆڵەندا داوای لێبوردن بکەن
کەجەدەکە – ئە و تەژەکە – ئە ڕایانگەیاند: "حکومەت و پۆلیسی هۆڵەندا وەڵامی توندیان بە ڕێپێوانی دیموکراتیکی ئێمە دایەوە و ئێمە ئەوە ئیدانە دەکەین و چاوەڕوانین سەبارەت بە هێرشی پۆلیس داوای لێبوردن لە گەلی کورد و چالاکوانان بکرێت". -
کوردستانیان و دۆستەکانیان بانگەوازیان بۆ لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک کرد
کوردستان و دۆستەکانیان لە شاری دەن هاگی هۆڵەندا کۆبوونەوە و بانگەوازیان لە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی کرد کە لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. -
بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە دەن هاگ لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی چالاکیان ئەنجامدا و بێدەنگی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییان (OPCW ) شەرمەزار کرد. -
کۆمەڵەی پزیشکانی دادی ئەڵمانیا: پێویستە فینجانجی بە زوترین کات ئازاد بکرێت
کۆمەڵەی پزیشکانی دادی ئەڵمانیا نارەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا پیشاندا و داوای کرد کە لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت. -
خۆپیشاندان لە رۆژهەڵات و ئێران بێ پسانەوە بەردەوامە
ئەو خۆپیشاندانانەی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە، بێ پسانەوە بەردەوامن. لەماوەکانی رابردوودا چالاکی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان زیاتر بووە. -
ژمارەی تشرینی یەکەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە
ژمارە ٤٩٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە. ڕۆژنامەکە بە مانشێتی "ئەگەر کیمیاییش بەکاربهێنن ئەنجامتان بۆ ناگۆڕێت و بە دڵنیاییەوە گەل ئازاد دەبێت" بڵاوکرایەوە. -
یادی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم لە ئۆڵدانبورگ بەرزراگیرا
بە بەشداری دەیان کوردستانی لە شاری ئۆڵدانبورگ مەراسیمێک بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو. -
لە ڤیەنا و هێلسنکی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆز کرا
بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، لە ڤییەنا ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو و لە شاری هێلسنکی-یش مەراسیمێک رێکخرا و رۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا. -
یاریزانانی تۆپی پێی یۆنان پشتگیریان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد
لە یاریەکی تۆپی پێ لە ئەسینای پایتەختی یونان ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست کرا و یاریزانانی تۆپی پێ ڕایانگەیاند: " لە دژی تاوانەکانی شەڕی ڕژێمی تورک پشتیوانی گەریلاکانی کورد دەکەین". -
لە ئیزمیر ژمارەیەکی زۆر گەنجی رێکخستنی سۆسیالیست دەستگیرکران
رێکخستنی گەنجانی سۆسیالیست بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر هێرشی چەکی کیمیایی، یاسای سانسور، گرتن و کوشتاری بارتین، پێشانگای وێنەیان کردەوە و دواتر رێپیوانیان ئەنجامدا. ٢٠ ئەندامی رێکخستنەکە دەستگیرکران. -
یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ لەسەر ئێران دەکات
ئۆلاف سچولز سەرۆکوەزیری ئەڵمانیا رایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا بەهۆیب فشارەکانی ئێران لەبەرانبەر چالاکوانان، تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ لەسەر ئێران دەکات. -
شەبنەم کۆرور فینجانجی لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، " جیاوازیەکان دەوڵەمەندیە. ئەو پشتگیریانەی کە لە کاتی دەستگیرکردندا پیشاندران، ئاوێنەی ئەوەیە." -
جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهە لە بەرامبەر کۆگای کیمیایی لە کەنداوی کۆجائەلی چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەندرا کە ناوەندەکە و ئۆتۆمبێڵەکانی بەتەواوی لەناوبراون. -
نوام چۆمسکی: دەبێت دەستبەجێ عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
نوام چۆمسکی یەکێک لەڕۆشنبیرە زۆر گرنگەکانی جیهان و زمانناس داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی، "دەبێت ئۆجالان دەستبەجێ لەو دیلکردنە نامرۆڤانەیە ئازاد بکرێت". -
خوێندکاران بوونە بەشێکی گەورەی سەرهەڵدان لە رۆژهەڵات و ئێران
خوێندکاران کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەڕژێنە گۆڕەپانەکان، بوونەتە بەشێک و هێزێکی گەورەی سەرهەڵدانی 'ژن ژیان ئازادی'. -
لە لوزەرن یادی شەهید سەدات دەمهات و ١٦ گەریلا کرایەوە
لە لوزەرنی سویسرا مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ سەدات دەمهات (فەرهاد گونەش) و هەڤاڵانی، کە لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون، بەڕێوەچوو. -
ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە مێلبۆرن پیرۆزکرا
کوردستانیانی دانیشتووی شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا ١ی نۆڤەمبەر (١ی تشرینی دووەم) ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆزکرد. -
یەپەگە وڵامی داگیرکەرانی دایەوە: ١٣ داگیرکەر کوژران
یەپەگە رایگەیاند لە چالاکی وڵامدانەوەی داگیرکەراندا ١٣ داگیرکەری دەوڵەتی تورک کوژراون کە چواریان سەرباز و نۆیان چەتەن. و ئۆتۆمبێڵێک و چەکێکی ئەی چوار و چەکێکی بۆمبهاوێژیش تێکشکێنراون. -
خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن
ڕاپەڕینی گەل بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بووەتە شۆڕشی ژنان لە دژی هێرشەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. -
لە ستۆکهۆلم چالاکی بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ئێران ئەنجامدرا
لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا. -
ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکان: لەبریی وتەکانی خۆمان لێکدانەوەی داواکاری گشتیمان لە دژ بەکارهێنرا
ڕۆژنامەنووسانی کورد بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانی و لەسەر لێکدانەوەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک زیندانیکران. -
دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
بەرخۆدان و دەستگیرکردن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە. ئەوەش لە کاتێکدایە، تەرمی ئەو کەسانە، کە لە خۆپیشاندانەکان دا لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە کوژراوان، نادرێنەوە بە خێزانەکانیان. -
كۆمكارو عەرەبی یورشەكاو توركیای جە عێراقەنە تاوتوێ كەرۆ
كۆمكارو عەرەبی جە جەزائیرگلێر بۆوە پێ تاوتوێ كەردەو یورشەكاو توركیای عێراقەنە. -
سیاسەتمەدارانی کورد بە بۆنەی ئازادبوونیەوە سەردانی توغڵوکیان کرد
سیاسەتمەدارانی کورد چوونە سەردانی ئایسەڵ توغڵوک، ئەمەش دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرا. -
کۆمکاری عەرەبی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات
کۆمکاری عەرەبی کە لە جەزائیر کۆدەبێتەوە پرسی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات.