ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
رێخکراوە نێونەتەوەییەکانی بواری یاسا: دەبێت ئۆ پی سی دەبڵیو دەست بە لێکۆڵینەوە بکات
چەندین رێکخراوی بواری یاسا لە ئەوروپا، ئەمریکا و کەنەدا داوایان لە ئۆ پی سی دەبڵیو کرد لەبارەی زانیارییەکان لەسەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک دەست بە لێپرسینەوە بکات. -
ئەو زیندانیەى خۆی سوتاندبوو بە کەلەپچەکردنی دەستی لە پشتەوە، چارەسەریی بۆ دەکرێت
یەعقوب بروکانلی لە زیندانی باڵای ئاسایشی کۆنیا بۆ شەرمەزارکردنی دۆخی گۆشەگیریی قورس و پێشێلکارییە زۆرەکان ئاگری لە جەستەى بەردا. بە پێی زانیارییەکان بروکانلی لە پشتەوە کەلەپەچەکراوە و بە کەلەپچەکراوی چارەسەریی بۆ دەکرێت. -
ئاگرکەوتنەوە لە بورسا: ٩ ئەندامی خێزانێکی خەڵکی سوریا گیانیان لەدەستدا، ٨ کەسیان منداڵن
لە بورسا ئاگر لە بینایەکی چوار نهۆمی کەوتەوە و بەهۆیەوە ماڵێک کە بنەماڵەیەکی سوری تێدابوو سوتا. راگەیەندرا کە ٩ کەس ژیانیان لەدەستداوە، ٨ کەسیان منداڵن. -
خۆپیشاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەبێ راوەستان بەردەوامە
لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات و ئێران، هێزەکانی دەوڵەت لە چەندین ناوچە هێرش دەکەنە سەر چالاکوانان و دەیانەوێت چالاکییەکان بوەستێنن. -
هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بوو بە ڕۆژەڤی پەرلەمانی بەریتانیا
پەرلەمانتارانی بەریتانیا کیم جۆنسن و لیۆد رەسێل مۆیل هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کردە بەرنامە و رۆژەڤی پەرلەمان. -
لە ئەسینا لەگەڵ پەرلەمانتارنی مێرا٢٥ لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانەوە چاوپێکەوتن ئەنجامدرا
نوێنەرانی ناوەندی ڕۆشنبیری دیموکراتیکی کورد لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و گۆشەگیریی چڕی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ئەسینای پایتەختی یونان گەڵ نوێنەرانی حیزبی ئۆپۆزسیۆن مێرا٢٥ کۆبوونەوە. -
لە دریسدین و هالی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا
بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورل لە دریسدین و هالی چالاکی چادر هەڵدانەوە ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە دابەشکران و بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرانەوە. -
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپەی کرد
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) بڕیاری خۆی لەبارەی فیگەن یوکسەکداغو ١٢ پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە ئاشکرا کرد. (DMME) داوای کرد پەرلەمانتاران ئازاد بکرێن. -
لەدژی رەتکردنەوەی دەزگا عەلەویەکان لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا خۆپیشاندان ئەنجامدرا
رێکخراوە عەلەویەکان لەدژی پرۆژەیاسای 'سەرۆکایەتی کەلتور و جەمخانەی عەلەوی و بەکتاشیەکان' خۆپیشاندانیان لەبەردەم پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدا. -
لە درێسدن چادر لەبارەی هێرشە کیمیاییەکانەوە دانرا
لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بۆ ئەوەی زانیاری دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە هاووڵاتییان و ڕای گشتی بدرێت، چادر دانرا. -
خۆپیشاندانەکان لە رۆژهەڵات و ئێران بە پێداگرییەوە بەردەوامن
ئەو خۆپیشاندانانەی لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی دەستیان پێکرد و دواتر گۆڕدران بۆ راپەڕینی گەورە لە پێناو داواکاری مافی ئازادی و ژیان، بێ وچان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامن. -
مافناسانی بەلجیکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێت لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت
نوسینگەی یاسایی پارێزەر ڤان ستینبروگ لە بەلجیکا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لێکۆڵینەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بکرێت. -
لە شاری ماگدیبورگی ئەڵمانیا هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتى تورک ئیدانە کران
لە شاری ماگدیبورگی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە رێکخستنی چالاکییە ئیدانە کران. -
کوردستانیان، دەوڵەتی تورکیان لە تۆرۆنتۆ شەرمەزار کرد
کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی ئۆنتاریۆ شەرمەزار کرد. -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە رەنس پیرۆزکرا
٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شاری رەنسی فەڕەنسا بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا. -
چۆمسکی: دەبێت لە دژی چەکی کیمیایی ئێمە بکەوینە جوڵە و هەوڵدانەوە
زمانناس و فەیلەسوفی بەناوبانگی جیهان نوام چۆمسکی رایگەیاند، لەبەر ئەوەی دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت پێویستە لەبارەیەوە 'لێپرسینەوەیەکی بەهێز دەستپێبکات' و وتی، "دەبێت بە دڵنیاییەوە بەرامبەر ئەو هێرشانە هەنگاو بنرێت". -
"پێویستە هەموو کوردێک بەشداری لە تێکۆشانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی دا بکات"
جیهان ئەرەن ئەندامی کۆمیتەی بیر و باوەڕەکانی پەکەکە وتی: پێویستە هەموو کوردێک لە دژی فاشیزمی تورک - ئیسلامی ببێتە تێکۆشەرێکی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی. -
کۆبوونەوەکانی گەل لە دێن هاگ و مانهایم
کۆبوونەوەکانی گەل لە شاری دێن هاگ (لاهای) هۆڵەندا و شاری مانهایمی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو و بارودۆخی سیاسی ئەم دواییە هەڵسەنگێنرا. -
لە ئەستەنبوڵ ٨٠ کەس دەستگیرکران
لە ئەستەنبوڵ لانیکەم ٨٠ کەس دەستگیرکران کە هێرشی چەکی کیمیاییان لەدژی گەریلاکانی ئازادی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین شەرمەزار کرد. -
لە یاریی بۆکسێنی جیهانیدا هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کران
لە شاری ئۆبەرهاوسنی ئەڵمانیا لە کاتی یاری جیهانی بۆکسێندا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە بەرزکردنەوەی پانکارتێک شەرمەزار کرا. -
٣٠٠ ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان بۆ خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵات و ئێران بڵاوکردەوە
خۆپیشاندان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. ٣٠٠ هونەرمەند و چالاکوان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و کاردانەوە و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەو گوشارەکان نیشاندا. -
سەرەڕای هێرش و دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان خۆپیشاندان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
خۆپێشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرەڕای هێرش و دەستێوەردانی هێزەکانی دەوڵەت بەبێ ڕاوەستان بەردەامن. لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێرانییەکان خوێندکار نەسرین قادری گیانی لەدەستدا. -
لە شاری ڕۆئانی فەرەنسا هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا
لە شاری ڕۆئانی فەرەنسا لە هەرێمی نۆرماندی هێرشە کیمیایەکانی دەوڵەتی تورک بە رێکخستنی خۆپیشاندانێک ئیدانە کران. -
ماوەی ساڵێکە زیندانیانی زیندانی پانۆس چارەسەری پزیشکییان بۆ نەکراوە
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی جۆری ئێڵ لە پانۆس نزیکەی ساڵێکە نەنێردراون بۆ نەخۆشخانە و ژووری بە ناو بنکەی تەندروستیی ناو زیندانەکەش و رێگری لە چارەسەرکردنی پزیشکییان دەکرێت. -
لە تامپەری فینلاند سڵاو لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات و ئێران کرا
لە شاری تامپەری وڵاتی فینلاند چالاکییەک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرا.