ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەسینا هێرشی کیمیایی تورک شەرمەزارکرا
لە ئەسینا لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە رێپێوانێک ئەنجامدرا. -
کوردان لە ئەڵمانیا لەدژی هێرشی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا
کوردان لە شارەکانی ئاشافینبورگ، ساربروکین و فریبورگ لەدژی هێرشی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا. -
دووەمین کۆنفراسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین بەردەوامە: ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەی بەڕێز ئۆجالانە
دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنان لە بەرلین بە دروشمی ' شۆڕشمان، ئازادکردنی ژیانە' دەستیپێکرد. -
لە مارسیلیا کوردستانیان لەدژی هێرشی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا
لە مارسیلیا کوردستانیان و دۆستەکانیان لەدژی هێرشی کیمیایی دەوڵەتی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا. -
فینجانجی: لەسەر رێچکەی راستی دەمێنمەوە
سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک شەبنەم کۆرور فینجانجی باسی لەوەکرد کە ئەو لەسەر رێچکە و رێبازی راستی دەمێنێتەوە. -
'بودجەی ئاکەپە بۆ درێژەدانە بە دەسەڵاتەکەی'
پەرلەمانتاری هەدەپە رزوان توران رایگەیاند، کە ئاکەپە بودجەی ٢٠٢٣ی وەک هەموو سەرچاوەکانی گەل بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات بەکاردەهێنێت، هەروەها وتی، "بەشێکی زۆری بودجە لەو باجە ناڕاستەوخۆیانە پێکدێت کە لەگەل وەردەگیرێن". -
بروکانلی کە خۆی سوتاندووە ناگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە
پارێزەرانی ئۆهەدە بۆ زانین و لێکۆڵینەوە لە دۆخی یەعقوب بروکانلی کە لەدژی گۆشەگیری دژوار ئاگری لەجەستەی بەردابوو، سەردانی زیندانیان کرد و رایانگەیاند، لەبری ئەوەی بروکانلی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە هەر لە هۆڵی زیندان چارەسەری بۆ دەکرێت. -
لە مارسیلیا چالاکیی چادرهەڵدان لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوام بوو
چالاکیی چادرهەڵدان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەدژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوام بوو. -
لە شاری کرێفێڵدی ئەڵمانیا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە واژۆ کۆکرایەوە
دەستپێشخەریی ژنانی شەهید ئەکین وان لە شاری کرێفێڵدی ئەڵمانیا ستاندیان دانا و ژمارەیەکی زۆر واژۆیان لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە کۆکردەوە. -
هێرشی سەر شەنگال لە هانۆڤەر شەرمەزار کرا
ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە هانوڤەر ئەنجامیدابوو و بە هۆیەوە کەسێک شەهید ببوو، لەشاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا. -
هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو زیندانییەی ئاگری لە خۆی بەردا بەردەست نییە
لە زیندانی ئاسایشی باڵای ئەرغەلیی کۆنیا بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری دژوار زیندانییەک بە ناوی یەعقوب بوروکانلی ئاگری لە خۆی بەردابوو. چوارهەفتەیە هیچ زانیارییەک لەبارەی بروکانلی بەردەست نییە. -
دادگای دەستوری هەمیشەیی پشتیوانی خۆی بۆ دڕندەیی لە ژێرزەمینەکانی جزیر دەربڕی
دادگای دەستووری هەمیشەیی لە وەڵامی سەرلێدانەکان لەبارەی کردەوە دڕندانەکان لە ژێرزەمینەکانی جزیر رایگەیاند، "بەکارهێنانی هێزی کوشتن پێویست بووە". -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمڕاڵی داواکرییان بەرزکردەوە
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە. -
کەمپەینی دژی هێرشی کیمیایی لە ئەرجەنتین فراوان دەبێت
کەمپەینی دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی کە لە ئەرجەنتین لەلایەن کۆمیتەی پشتگیری لە کوردستان دەستیپێکرد فراوان دەبێت. -
پارت و رێکخراوە کوردیەکان بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی دوسەلدۆڵف کرد
پارت و رێخراو و دەزگا کوردیەکانی ئەوروپا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی شەرمەزار کرد و رایانگەیاند، " وەرن بە رۆحی یەکێتی نەتەوەیی، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کوردستان راگرین." -
هەدەپە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووە
هاوسەرۆکانی گشتی هەدەپە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبونەوە. -
زیندانییەک بە ناوی یەعقوب بروکانلی لە بەرامبەر گۆشەگیریی تونددا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
زیندانییەک بە ناوی یەعقوب بروکانلی کە لە ژوورێکی زیندانی ئاسایشی باڵای ئەرەگلی قونیا زیندانیکرابوو، لە بەرامبەر گۆشەگیریی تونددا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. -
بەمەبەستی دیدارلەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە گۆشەگیری دژواردایە، داواکارییان پێشکەش کرد. -
خوێندکاران لە زانکۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە خۆپیشاندان بەردەوامن
خوێندکاران ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینن لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دا و بەپێی دوایین ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران تا ئێستا ٢٧٧ کەس کوژراون. -
لە هانۆڤەر لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیانی دانیشتووی شاری هانۆڤەر بە رێکخستنی چالاکییەک دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لەدژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئیدانەکرد. -
لە مارسیلیای فەرەنسا لە دژ هێرشی کیمیایی چالاکیی چادرهەڵدان دەستیپێکرد
کوردستانیانی مارسیلیا بۆ ئەوەی سەرنجەکان ڕاکێشەنە سەر هێرشە کیمیاییەکان چالاکیی چادرهەڵدانیان دەستپێکرد. کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە داوای بەشداریکردنی لە چالاکیی چادرهەڵدان و ڕێپێوانی جەماوەری لە کۆتایی هەفتەدا کرد. -
سزای زیندان بەسەر دوو میدیاکاری ئاژانسی ئەتهادا سەپێندرا
بە هۆی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی چەند هەواڵێک سزای زیندان بەسەر سەرنوسەری ئاژانسی ئەتها سەمیعە شاهین و پەیامنێری ئاژانسەکە پنار گایپ سەپێندرا. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ لە مافیاکانی ماددە هۆشبەرەکانیاندا
جەنگاوەرانی عیمران فرتنای هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ بە چالاکییەکی سابوتاژ لە مافیاکانی ماددە هۆشبەرەکان بە ناوی 'بەیرەقدار'یان دا. -
داوای پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسە دیلکراوەکان دەکرێت
دەستپێشخەریی پشتیوانی لە زیندانیان، داوای پشتیوانیکردن لە ٢٦ ڕۆژنامەنووسەی کرد، کە لەم دواییانەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دیلکراون. -
نەورۆز ئویسال پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ: کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا ئەرکی خۆی بۆ 'مافی ئومێد' جێبەجێ ناکات
نەورۆز ئویسال پارێزەری ئۆجالان ڕایگەیاند، کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا و دەوڵەتی تورک ئەرکی خۆیان بۆ "مافی ئومێد" جێبەجێ ناکەن و ڕاشیگەیاند، ڕێکخراوە یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیدا بۆ ئەو بابەتە هەوڵ دەدەن.