ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
هۆشداری بۆ رەئیسی؛ ئەگەر بەرزبوونەوەی نرخەكان رانەگیردرێت، دەبێت چاوەڕوانی شۆڕشی برسیەكان بن
ئهندامێكی گروپی توێژهران و مامۆستایانی لقی زانستی قوم هۆشداری دهداته سهرۆككۆماری ئێران له بارهی ئهگهری سهرههڵدانی شۆڕشی برسییهكان، ئهگهر بێت كێشهی گرانی چارهسهر نهكرێت. -
وتەبێژی حكومەتی ئێران: سەرەڕای ١٠ قات بەرزبوونەوە بەهای نان، رایەداران بەڵێنی درۆینە دەدەن
سەرەڕای بەرزبوونەوەی دە قات بەهای نان لەئێراندا عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاندوە؛ بەهای نان تا كۆتایی ساڵ هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نایەت. -
رێژەی هەڵاوسان لەتوركیا گەیشتە ٧٠%
لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا توركیا بەرزترین رێژەی هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینیەوە، بەجۆڕێك رێژەی هەڵاوسان گەیشتووە؛ ٦٩.٩٧%، ئەمەش لەچاوی چەند هەفتە و مانگی رابردوودا ئاستێگی پێوانەیی تۆمار كردوە. -
لە عێراق ٤٠٠ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە رەوانەی نەخۆشخانەکران
بەهۆی کاریگەری خۆڵبارینەوە، زیاتر لە ٤٠٠ هاوڵاتی عێراق رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. -
بۆ لێكۆڵینهوه لە هێرشەکانی تورکیا و ئێران، وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی پهرلهمان دهكرێت
بۆ لێكۆڵینهوه لهسهر لەشکرکێشی توركیا و دهستدرێژییهكانی ئێران سبهینێ فواد حوسێن وهزیری دهرهوهی عێراق بانگهێشتی پهرلهمان دهكرێت. -
حکومەتی عێراق لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لەدژی تورکیا تۆماردەکات
حکومەتی ناوەندی عێراق لەئاستی نیودەوڵەتی سکاڵا لە دژی تورکیا تۆماردەکات و داوای دەیان ملیار دۆلار قەرەبووی لێدەکات. -
چالاکوانانی عێراق هۆشداری دەدەنە تورکیا
نوێنەری (لیژنەی ناوەندی ڕێکخەرانی خۆپیشاندانی عێراق) لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق، هۆشداری دەدەنە تورکیا لە ئەگەری بەردەوامبوونی دەستدرێژیەکانی بۆسەر سەروەری عێراق. -
خەتیب زادە: ئەمڕۆكە رێككەوتنێكمان لەدەستدا نییە تا قسهی لهسهر بكهین
سهعید خهتیبزاده وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران سهبارهت به دانوستانهكانی ڤیهننا رایگهیاند، " تا ئەو كاتە لەسەر هەموو شتێك رێكنەكەوین، لەسەر هیچ شتێك رێككەوتن دروست نابێت و ئەمڕۆكەش رێككەوتنێكمان لەدەستدا نییە تا قسهی لهسهر بكهین". -
لە ماوەی هەفتەیەدا ٢ جار شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق کرد
لە ماوەی هەفتەیەدا ٢ جار شەپۆلی خۆڵبارین رووی لە عێراق کرد. زۆر هاوڵاتی بەم هۆیەوە تەنگەنەفەس بوون و بۆ نەخۆشخانەکان گواسترانەوە و ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیش راگیران. -
تووڕەبوون لەبەرامبەر هەڵسوكەوتی نابەجێ لەدژی پەنابەرانی ئەفغانی روو لەهەڵكشانە
بانگهێشتی بەرپرسی كۆنسولخانەی ئەفغانستان و راوەستانی هاوكاریەكانی كۆنسولخانەی ئێران دەکرێت. -
خەتیب زادە: رەشنووسی رێككەوتنی دانۆستاندنە ئەتۆمیەكەی ڤیەننا كۆتایی نەهاتووە
بەگوێرەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەگەر ئێران هێڵە سورەكانی خۆی تێبپەڕاندبا، ئەوا رێككەوتنی كۆتایی ڤیەننا چەند مانگ لەمەوبەر بەئەنجام دەگەیەشت. -
وەزیری دەرەوەی ئێران: هیچ قازانجێك لەدانۆستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكادا ناكەین
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێگەی دیپلۆماسی كراوەیە و بەلایەنی ئەمریكیم ووتووە؛ نەبنە هۆكارێك بۆ دواخستن و نەگەیشتن بەرێككەوتن لەدانۆستانەكانی ئەتۆمیدا. -
ئیسرائیل ئێرانی لە حەمای سوریا بۆمباران كرد
لەهێرشە ئاسمانیەكانی ئیسرائیلدا لەو هەرێمانەی گروپە چەكداریەكانی سەر بە سۆپای پاسدارانی ئێران و حیزبۆڵای لۆبنانی و هاوكات شوێنی هەڵگرتن و لێكۆڵینە موشەكی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تێدا جێگیر كرابوون، لەناوەندی سوریا كرانە ئامانج. -
وتاربێژێك دەیەوێت رێ لە چوونە ژوورەوەی ژنان بۆ ستادیۆمەكان بگرێت
سەركۆتكردنی ئەو ژنانەی دەیانەوێت یاری تۆپی پێ"تۆپێن" تیمەكانی ئێران و لۆبنان لەشاری مەشهەدی ئێران تەماشا بكەن بەردەوامە. -
لەنیشابوری ئێران سێ ژنی گەنج دەستبەسەر دەكرێن
سێ ژنی گەنج بەهۆی هەڵپەڕكێ و شایی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە بە بیانوی پێشێلکردنی نۆرمەكانی رژێم تاوانبار كران. -
لەئێراندا ئەوانەی ناسنامەی باری شارستانیان نییە، حسیابیان بۆ ناكرێت
لەماوەی سێ ساڵدا رێژەی هەژاری لەئێراندا سێ هێندە زیاتر بووە و ئەو كەسانەی ناسنامەی باری شارستانیان نیە، بەشی هەرە هەژاری كۆمەڵگەی ئێرانن. -
لە تەلئەڤیڤ هێرشی چەکداری: ٢ کەس کوژران و ٨ کەس بریندار بوون
لە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ٢ کەس کوژران و ٨ کەسیش بریندار بوون. -
لە ماوەی ٥ ساڵدا لە عێراق ٥١٩ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی
بەپێی ئامارێکی یونسێف، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ٥١٩ منداڵ لە عێراق بەهۆی مینەوە کوژراون، یان بەپێشکی جەستەیان لەدەستداوە. -
لە یەمەن ئاگربەستی كاتی راگەیەندرا و سعودییە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی راوەستاند
هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتیی سعودییە كە لەگەڵ حۆسییەكان لەیەمەندا لەشەڕدایە، رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دوابەدوای پێشنیازی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاگربەست لەمانگی رەمەزاندا، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی خۆی لە رۆژی چوارشەممەوە رادەوەستێنێت. -
دۆخی قەڕەباخی خواروو جارێکی دیکە ئاڵۆز بوو
هێزەکانی ئازەربایجان شەڕی ئۆکراینایان وەک دەرفەتێک بەکارهێنا و گوندێکی قەڕەباخی خواروویان داگیرکەر کە گوایە لە ژیر کۆنتڕۆڵی رووسیادایە. -
"بێ دەنگی بەرامبەر تورکیا، شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ عێراق "
عەلی ئەلفاجی ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن دەڵێت: " بێ دەنگی بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا شەرمەزارییەکی گەورەیە بەنێوچەوانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عیراقەوە". -
کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا
ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نەچوونە هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانەوە، كە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، بۆیە دانیشتنەكە لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە دواخرا. -
ئێران رێككەوتنی گازی سعودییە و كوێت بەنایاسایی دەزانێت
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رێككەوتنی سعودییەی عەرەبستان و كوێت بۆ پەرەپێدانی كێڵگەیەكی گازی هاوبەش بەنایاسایی دەزانێت. -
چوار هاوڵاتی بەلووچ لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی ئێران كۆژران و بریندار بوون
بەهۆی گولەبارانكردنی هاوڵاتیانی بەلووچەوە لەسەبزەوار، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی رژێمی ئێرانەوە كۆژراو و برینداربوونی لێكەوتەوە. -
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق شێوازەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا دەکات
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕووندەكاتەوە دەدات و شێوازەکانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرا دەکات.