ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنێکی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
كچێكی ئێزدی لە كۆمەڵگەی بریسڤی سەر بە شارۆچكەی زاخۆ-ی پارێزگای دهۆك، لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆکوشتنی ژنانی ئێزدیە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا. -
لە ئیستەنبول ٢ ژنی تر کوژران
لە ناوچەى سوڵتان بەی ئیستەنبول کەسێک بە ناوی عەدنان سۆسیال، خەدیجە سۆسیالی هاوسەری بە چەقۆ کوشت. هەروەها لە ناوچەی ئەسەنلەر نەریمان کڤراک لەلایەن کەس، یان کەسانی نەناسراوەوە بە چەقۆ کوژرا. -
دەوڵەتی تورک ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵی لە جزیر دەستگیرکرد
پۆلیسەکانی دەوڵەی تورک لە ناوچەى جزیر لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵیان بە ناوی بەهار ماگی دەستگیرکرد. -
پاژک: تۆڵەى هاوڕێ سارا بە ئازادیی ژنان دەکرێتەوە!
پاژک کۆمەڵکوژیی پاریسی بە توندی ئیدانە کرد و رایگەیاند، "تۆڵەکردنەوەی هاوڕێ سارا ئامانجی بنەڕەتیی پاژکە. تۆڵەى هاوڕێ سارا تەنها بە ئازادیی هەموو ژنان بەدی دێت!". -
گایلی زیمەک نووسەری ئەمریکی کتێبێکی لەسەر شەڤانانی یەپەژە نووسی
نووسەری ئەمریکی گایلی زیمەک لیمۆن کتێبێکی بە ناوی "کچانی کۆبانێ؛ چیرۆکی راپەڕین، ئازایەتی و دادپەروەری" لەبارەی شەڕڤانانی یەپەژە نووسی. ئەو کتێبە یەکێک لە ١٢ کتێبە پێشنیازکراوەکەى سی ئێن ئێنە بۆ خوێندنەوە لەلایەن خوێنەرانەوە. -
لێکۆڵینەوەیەکى نوێ لە دژی هەدەپەیی زیندانیکراوەکان لە ناو زیندانەکاندا دەستیپێکرد
سکاڵا و لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە دژی فیگەن یوکسەک داغ و چەندین سیاسیی دیلکراوی هەدەپە لە زیندانەکانی تورکیادا، تۆمار کرا. -
دیسانەوە بڕیاری ئازادکردن بۆ لەیلا گیوڤەن دەرنەکرا
تانە و ناڕەزایەتی لە دژی زیندانیکردنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و داوای ئازادکردنی لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە رەتکرایەوە. -
لە کۆجالیی تورکیا ژنێک داوای جیابوونەوەى کرد و کوژرا
لە ناوچەى قەرەتەپەی پارێزگای کۆجالیی تورکیا ژنێک بە ناوی سەڤدا کۆسەکجیک، کە دەیخواست لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە، لەلایەن عیسا کۆسەجیکی هاوسەرییەوە بە چەقۆ کوژرا. -
لە لاهای هۆڵەندا یادی ٣ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە
لە شاری لاهای (دێنهاگ)ی هۆڵەندا یادی ژنانی شۆڕشگێڕ سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە، کە لە سلۆپی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆر کراون. -
لە کۆپنهاگنی دانیمارک یادی سێڤێ و فاتمە و پاکیزە کرایەوە
بە رێکخستنی مەراسیمێک لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، یادی ژنانی شۆڕشگێڕی کورد سێڤێ دەمیر، فاتمە ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە. -
لە سەرەتای ئەمساڵدا ٦ ژن لە تورکیا کوژراون
لە یەکەم رۆژەکانی سەرەتای ئەمساڵدا کۆمەڵکوژی و هێرش لە دژی ژنان لە تورکیا بەردەوامە و بەلانیکەمەوە ٦ ژن لە ماوەى ٤ رۆژدا کوژراون. -
لە سلۆپی یادی ٦ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کرایەوە
تەڤگەری ژنی ئازاد و مەجلیسی ژنانی هەدەپە لە سڵۆپی یادی ٦ ژنە شۆڕشگێڕێ کوردیان کردەوە کە لە پاریس و سلۆپی کوژرابوون. -
تەرمی گولسوم دۆغان لە دوای ١٣ رۆژ دۆزرایەوە
لە شاری ئیسپاراتای تورکیا تەرمی ژنێک بە ناوی گولسوم دۆغان لە دوای ١٣ رۆژ لە بێسەروشوێن بوونی، دۆزرایەوە. -
ژنێکی گەنج بۆ سەرۆکی شارەوانیی یەکێک لە گەورە شارەکانی هێندستان هەڵبژێردرا
ژنێک گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی کرالا لە ویلایەتی سیروڤانانت هاپورما لە هێندستان هەڵبژێردرا، کە خوێندکاری قۆناغی دووەمی بیرکاری (ماتماتیکە) لە زانکۆ. -
لە بۆدرومی تورکیا ژنێک کوژرا
لە ناوچەى بۆدرومی پارێزگای موغڵای تورکیا ژنێک بە ناوی کریستینا نۆڤیتسکای خەڵکی ئۆکرانیا لە ناو ماڵەکەیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە. -
"ساڵی ٢٠٢٠ لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون"
پلاتفۆرمی ئێمە تاوانەکانی دژ بە ژنان رادەوەستێنین رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا لە تورکیا ٣٠٠ ژن کوژراون. -
لە بورسا ژنێک کوژرا
لە ناوچەی یڵدرمی بورسا شەوی رابردوو، ژنێک بە ناوی سەلما تاشکۆمور بە چەک کوژرا. -
لە ئیستانبول ژنێکی تر کوژرا
لە ناوچەی ئیسەن یوورتی ئیستانبول ژێک بەناوی عاریفە نەیرکوژرا. -
لە بیلی سویسرا چالاکی بۆ عەفرین رێکخرا
لە شاری بیلی سویسرا چالاکی بۆ چارەنووسی ژنە رفێنردراوەکان و ئەو کەسانە رێکخرا، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەفرین کۆمەڵکوژی کردوون و رفاندونی. -
لە ستراسبوورگ یادی یاسمین کرایەوە
لە شاری ستراسبوورگی فەرەنسا یادی یاسمین چەتێنداغ کرایەوە کە لە رێکەوتی ٢٣ی کانووندا لە لایەن ساڤاش ئویانکی هاوژینی پێشوویەوە کوژرا بوو. -
لە پاریس چالاکی '١٠٠هۆکار بۆ دادگایی کردنی دیکتاتۆر'
لە پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا لە چوارچێوەی کەمپەینی' ١٠٠ هۆکار بۆدادگایی کردنی دیکتاتۆر' چالاکییەک بەڕێوەچوو. -
لە ئەستەنبوڵ، مەلەتی و دیلۆک ٣ ژن کوژران
لە ئەستەنبوڵ و مەلەتی و دیلۆک ٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژران. -
ڕۆناهی سەرحەد: ژنان سیستەمی نوێ دەئافڕێنن -١
ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک راشیگەیاند، لە تیئۆری ئازادی ژنان دە گەڕانێکی نوێی ڕادیکاڵ، لێپرسینەوەی ئایدۆلۆژی دەخوڵقێت وتی،" بە کورتی دەرباز دەبین و تێکۆشان دەکەین. سیستەمێکی نوێ دەئافڕێنین." -
پاژک: بەرخۆدان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ مەزن دەبێت
کۆردیناسیۆنی پاژک سڵاو لە بەرخۆدێرانی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە گرتوخانەکانی ڕژێمی تورکیا دەکات و ڕایگەیاندوە: بەرخۆدان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ مەزن دەبێت و ئەوەش سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. دواش لە پەدەکە دەکات واز خیانەت و هێز نەدانە بەڕژێمی ئەردۆغان بهێنێت. -
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز لە دێرسیم دەستگیرکرا
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى پەرتەک لە پارێزگای دێرسیمی باکووری کوردستان گوڵستان ئازاک پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزیان دەستگیرکرد.