ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ئاکەپە ژنکوژێکی تری ئازاد کرد
لە شاری بالیکەسیری تورکیا کەسێک بەناوی رەجەب کرتای لە زیندان ئازادکرا کە هاوسەرەکەی بەناوی چیدەم کرتای کوشتبوو. -
بەدیلگرتنی لەیلا گیوڤەن لە ئەڵمانیا ئیدانە کرا
ژنان لە شاری شتوتگاردی ئەڵمانیا بەدیلگرتنی هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپەی جوولەمێرگ لەیلا گیوڤەن-یان ئیدانە کرد. -
کەژەکە: لەیلا گۆڤەن هێڵی ئازادیمانە و لە کەسایەتی ئەودا سەردەکەوین
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند: لەیلا گۆڤەن هێڵی ئازادیمانە و دەوڵەتی تورکی فاشست لە کەسایەتی ئەودا هێرش دەکاتە سەر ڕاستینەی ژنی ئازاد. بەڵام لە کەسایەتی لەیلا دا سەرکەوتنی ژن بەدی دەکرێت و بەرخۆدانی ژنان و گەلەکەمان دەسەڵاتداری فاشست دەڕوخێنێت. -
رێکخستنەکانی ژنان: لەیلا گوڤەن ئیرادەی ئێمەی ژنە
رێکخستنەکانی ژنان ناڕەزایەتیەکی توندیان دەربڕی لە بەرامبەر زیندانیکردنی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و جەختیان کردەوە، لەیلا گوڤەن کە لە دژی نادادی و نایەکسانی وەستایەوە، ئیرادەی ئێمەی ژنە. -
بەسێ ئەرزنجان: سەرهەڵدانی ژنان سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و ژیانەوەی مرۆڤایەتییە
بەسێ ئەرزنجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕایگەیاند: هەر سەرهەڵدانێک دژی هەر جۆرە قڕکردنێک کە ژنان پێشەنگی بکەن، سەرهەڵدانی کۆمەڵایەتی و ژیانەوەی مرۆڤایەتییە و ئامانجمان پاراستنی دەستکەوتەکان و ئاواکردنی کۆنفدراڵیزمی دیمۆکراتی ژنانی جیهانە. -
لە قۆنیا ژنێک کوژرا
لە ناوچەى کاراتای قۆنیا ژنێک بە ناوی ئەسما نور ک. کە لە کاتی جیابوونەوە بوو لەلایەن محەمەد ک. –ی هاوسەرییەوە کوژرا. -
چالاکی دایکانی شەممە ٨٢١مین هەفتەی پڕکردەوە
لە ئەستەنبوڵ دایکانی شەممە و کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان لە ٨٢١مین هەفتەی چالاکییاندا ڕایانگەیاند: سەرانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان بە خوێنی گەلی کورد سورە. -
ژنانی مەخموور لەدژی گۆشەگیری ئۆجالان دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن
لە کەمپی پەنابەرانی (مەخموور) بەدەستپێشخەری مەجلیسی عەشتارگروپێک لەژنانی کەمپ دەستیان دایە مانگرتن لەخواردن. چالاکییەکە بەئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە مانگرتوانی بەندیخانەکانی تورکیا ئەنجام دەدرێت. -
لە کۆڵن بۆ هەڵمەتی "١٠٠ هۆکار، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاند دانرا
ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتی "١٠٠ هۆکار، ١٠٠ هەزار ئیمزا" ستاندێکیان دانا. -
ژنان لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر چالاکییان ئەنجامدا
لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتى "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" چالاکییەک بە دەستپێشخەریی ژنانی مەریەم بەڕێوەچوو. -
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: لە دژی توندوتیژیی سەر ژنان لە هەموو شوێنێکدا تێدەکۆشین
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەبارەی هەڵمەتی "Me too" (منیش) کە گوشار و توندوتیژیی سەر ژنان ریسوا دەکات رایگەیاند، "ئەوانەى دەبێت بێدەنگ بن ژنان نین، بەڵکو بکەرانن. دەبێت خۆتان نەک لە ژنان، بەڵکو لە پەلاماردەران و ەستدرێژکاران توڕە بکەن". -
زیندانی ژنانی ئامەد کراوە بە "ماڵی زوڵم و پێشێلکاری"
ژنانی زیندانیکراو لە زیندانی ژنانی ئامەد لەبارەى ئاستی پێشێلکارییەکانەوە رایانگەیاند، "تەنانەت دەیانەوێت بە پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەهۆی رۆتیناتەوە رێگری لە هەواگۆڕکێشمان بکەن". لە مانگێکدا ٣١٣.٧٤ لیرەی تورکی وەسڵی کارەبایان بۆ بڕیونەتەوە. -
کەمپەینی "بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆرێک ۱٠٠ هۆکار هەیە" بەردەوامە
کەمپەینی "بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆرێک ۱٠٠ هۆکار هەیە" بەردەوامە کە ژنانی کورد لە دیاسپۆرا دژ بە ئەردۆغان دەستیان پێکردوە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا بە پێشەنگی تەڤگەری ژنانی کورد- تەژەکە-ئە لە چەندین شار و ناوچەی ئەورووپا چالاکی ئەنجام دران. -
لە جنێڤ و بەرلین و بروکسل چالاکیی "با ئەردۆغان دادگایی بکرێت" بەڕێوەچوو
بە بۆنەى ١٠ی کانوونی یەکەم رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و لە چوارچێوەی کەمپەینی "بۆ دادگایکردنی دەسەڵات ١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا"، کە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا) رێکخراوە، چالاکی بەڕێوەچوو. -
کەژەکە: دەوڵەتی چەتەگەر باجی هەموو دەستدرێژییەکانی سەر ژنان دەدات
کۆردیناسیۆنی کەژەکە سەبارەت بە دەستدرێژی بە کۆمەڵی 27 لە پیاوانی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر منداڵیک و دوو ژن لە ناوچەی کەرجۆسی باکوری کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: :دەبێت دەستدرێژیکاران باجی ئەو کردەوەیان بدەن وکە ڕژێمی تورکیا دەیانپارێزت و تەنانەت هاوک -
کەسکین: هۆکاری زیادبوونی توندوتیژیەکان، سزانەدانی تاوانبارانە!
پارێزەر ئەرەن کەسکین رایگەیاند، هۆکاری زیادبوونی هێرش و توندوتیژیەکانی دژ بە ژنان و منداڵان لە کوردستان کە پشت ئەستوورە بە دەوڵەتەوە، سزانەدانی تاوانبارانە و وتی:"بە هۆی ئەوەی لە کوردستان تاوانیان ئەنجامداوە، زیاتر هەست بە ئازادی دەکەن." -
چالاکیی مانگرتن لە زیندانی شاکران بە دەستەى دووەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە
چالاکیی مانگرتنی بێسنووری ژنان لە زیندانی ژنانی شاکران لەلایەن دەستەى دووەەمی مانگرتوانەوە بەردەوامە. -
لە ئەنقەرە تەرمی ژنێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
ژنێک بە ناوی ڤەرا چیکارەڤا لەلایەن ساڵح گ. -ی هاوسەرییەوە توندوتیژی بەرامبەر ئەنجامدرابوو، تەرمەکەى لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. -
دەوڵەتی تورک مەنیجە ئیش دایکی ٣ منداڵی لە ئێلح زیندانیکرد
دەوڵەتى تورک مینجە ئیش دایکی ٣ منداڵ، کە تەمەنی یەکێک لە منداڵەکان ١ ساڵە، لە ئێلح دەستگیرکرد و بە تۆمەتی "لەگەڵ ئەندامانی رێکخستن دا بە ناوی رێکخستنەوە تاوانیان ئەنجامداوە" بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا. -
دەوڵەتی تورک رێگری لە بڵاوکردنەوەى هەواڵی دەستدرێژییەکەى کەرجەوس دەکات
دەوڵەتی تورک رێگریی لە بڵاوبوونەوەى هەواڵی دەستدرێژیی سەرباز، پۆلیس، جاش و جەردەوان و ٢٧ پیاو بۆ سەر منداڵێک و ٢ ژن لە گوندێکی ناوچەى کەرجەوسی ئێلح دەکات. -
هەڵمەتی دژ بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک لە ناوچەى کەرجەوسی ئێلح دەستیپێکرد
بۆ ئیدانەکردنی دەستدرێژیی زایەندیی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى کەرجەوسی ئێلح بۆ سەر منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ، هەڵمەتی ناڕەزایەتی و ئیدانە کردنی بۆ رێکخرا و ئەو تاوانە چەندین کاردانەوەى لێکەوتەوە. -
ریکخراوی گەیتس: جێگە و پێگەى ژن لە میدیادا زۆر لاوازە
بەپێی لێکۆڵینەوەى رێکخراوی بیل و مەلیندا گەیتس، لە ئاستی جیهاندا لە میدیا و راگەیاندندا جێگە و پێگەی ژنان زۆر لاوازە. -
لە کۆڵن چالاکیی "با دیکتاتۆر" دادگایی بکرێت رێکخرا
ژنانی کورد لە چوارچێوەی کەمپەینی "١٠٠ هۆکار بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر" لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا ستاندنی ئاگادارکردنەوەیان دانا. -
لە قۆنیا ژنێک کوژرا
پیاوێک بە ناوی سەبری چیچەک لە ناوچەى بەیشەهیر لە قۆنیا هاوژینەکەى خۆی بەناوی ئەجە چیچەک کوشت. -
دەوڵەتی تورک جارێکیتر ئاژانسی ژن نیوزی راگرت
دەوڵەتی تورک جارێکیتر ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی ژن نیوزی راگرت.