ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ئەرزینجان: دەستدرێژییەکان لەلایەن ئاکەپە و مەهەپەوە ئەنجام دەدرێن
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە وتی، دەبێت ئەو دەستدرێژییانە، کە لەلایەن ئەفسەرە پسپۆڕەکانی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ و ئێلح کراونەتە سەر ژنانی کورد لە رووی مێژووی و کۆمەڵکوژکەر – دەستدرێژکارەوە لێکدانەوەى بۆ بکرێت. -
ژنە زیندانییە سیاسییەکان بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانیان رەوانەى نەخۆشخانە ناکرێن
گوشاری سەر ژنە زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستاندا درێژەی هەیە. بەرپرسانی زیندانەکان ژنە زیندانییە نەخۆشەکان بۆ چارەسەری نابن بۆ نەخۆشخانەکان. -
کەبەدەهە: بێدەنگ نابین، ناترسین و سەر دانانەوێنین
کەبەدەهە رایگەیاند، ژن لە دژی کوشتن شەقام و سەنگەر چۆڵ ناکەن و سەنگەریان بەهێز کردووە. راشیگەیاند "هەڵبەت ئێمە بە دەستی خۆمان سیستمی کاپیتالیستی پیاوسالار، کە دەستدرێژی بۆ سەر ژن بە رەوا دەزانێت، فڕێ دەدەینە زبڵدانەوە". -
کۆنگرەی ستار: شۆڕشی رۆژئاوا بوو بە سیمبولی خۆڕاگری ژنان
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە بارەی شۆڕشی ١٩ی تەموزەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە، شۆڕشی ١٩ی تەموزی رۆژئاوای کوردستان بوو بە سیمبولی خۆڕاگری ژنان. -
لە دویسبورگی ئەلمانیا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئیدانە کرا
لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا زیادبوونی تاوانەکانی دژی ژنان و هێرشکردنە سەر رێکخراوەکانی ژنان، ئیدانە کرا. -
ژنانی تەڤگەری ئازادی: دەبێت بە کردار بسەلمێنین کە شۆرشی باشور شۆرشی ژنانە
ژنانی تەڤگەری ئازادی بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداری خراپی بارودۆخی باشوری کوردستانیان راگەیاند، لەبەرامبەریشدا داوای یەكرێزی کورد، بە تایبەتێش یەکڕیزی ژنانیان کرد. -
ئایدەنیز: خۆڕاگری لە کۆڵانەکان بەرفراوانتر و بەردەوام دەبێت
سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە لە بەرامبەر ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی نارەزایەتیەکی توندی پیشاندا و وتی، دەبێت ژنان کورد کە بۆ هەموو جیهان بوون بە سەرچاوەی ئیلهام، بە تەنها نەهێڵرێنەوە و جەختیشی کردەوە، خۆڕاگریان بەردەوام دەبێت. -
پێشبڕکێی شەھید شنیار کاوە بە "دروشمی کلتوری سەرمایەداری بڕوخێنە" بەڕێوە دەچێت
پێشبڕکێی شەھید شنیار کاوە( سارینا ساریا )بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە باشووری کوردستان دەست پێدەکات، پێشبڕکێکە شێوەکاری(وێنە کێشان)، چیرۆک و شیعر و وێنەی فۆتۆگرافی لە خۆدەگرێت. -
ساریساچ: یاساکانی ئاکەپە هۆکاری کوشتنی ژنانن
موراد ساریساچ پەرلەمانتاری هەدەپە لەبارەی زیادبوونی کوشتنی ژنان لە ئاگری و وان وتی،"یاساکانی ئاکەپە هۆکاری کوشتنی ژنانن کە پشتگیری لە عەقڵیەتی نێرسالاری دەکات." -
ناڕەزایەتی بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان لە نۆیەمین هەفتەیدا بەردەوامە
ژنانی کورد لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا گرد بوونەوە و لە چالاکیەکدا توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانیان ئیدانە کرد. -
لە شتوتگارت کوشتنی ژنان ئیدانە کرا
لە شتوتگارتی ئەڵمانیا بە ئەنجامدانی چالاکییەک کۆمەڵکوژکردنی ژنان ئیدانە کرا. -
یەکیتی ژنانی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی کۆبانی دەکات
یەکیتی ژنانی کوردستان بۆردومانی ڕژێمی تورکیا لە کۆبانی و شەهیدکردنی ژنانی کورد دەکات و ەباتی ڕۆژاڤای کوردستان بە شانازی بۆ ژنانی جیھان بەناو دەکات. -
یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست داوای پشتیوانیکردن لە گەل و ژنانی کورد دەکات
یەکێتیی ژنانی سۆسیالیست لە ئەوروپا لە دژی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا، مەخمور و شەنگال داواى پشتیوانیکردن لە گەل و ژنانی کورد دەکات. -
ژنان لە چەندین شاری سویسرادا بۆ مافی یەکسان رژانە سەر شەقامەکان
ژنان لە چەندین شاری سویسرادا بۆ مافی یەکسان رژانە سەر شەقامەکان. چالاکییەکە لە چوارچێوەى ئەرکی ژناندا رێکخراوە، کە لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩١ەوە ئەو چالاکییە بەڕێوەدەچێت. -
لە گراتسی نەمسا توندوتیژیی سەر ژنان ئیدانە کرا
ژنانی کورد لە شاری گراتسی نەمسا کۆبوونەوە و چالاکییەکیان بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژیی سەر ژنان رێکخست. -
یەپەسە ژن چالاکیی بۆ یادی قاسم ئەنگین ئەنجامدا
یەکینەکانى تۆڵەى شەیهد سورخوێن رۆبۆسکی لە ناو یەپەسە ژن دا بۆ یادکردنەوەى شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا. -
یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەکرێتەوە
١١ی حوزەیران پێنجشەممە لە شاری دارمستادی ئەڵمانیا پرسە بۆ قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دادەنرێت کە لە ٢٧ی ئایاردا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو. -
تەرمی مەلەک نەبیح خەلیل دۆزرایەوە
تەرمی مەلەک نەبیح خەلیلی ١٦ ساڵ دۆزرایەوە کە لە لایەن چەتەکانی تورکەوە لە عەفرین ڕفێنرابوو. -
کەژار: خاوەنداریەتی لە دەنگ و ئیرادەی ئازادیخوازی زەینەب جەلالیان بکەین
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لەبارەی دۆخی تەندروستی و ژیانی زەینەب جەلالیان زیندانیی سیاسیی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە داوایکرد "خاوەنداریەتی لە دەنگ و ئیرادەی ئازادیخوازی زەینەب جەلالیان بکەین". -
بە ناوی ژیتەم و یەشیلەوە هەڕەشەی کوشتن لە نووسەر ئاک کایا دەکرێت
نوسەر و لێکۆڵەری فیمینیست گۆڵفەر ئاک کایا رایگەیاند، بە ئەکاونتێک بە ناوی (Jitem.turkey /NavêKod:Yeşil – ژیتەم تورکیا / ناوی کۆد: یەشیل) لە ئینستاگرام هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و وتی:"دەیانەوێت مرۆڤ بترسێنن، بە هەڕەشە بیدەنگی بکەن". -
گیوڤەن: تاریکترین ساتی شەو نزیکترین ساتە لە رۆژەوە
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ دواى زەتکردنی مافی پارێزبەندیی دەستگیرکرا. گیوڤەن رایگەیاند "ئێمە وەک ژنێکى کورد بەڵێنمان بە گەلەکەمان داوە. تاوەکو کورد ئازاد نەبێت تێکۆشانەکەمان لە هەر دۆخێکدا بەردەوامیی دەبێت". -
پیاوێک لە ئیستەنبول هاوژینەکەى خۆی کوشت
لە شاری ئیستەنبولی تورکیا ژنێک بە ناوی ناسیبە ماماتکلۆڤا لەلایەن هاوژینەکەیەوە. -
باشاران: ژنان بێدەنگ نامێنن!
ئایشە ئاجار باشاران ئەندام پەرلەمانی هەدەپە و وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، هێرشەکانی سەر بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا و چالاکانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لە دژی تێکۆشانی ژنانە و وتی:" ژنان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نامێنن." -
کۆنگرەی ستار پشتیوانی خۆی بۆ کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دەربڕی
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار کە کار و چالاکیەکانی خۆی لە فیدراسیۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوە دەبات، لە بەرامبەر گرتنی بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا ناڕەزایەتی دەربڕی و جەختیشی کردەوە، ژنانی کورد واز لە تێکۆشانیان ناهێنن. -
رێکخراوەکانی رەنج و مافەکانی مرۆڤ: دەستبەجێ زیندانیان ئازاد بکەن
رێکخراوەکانی رەنج و مافەکانی مرۆڤ ئۆپڕاسیۆنەکەی ٢٢ی ئەم مانگە (٢٢ گوڵان)ی ئیدانە کرد کە تێیدا ١٨ کەس کە زۆربەیان پارێزەری مافی ژنان و سیاسەتمەدار بوون دەستگیر کران و داوای کرد ئەو زیندانیانە دەستبەجێ ئازاد بکرێن.