ژنان
دوایین ھەواڵ
-
ژنانیش راوچیی ئازا و بەهێز بوون
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لە باشووری ئەمریکا، ژنان لە پێش مێژوودا راوچیی ئازا و بەهێزبوون و شانبەشانی پیاوان راوچێتی و نێچیرڤانیان کردووە، بەڵام دواتر لە پێناو بەخێوکردنی منداڵدا لە راوچێتی دوورخراونەتەوە. -
ژنانی گەنج لە ماینز لە دژی پاکتاوکردنی ژنان رژانە سەر شەقامەکان
چالاکوانانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ژنانی خوێندکاری کوردستان لە شاری ماینزی ئەڵمانیا لە دژی توندوتیژی و پاکتاوکردنی ژنان چالاکیی ناڕەزایەتیی مەدەنییان ئەنجامدا. -
کەمپینی 'یەکڕیزیی ژنان دژی توندوتیژیی و داگیرکاریی' گردبوونەوەی ئەنجامدا
لە سلێمانی ژنانی ئەندام لە کەمپینی 'یەکڕیزیی ژنان دژی توندوتیژیی و داگیرکاریی' گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و دژبەری خۆیان بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان، داگیرکاری تورکیا، ڕێککەوتنی سەر شەنگال و شەڕی کورد بەکورد دەربڕی. -
هەدەپە بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووهەم دەست بە چالاکیەکانی دەکات
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ٧ی ئەم مانگەوە دەست بە چالاکیەکانی دەکات بە بۆنەی هاتنی ٢٥ی تشرینی دووهەم، رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان. -
تورکیا: لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢١ ژن کوژران
کەجەدەپە رایگەیاند، تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە تورکیا ٢١ ژن کوژراون کە ٨ کەسیان حاڵەتی گوماناوی بوون. -
دەوڵەتى تورک وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانی ئازادی دەستگیرکرد
دەوڵەتى تورک عایشە گۆکهان وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژا)ی دەستگیرکرد. -
"لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە بەرەیەکی دیمۆکراسی هەیە"
"لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە بەرەیەکی دیموکراسی هەیە بەپێشەنگیی ژنان. ژنان ئەمرۆ نەیەنە گۆڕەپانەکە لەدژی داگیرکاری و خیانەت، ئەی کەی کاتیەتی. سەرکەوتنت وەک ژن لە بەرەی دژ بە فاشیزم و داگیرکاری پاڵنەرە بۆ ئەوەی ببین خاوەنی ئازادی، ناسنامەمان." -
لە کۆنیا ٢ ژن کوژران
لە شاری کۆنیا دوو ژن بە ناوەکانی بوشرا گیزەم گوزەلسۆی و دایکی ئەو بە ناوی گولای باروتچوو لە لایەنی کەسێکەوە بە ناوی عومەر ئیگرەتەوە کوژران. -
کەژەکە یادی بێریتانی بەرز راگرت
دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی ٢٨هەمین ساڵیادی شەهادەتی گوڵناز کاراتاش (بێریتان)ی بەرز راگرت و بەو بۆنەیەوە سڵاوی لە هێزەکانی یەژاستار کرد، لە حەفتانین لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و نۆکەرەکانی شەڕ دەکەن. -
لە ئەستەنبوڵ ژنێک کوژرا و بکوژەکەشی خۆی کوشت
لە ناوچەی ئەسەنلەری ئەستەنبوڵ ژنێک بەناوی خەزال تەکتاش لەلایەن کەسێکەوە بەناوی محەمەد عەلی ئاکش کوژرا. -
ژنە رۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان لە ناو راڕەوی زیندانی پیاواندا راگیراون
هەر یەک لە نازان سالا و شەهریبان ئابیی رۆژنامەنووس، لە ناو راڕەوی بەندیخانەی پیاواندا راگیراون. -
کلیچ ئاسلان: هەنگاو بۆ دواوە نانێین
فاتمە کلیچ ئاسلان ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپە رایگەیاند، سەرباری هەموو گوشارەکان، کەلەلایەن دەوڵەتەوە لە شەقامەکان و گۆڕەپانەکاندا لە دژیان بەڕێوەدەچێت، بەڵام هەنگاو بۆ دواوە نانێن. -
لە ئێلح ژنێک بە شێوەیەکى گوماناوی گیانی لە دەستدا
لە ناوچەى کەرجەوسی ئێلح ژنێک بە ناوی خالیسە کۆرکماز بە شێوەیەکى گوماناوی گیانی لە دەستدا. -
ژنانی کورد لە رووسیا لە دژی گۆشەگیری کۆبوونەوە
ژنانی کورد لە شاری ساراتۆڤ لە رووسیا بە راگەیاندراوێک رایانگەیاند، سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی دەوڵەتی تورک ئیدانە دەکەن. راشیانگەیاند، ژنانی کورد بە تێکۆشانی خۆیان، ئەو سیاسەتانەی دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنن. -
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە: ئاکەپە-مەهەپە لە دەسەڵات دەردەکەین
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە نارەزایەتیان لەدژی ئۆپڕاسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی دەربڕی و جەختیان کردەوە کە تا رژێمەکەی ئاکەپە-مەهەپە لە دەسەڵات بمێنێتەوە، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت. ئەنجومەنەکە هاوکات لەم بارەیەوە بانگەوزیەکی بڵاو کردەوە. -
راگەیاندراوی کەژار بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموکراسی"
دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەى ژنانى ئازادى رۆژهەڵاتى کوردستان (کەژار - KJAR) لەبارەی هەڵمەتی "نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ دیموکراسی" راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
لە هانۆڤەری ئەڵمانیا توندوتیژیی دژ بە ژنان ئیدانە کرا
لە چالاکییەکدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا توندوتیژیی دژ بە ژنان ئیدانە کرا. -
خوولێکی پەروەردەیەکی ٣٠ رۆژی بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات
خولێکی پەروەردەی فێربوونی دروومان دورین و پەروەردەی هۆشیاری کە لەلایەن رێکخراوی (ڕەژاک)ەوە رێکخرابوو بۆ ژنانی کەرکوک کۆتایی هات. -
ژنانی هەدەپە لەگەڵ پیترا بایر کۆبوونەوە
ژنانی بەرپرسی هەدەپە لەگەڵ پیترا بایر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکسانیی ژن – پیاو لە ئەنجوومەنى ئەوروپا، لە رێگەى ئینتەرنێتەوە کۆبوونەوە. -
یەژەجەرە: هەر ژنێک بیەوێت ئازاد بێت دەبێت لە دژی گۆشەگیری راپەڕێت
یەکێتیی ژنانی گەنجی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەژەجەرە - YJCR) رایگەیاند، بیر و فەلسەفەی ژیانی ئازاد لە ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە. داوای لە هەموو ئەو ژنانە کرد، کە دەیانەوێت ئازاد بژین، لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راپەڕن. -
لە جۆلەمێرگ ژنان بە دروشمی 'خۆمان دەپارێزین' رژانە ناو شەقامەکان
ژنان لە شاری جۆلەمێرگ لە چوارچێوەی کەمپینی "خۆمان دەپارێزین" چالاکیەکیان ئەنجامدا. -
کۆنگرەی ستار-ی هەرێمی عەفرین سێهەمین کۆنفڕانسی خۆی ساز کرد
کۆنگەری ستاری هەرێمی عەفرین لە شەهبا بە دروشمی 'بە رۆحی تێکۆشانی هەڤرین و زەهراکان داگیرکەری بروخێنن، شۆڕشی ژنان مسۆگەر بکەن' سێهەم کۆنفرانسی خۆی ساز کرد. -
لە سلێمانی سیمینارێک لەسەر توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەنجامدرا
ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ٣ لە شاری سلێمانی لە گەلەری ئورفە بە دەستپێشخەریی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئێمە دەڵێین نا” سیمینارێک لە سەر توندووتیژیی دژ بە ژنان بەڕێوە چوو. -
لە ناوچەی شەهبا چالاکیەک بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان ساز کرا
ژنانی گەنجی عەفرین بە مەبەستی ئیدانەکردنی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە ناوچەی شەهبا چالاکیەکیان سازکرد. -
ژنانی تیشکی خۆر لە ئەستەنبوڵ لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زۆر هەرێمی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا. راگەیەنرا کە ١٢ ئۆتۆمبێڵ و پێشانگایەک و کۆگایەکی سووتێنراون.