کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تاژێ: لێپرسینەوە لە بکوژی ژنان دەکەین
تاژێ بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی بەرامبەر تیرۆرکردنی فریال سلێمان دەربڕی و گوتی: "لێپرسینەوە لە دوژمن دەکەین". -
دیبەیتی عەفرین لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو
دوای شەش ساڵ لە بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دیبەیتی عەفرین لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. -
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە: ئێمە لە دژی هێرشە قڕکارییەکان تێکۆشان چڕ دەکەینەوە
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە داوای لە هەموو لایەک کرد خاوەن هەڵوێست بن و ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک لە دژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد ببنەوە و لە دژی سیاسەتی هاوکاری کە ڕێگا بۆ قڕکردنی کوردان دەکاتەوە بوەستنەوە. -
له شاری سلێمانی دیبەیتی عەفرین بەڕێوەدەچیت
لە شاری سلێمانی دیبەیتی عەفرین بە ناونیشانی'عەفرین لەنێوان داگیرکاری دەوڵەتی تورک و پێشکەوتنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان' لە هۆڵی تەوار بەڕێوە دەچێت. -
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت: تێکشکانی داگیرکەری
لەگەڵ هەر ئۆپراسیۆنێکی گەریلا داگیرکەرانی تورک بەرەو تێکشکان دەچن. لە هەمان کاتدا لە هەر ئۆپراسیۆنێکدا هێزەکانی گەریلا ئەزمونیان زیاتر دەکەن و ئەنجامی گەورەتر بەدەستدەهێنن. -
هێرشی سەر فریال سلێمان لە مەخمور شەرمەزارکرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور هێرشەکەی کەرکوک دژی ژنە سیاسەتمەدار و چالاکوان فریال سلێمان خالد بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. -
لە شەرناخ ٣ کەس گیران
لە شەرناخ ١٠ کەس بەهۆی بڵاوکراوەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەرکران و ٣ کەسیان خرانە زیندان. -
سوپای تورک لە لجێ ئۆپەراسیۆنێکی دەست پێ کرد
سوپای تورک لە گەڕەکەکانی باکوری ناوچەی لجێی ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی دەست پێ کردووە. -
تەڤگەری ئازادی: دوژمنان بۆ قەرەبووی شکستەکانیان دەستیان داوەتە تیرۆرکردن
تەڤگەری ئازادی تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانێکی کورد لە کەرکوک شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " داعش و فایشستەکانی تورکیا لە کەرکووک بۆ تیرۆرکردنی کوردان رێککەوتوون... دوژمنان بۆ قەرەبووی شکستەکانیان دەستیان داوەتە تیرۆر". -
هێزەکانی پەدەکە پێشمەرگەیەکیان ڕفاند
هێزەکانی سەر بە پەدەکە لە دهۆکی باشووری کوردستان پێشمەرگەیەکیان ڕفاند. -
دوایی ٣٠ ساڵ ئازادکرا: دەبێت خاوەنداری لە مانگرتن لە خواردن بکەین
ئەیسەم کاراغۆز، دوای ٣٠ ساڵ بەربوون لە زیندان، لە زیندانی شەکران بەربوو. کاراغۆز داوای خاوەنداریکردن لە مانگرتن لە خواردنی کرد. -
نەپەگە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕێیەکانی پیرۆز کرد: ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە قۆناغێکی مێژوویی
فەرماندەیی بڕیاڕگەی ناوەندی پاراستنی گەل، ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی زاپی پیرۆزکرد و وتی: "لە ئێستاوە دیارە کە ٢٠٢٤ بۆ تێکۆشانی ئێمە ساڵیکی ئاسایی نییە، ئێمە لە ناو قۆناغێکی مێژوویداین". -
دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە زاپ بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت کە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە زاپ ئەنجامدرا بڵاوکردەوە. -
جەمیل بایک: کورد لە تێکۆشانی خۆی بۆ دیموکراسی و ئازادی بەردەوام دەبێت
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: "گەریلا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بەهێزی دەوڵەتی تورک و حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپەیان هەژاند. دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە سیاسەتی ئینکار و لەناوبردن ئەنجام بەدەست بهێنێت. -
دەوڵەتی تورک گوندێکی ئامێدی بۆردومان کرد: چەندین خانوو وێران بوون
ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی مژێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییان بۆردومان کردووە. لە ئەنجامدا چەندین خانووی هاووڵاتیان وێران کراون. -
گەنجانی شەنگال: ئێمە پشتیوانی گەلی ڕۆژئاواین
گەنجانی شەنگال بە پێشەنگایەتی یەکیەتیی گەنجانی ئیزیدخان و دەستپێشخەری گەنجانی عەرەب لە شاری خانەسۆر کۆبوونەوە و دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
پژاک: ڕەوشی مەترسیداری نێوخۆی ئێران بە دەستی خودی حکوومەت بەستراوەتەوە بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
پژاک، لە شیکردنەوەیەکدا بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: "ئەوەندەی ئێران و تورکیا بوونەتە کلیلی شەڕخوازی و قەیرانەکان، گەلی کورد و بزووتنەوە ئازادیخوازەکەی بوونەتە کلیلی چارەسەری دیموکراتیکی پرسەکانی ناوچەکە". -
هەپەگە: درۆنێک لەناوبرا
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەناوبرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا. سوپای تورکی داگیرکەریش لە ئاسمان و زەویەوە هێرشی ئەنجامدا. -
هەپەگە: بوونە سەرچاوەی شکۆ و شانازی
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت دێرەلوکدا شەهید بوون و رایگەیاند، "بە بێ دوو دڵی شەڕیان کرد، بە قارەمانێتی شەهیدبوون و بۆ گەلەکەمان بوونە سەرچاوەی شکۆ و شانازای". -
پەدەکە ٣ گوندی ئامێدی چۆڵ دەکات
زانراوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە پەدەکە بە فەرمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گوندی ئامێدیان بە زۆرەملێ چۆڵکردووە و ڕێگە بۆ هێرشە داگیرکاریەکان دەکەنەوە. -
یەرەکە: هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە
فەرماندەیی یەرەکە ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و دووپاتی دەکاتەوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە. -
'هاوڕێ سارا لە دژی دواکەوتوویی وەڵامێکی بە هێزبوو'
گەریلاکانی هەپەگە چیاگەر ئەحمەد و کامووران ئەحمەد، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسیان کردەوە و وتیان: " هاوڕێ سارا بەرامبەر دواکەوتوویی و قەیرانەکانی سیستەم بوو بە وەڵامێکی بەهێز". -
سەنتەری میترۆ: هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی مەترسیدارە بۆ کاری رۆژنامەنوسی.
لە شاری سلێمانی لە هۆلی هۆتێل ڕامادا ، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕاپۆرتی ساڵانەی بۆ پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمی کوردستاندا بڵاوکردەوە. -
کەجەکە: دەوڵەتی تورک لە رۆژئاوا تاوانی جەنگ دەکات، دەبێت هەمووان بەرامبەر بوەستنەوە
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، رایگەیاند، "دەوڵەتی تورکی داگیرکەری قڕکەر بە بەرچاوی هەموانەوە تاوانی جەنگ دەکات" و داوای لە هەموو کەس کرد کە لە دژی هێرش و تاوانە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستیان هەبێت و بکەونە جموجۆڵەوە. -
لە کەرکوک شاندێکی یەکێتی سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد
لە سەردانەکەیدا بۆلای تەڤگەری ئازادی، ڕەوەند مەلا مەحمود ڕایگەیاند: "تەڤگەری ئازادی لە رۆژە سەختەکان هەڵوێستی جددیان هەبووە و لەگەل خەڵک ماوەتەوە و بەرگرییان لە کەرکوک کردووە".