کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەم پارتی لە مێردین ناونیشانی سندووقەکانی دەنگدانی ئاشکرا کرد
دەم پارتی بۆ هەڵبژاردن پێشوەختی کاندیدەکان، ناونیشانی سندووقەکانی دەنگدانی لە مێردین ئاشکرا کرد. -
'بۆ دامەزراندی کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیک، تێکۆشان دەکەین'
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار دیاریانکرد ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتیان: "بۆ دامەزراندی کۆمەڵگایەکی ئازاد، یەکسان و دیمکراتیک، بەرخۆدان دەکەین". -
شاندێکی رەژاک و رێکخراوەکانی دیکەی ژنان سەردانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوکییان کرد
لە کەرکوک، ڕێکخراوی (رەژاک) لەگەل ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی دیکەی ژنان سەردانی گەڕەکی نەورۆزیان کرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ کوردانی گەرەکە ڕاگەیاند. -
دەم پارتی لە ئامەد دەستی بە پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی کرد
رێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد دەستی بە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد و بۆ بەشداریکردنی لە دەنگدانی گەل لە ١٤ی کانونی دووەم بانگەوازی راگەیاند. -
یادی دایە هادیلە، دایکی موراد قەرەیلان فەرماندەی نەپەگە لە شاری سنە کرایەوە
دایکانی ئاشتیی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی یادی دایە هادیلە دایکی موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل، لە شاری سنەی ڕۆژهەلاتی کوردستان مەراسیمێک بەڕێوەچوو. -
'پەکەکە دەریایە، ئێمەش دەمانەوێت ببینە دڵۆپیکی ئەم دەریایە'
ئەندامانی تابوری نەمران شەهید رۆژهات زیلان و شەهید ئەرداڵ شاهین کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا، بەر لە چالاکیەکە وتەیەکیان تۆمارکردبوو، تیایدا رایانگەیاندبوو، "پەکەکە دەریایە، ئێمەش دەمانەوێت ببینە دڵۆپێکی ئەم دەریایە". -
'لە دژی خالیسە ئاکسۆی یاسایەکی سزادانی دوژمنکارانە پەیڕەو دەکرێت'
پارێزەری خالیسە ئاکسۆی، زینەب کارایلان، بۆ دانیشتنی دۆسیەیی دادگای خالیسە کە ١٢ی کانوونی دووەم ئەنجام دەدرێت، داوای لە ژنان و دامەزراوە دیموکراتیەکان کرد کە هەڵوێست وەربگرن. -
٧٩ رۆژە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە
ماوەى ٧٩ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسى (ڕۆژنیوز) لەلایەن پەدەکەوە، بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراوە و تا ئێستاش رێگە بە پارێزەرانی نەدراوە چاویان پێی بکەوێت. -
'چالاکی مانگرتن لە خواردن زۆر بەلای ئێمەوە پیرۆزە'
گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار سڵاویان بۆ ئەو زیندانییە مانگرتووانە نارد، کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدان و وتیان: "بە چالاکیەکانمان دەبینە دەنگی هاوڕێیانمان لە زیندان". -
کۆڵبەرێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کوژرا
لە سنووری زەلێی بانە کۆڵبەرێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کوژرا. -
'رۆحی بەرخودانی سارا لەگەڵ گەریلا ژنەکانە'
یەک لە گەریلاکانی هەپەگە سەرحەت ژێهات باسی لەوەکرد کە رۆحی بەرخودانی سارا لە تونێلەکانی شەڕدا لەگەڵ گەریلا ژنەکانە. -
هێرشکرایە سەر بنکەی ئەمریکا لە هەولێر
بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجەکەی خراوەتە خوارەوە. -
کاندیدانی شارەوانی وان لەڕێگەی پەخشی ڕاستەوخۆوە خۆیان ناساند
دەم پارتی لەڕێگەی بەرنامەی "کاندیدەکانمان دەدوێن" بە پەخشی ڕاستەوخۆ کاندیدانی شارەوانی شاری مەزنی وانی ناساند. -
بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر چوونە چیای گابار قەدەغەکرا
بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژی تر چوونە چیای گابار لە دەشتاییەکانی شەرناخ، قەدەغەکرا. -
تەڤگەری ئازادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا
شاندێکی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە. تەڤگەری ئازادی پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد. -
دەم پارتی: ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی لە کەسانی خاوەن کەرامەت پیرۆز کرد
دەم پارتی گوتی:"هیوای ڕۆژنامەنووسانی ڕاستەقینە، ئازادی و دیموکراسی تورکیایە. ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی ١٠ی کانوونی دووەم، لەتەواوی رۆژنامەنوسان وێڕای گوشارەکان، خاوەنداری لە کەرامەتی ڕۆژنامەوانیان دەکەن پیرۆزبێ". -
هەپەگە: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک تێکشکێندرا
چالاکیەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێ پسانەوە بەردەوامە. لە چالاکیەکاندا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، سەنگەرێک لەناوبرا، گورز لە حەفارەیەک و ٢ سەنگەر وەشێندرا. -
ئاسایشی ئیزیدخان لە ساڵی نوێدا گەورە و فراوانتر دەبێت
ئاسایشی ئیزیدخان پێداچوونەوەی بە کارەکانی ساڵی ڕابردووی کرد و سەبارەت بە ساڵی نوێ وتی:"یەکێک لە ئامانجەکانی ئاسایشی ساڵی نوێ دامەزراندنی بەشی ئاسایشی ئیزیدخان و کردنەوەی چەندین بەشی نوێ لە سەر ئاسایشی ئیزیدخانە بەتایبەت کردنەوەی دەورەی ڕاهێنانی پیشەییە". -
لە مەخموور یادی دوو گەریلای یەژا ستار کرایەوە
دوو گەریلای یەژا ستار، ئامارا ڕوبار (ئایشە کاپار) و ڕوکەن ئامارا (گولەر گونگەن) لە کامپی پەنابەرانی مەخموور لە ساڵیادی شەهیدبوونیاندا یادکرانەوە. -
یەرەکە: بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە زیان بەر باخ و کێڵگەی گوندنشینان کەوتووە
یەرەکە لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی ئاسۆس رایگەیاند، کە بەهۆی ئەو هێرشانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە، تەنیا زیان بەر باخ و کێڵگەی خەڵکی ناوچەکە کەوتووە. -
'هەتا تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە دەجەنگین'
گەریلای هەپەگە کەمال پیر شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس 'سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی' یادکردەوە و وتی: "هەتا تۆڵەی هاوڕێکانمان دەکەینەوە، دەبێت بێ وچان بجەنگین". -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی سابۆتاژ لە مەتینای بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا دوو سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
بانە؛ کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس کوژرا
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەڵماس کوژرا، لە نەوسودیش کۆڵبەرێکی دیکە بریندربوو. -
ئێشکگریی دادپەروەری لە مەخمور لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٥ بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٧٥ هەمین ڕۆژدا لەگەڵ کۆمەڵەی ٣٥ بەردەوامە. -
لە مەخمور کۆمەڵکوژی پاریس شەرمەزارکرا
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسیان شەرمەزار کرد.