کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر گوندێکی ناحیەی ئاغجەلەر
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گوندێکی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان بۆردومان کرا. -
ماوەی ٦٩ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد بەردەست نییە
ماوەی ٦٩ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لە سەر ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە)وە ڕفێندراوە، بەردەست نییە. -
لە گەڤەر ٣ جار لەسەریەک بوومەلەرزە ڕوویدا
لە ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ 3 جارلەسەریەک بوومەلەرزە ڕویدا. -
تەرمی تاهیر دەمیرتاش نێژرا
تەرمی تاهیر دەمیرتاش باوکی هاوسەرۆکی گشتی پێشوی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەگۆڕستانی ماردین کاپ نێژرا. -
تەڤگەری ئازادی سەری ساڵی زایینی پیرۆز دەکات
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت "سەری ساڵ لە رێبەری گەلان پیرۆز بێت کە ٢٥ ساڵە لە زیندانەوە وانەی تێکۆشان بۆ ژیانێکی ئازاد مانیفێست دەکات". -
درۆنێک لە هەولێر کەوتە خوارەوە
لەڕێگەی درۆنێکەوە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج، بەڵام پێش گەیشتنی بە ئامانجکەی خرایە خوارەوە. -
لە مووش ٢ گەنج دەستبەسەرکران
لە مووش لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی دەستگیرکران. -
سزای زیندان بەسەر مامۆستایەکی زمانی کوردی جێبەجێکرا
دەوڵەتی ئێران سزای سەپێندراوی ساڵێک زیندانی بەسەر سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە. -
تاهیر دەمیرتاش کۆچی دوایی کرد
تاهیر دەمیرتاش باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و نورەدین دەمیرتاش سیاسەتمەداری کورد، کۆچی دوایی کرد. -
کەجەکە یادی فریاد هیرانی بەرزڕاگرت
کەجەکە لەپەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی فریاد هیرانی، رۆژنامەنووس و پێشمەرگەی دێرین، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و سەرجەم گەلی کورد کردووە. -
تەرمی شەهید مەنسور کەریمیان بە مەراسیمێک بەرەو رۆژهەڵات بەڕێکرا
تەرمی سیناماکار، شەهید مەنسور کەریمیان ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە مەراسیمێکی جەماوەری بەرەو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێکرا. -
یڵماز: لە کوردستاندا بەشێوەیەکی سیستماتیک سیخوڕی دەسەپێندرێت
سەرۆکی لقی ئیهەدە لە ئەرجان یڵماز لەئامەد، ڕایگەیاند کە گوشار و سیخوڕی بە شێوەیەکی سیستماتیک بەسەر ئەو کەسانەی کە لە کوردستاندا تێکۆشان بۆ مافەکان دەکەن دەسەپێنرێت و وتی، "سیخوڕیکردن تاوانی زەوتکردنی مافی ئازادییە". -
کەجەکە: لە ساڵی ٢٠٢٤دا تێکۆشان بە گوڕتر دەکەین و سەردەکەوین
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە گەلان کرد و رایگەیاند، "لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرپرسیارێتی مێژووییمان بریتیە لەوەی سیستمی قڕکەر و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بڕوخێنین و مۆدێڕنیتەی دیموکراتیک زیاتر بخەینەڕوو". -
دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوشت
لە ئەنجامی دەستدرێژی گولـلەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچە سنووریەکانی بانە، کۆڵبەرێکی دیکە کوژرا. -
'ڕۆژ بەڕۆژ گەلی کورد لە بەرخۆدان و بەهێزبووندایە'
بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان، وڵاتپارێزان و هاووڵاتیانی باشور ئەو داگیرکارییانە شەرمەزار دەکەن و جەختیش دەکەنەوە، تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، تورکیاش ئارامی بە خۆیەوە نابینێت. -
ئاکەپە دەنگدەر بۆ ناوچەیەکی کوردستان دەگوازێتەوە
سێ مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی خۆجێیی لە تورکیا و باکووری کوردستان و ئاکەپەش بە فرت و فێڵی جیاجیا لەوانە گواستنەوەی دەنگدەر دەیەوێت دەست بە سەر شارەوانیەکانی هەندێک ناوچەی کوردستاندا بگرێت. -
دەوڵەتی تورک لە برادۆست سێ برای ئەشکەنجەدا
سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی برادۆست ٣ برای ڕفاند و ئەشکەنجەدا. ئەوە ڕاگەیاندرا، گەنجەکان ڕادەستی پەدەکە کراون. -
کاڵکان: لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بەهێزتر شەڕ دەکەین و سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، دوران کاڵکان ڕایگەیاند، تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣ میراتێکی مەزنی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ جێهێشتووە و گوتی: " لە ساڵی ٢٠٢٤ دا، باشتر فیداکاریی دەکەین، بەهێزتر شەڕدەکەین و سەرکەوتنی مەزن بەدەست دەهێنین". -
دەوڵەتی ئێران ٣ کۆڵبەری بریندار کرد
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار بوون. -
هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادراون، کامێرایەکی چاودێری لە جۆری موبوس تێکشکێندراوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی چالاکییەکیان ئەنجامدا و لەو چالاکیانەدا ٣ داگیرکەر سزادراون و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندراوە. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێی بلاوکردەوە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ٤ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ لە دژی داگیرکەران چالاکییەکیان ئەنجامدا. گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکەی بلاو کردەوە. -
لە مهاباد ژنان پێشانگایەک بەڕێوەدەبەن
لە مهاباد کۆمەڵێک ژنی دەستڕەنگین بۆناساندنی بەرهەمەدەستیەکانیان پێشانگایەکیان کردەوە داوای هەفتەیەک کۆتایهات. -
پەکەکە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە: گەریلاکانی فیدایی ئاپۆیی لەناو ناچن
کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە بەبۆنەی ئۆپراسیۆنەکانی شۆڕشگێری گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دژی داگیرکەران ئەنجامیاداوە، پەیامێکی پیرۆبای بۆ فەرماندارەکانی بڕیاڕگەی ناوەندی نەپەگە نارد و وتی: "سەرکەوتنی ئێوە لەگەڵ شەڕڤانانی ئازادایدا دەبێت". -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تاژێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تاژێ لە مەجلیسی گەلی خانەسور کۆبوونەوە و هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ سەر کرێکاران شەرمەزارکرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گەڵاڵەی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕیان بۆردوومان کرد.