کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس لە شەنگال یادکرانەوە
ئەمڕۆ لە شەنگال بە پێشەنگایەتی تاژێ و بەشداری پێکهاتە و دامەزراوەکان، ڕێپێوانێک بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس ڕێکخرا. -
یازدەھەمین ساڵیادی شەھیدانی پاریس لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی یازدەھەمین ساڵیادی شەھیدانی پاریسەوە مەراسیمێکی لە شاری سلێمانی ڕێکخست. -
لە مەهاباد ٢ کورد ڕفێنران
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ٢ هاوڵاتی کوردیان لە مەهاباد ڕفاند. -
یەژاستار: سەندنەوەی تۆڵەی سارا و هاوڕێکانی گەورەترین پاڵنەری تێکۆشانمانە
فەرماندەیی یەژاستار رایگەیاند: "ئێمە وەک سارا، تەنگ بە دوژمن هەڵدەچنین و لێپێجینەوەی لەگەڵ دەکەین" و جەختیشی کردەوە، رژدن لەسەر ئەوەی تێکۆشانی ژنی ئازاد بگەیەننە هەموو ژنانی جیهان. -
تەرمی شەهید تێکۆشەر پێنجوێن بەخاکسپێردرا
تەرمی تێکۆشەر پێنجوێن کە لە شەڕێکدا لە ئەلکێ شەهیدببوو، لە ئامەد لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا بەخاکسپێردرا. -
'خەڵک برسی دەکەن'
خەڵکی ئامەد ئاماژەیان بەوەکرد کە موچە لە خوار ئاستی پێویستەوەیە و لە ژێر ئاستی برسێتی و هەڵئاوسانەوەیە و وتیان؛ حکومەت گەل بە برسێتی جێدەهێڵێت. -
نیاز حامید: وێڕای پیلانگێڕییەکانی پەدەکە، کەرکوک کوردستانیبوونی خۆی سەلماند
نیاز حامید چاودێری سیاسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکوک گوتی: "وێڕای پلانگێڕییەکانی پەدەکە و هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتانی داگیرکەر و هەوڵی بەتەعریبکردن لەو شارە، کەرکوک کوردستانیبوونی خۆی سەلماند." -
لە بناری قەندیل و لە دگورێی شەنگال یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە بناری قەندیل و دگورێی شەنگال یادی شەهیدان کۆمەڵکوژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ی پاریس کرایەوە. -
"پێویستە دەمودەست سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت"
کۆمیتەی نێونەتەوەیی بەگژاچوونەوەی بێسەروشوێنکردن (ICAD) داوا دەکات دەمودەست ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت کە لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەرکراوە و ٢ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نازانرێت. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کۆڵبەر بە سەختی برینداربوون
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران جارێکی تر هێرشیان کردە سەر کۆڵبەرانی سەر سنووری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک برینداربوو. کۆڵبەرێکی دیکەش لە زنارێک کەوتۆتەخوار و بە سەختی بریندار بووە. -
هێزەکانی ئێران لە شنۆ ٤ کوردیان ڕفاند
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٤ کوردیان ڕفاند و بردیانن بۆ شوێنێکی نادیار. -
رۆزەرێن چوکور یادکرایەوە
رۆزەرێن چوکوری (١٦) ساڵ، لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە، کە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا لە ناوچەی سوری ئامەد بە گولەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژرا. -
یوسف کارا: بۆ ئەوەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لە ئەوروپا بڵاونەکرێتەوە، کۆمەڵکوژی کرا
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخمور یوسف کارا: بۆ ئەوەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ لەناو کۆمەڵگای ئەوروپادا بڵاونەکرێتەوە، کۆمەڵکوژیەکانی پاریس لە دژی بزوتنەوەی ژنان ئەنجامدرا. -
پەکەکە: تێکۆشانی ساڵی ١٢یەمین لە دژی کۆمەڵکوژی بە هەڵمەتێکی گەورە دەستپێدەکات
پەکەکە رایگەیاند، لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژیەکانی پاریس بەردەوام دەبێت و جەختی کردەوە، "ئەوە ئاوێتەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی دەبێت و تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە هەموو گۆەپانێکدا لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەدەچێت". -
لەو پێنج کەسەی لە فارقین دەستگیرکران، سێ کەسیان زیندانی کران
لەو کەسانەی لە ناوچەی فارقینی ئامەد بە پاساوی "ئەندامێتی ڕێکخستن" لە ٥ی کانوونی دووەم دەستبەسەرکران، ٣ کەس زیندانی کران. -
'مەنسوور كەریمیان ویستی ئەزموونی دیموكراتیك و پیكەوەژیانی گەلان بۆ رۆژهەڵات و ئێران بگۆازێتەوەوە'
کۆمیتەی چاند و هونەری کۆدار سەبارەت بە شەهیدبوونی هونەرمەندی سینەماکار مەنسور کەریمیان لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئامانجی ئەو هونەرمەندە گواستنەوەی ئەزمونی دیموکراتیکی رۆژئاوا بووە بۆ رۆژهەڵات و ئێران. -
'دایکم ناتوانێ لە زینداندا بێمنێتەوە'
ڕەیحان ئۆران کچی زیندانیەکی نەخۆش حەنیفە ئەرسەلانی تەمەن ٧٦ ساڵ باسی لەوەکرد، لەبەرئەوەی دایکی نەخۆشیەکی قورسی هەیە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە. -
شوانی, کاروان و گەریلایی
گەریلا برووسک ئێستا بنەماڵەکەی لە عەفرینە، لە عەفرینێ کە چەتەکان داگیریان کرد، لە عەفرین شوانی دەکرد و ئێستا بۆ ئازادی گەلەکەی لەشاخدایە. -
لە مەخمور یادی ژنانی شۆڕشگێڕ سارا، رۆژبین و رۆناهی بەرزڕاگیرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایەلەمەز بەرزڕاگیرا کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کران. -
هێرشکرایە سەر مانگرتووانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک
ئەمشەو لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، هێرشکرایە سەر چادری مانگرتووانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک. -
تەرمی مەنسوور کەریمیان لە سلێمانی بەخاک سپێردرا
ئەمڕۆ بە بەشداری گەلی باشور، بنەماڵەی شەهید، لایەن و کەسایەتی سیاسی و ئازادیخوازان، تەرمی مەنسور کەریمیان (شەهید پیرۆ سنە) سینەماکار و هونەرمەند لە گۆڕستانی 'شێخ عەباس' بەخاک سپێردرا. -
لە ئامەد بانگەوازکرا: دەبینە دەنگی ئاشتی
لە ئامەد کەسێتییەکانی بواری چاند و هونەر نەخشەڕێگای "دەبینە دەنگی ئاشتی"یان ڕاگەیاند. -
هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
هەپەگە رایگەیاند، لە رۆژئاوای زاپ لە چالاکی گەریلادا داگیرکەرێک بە سزاگەیەندراوە و گورز لە بارهەڵگرێکی داگیرکەران وەشێندراوە. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی لە زاپ بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە کە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە شاخی ئامێدی ئەنجامدرابوو و تیادا ٣ داگیرکەر سزادرابوون. -
ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ٤ زیندانی سیاسی کورد لە ئارادایە
چوار زیندانی سیاسی کورد کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بەتۆمەتی 'سیخوڕی بۆ ئیسرائیل' سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، مەترسی جێبەجێکردنی سزاکەیان لەئارادایە.