کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
وەزیری دەرەوەی ئێران لە باشووری کوردستانە
وەزیری دەرەوی ئێران بە وەکالەت، عەلی باقڕ سەردانی هەولێری پایتەختی باشووری کوردستانی کرد. -
ڕۆژ بە ڕۆژ ژیان لە کەمپەکاندا ژیان سەختتر دەبێت: تەنانەت ئاویش دابین ناکرێ
١٠ساڵ بەسەر فەرمان(کۆمەڵکوژی)ی ٢٠١٤ سەر کۆمەڵگای ئێزدیدا تێدەپەڕێت. وەک ساڵی یەکەم بارودۆخی ژیان لە کەمپەکانی باشووری کوردستان زەحمەتە. -
جەماوەری گەل بەڕێوەن بەرەو گۆڕەپانی گردبوونەوەی جۆلەمێرگ
جەماوەری گەل لە جۆلەمێرگ بە دروشمی 'شارەوانییەکان موڵکی گەلە، ڕێگە بەدەستبەرداگرتنی نادەین' بەرەوە گۆڕەپانی گردبوونەوەکە بەڕێکەوتن. -
میدیای یەنەکە: سێ کادری یەکێتی لە شێلادزێ بێسەروشوێنن
میدیای یەنەکە بڵاویکردەوە، سێ کادری یەنەکە لە سنووری ناحیەی شیلادزێ بێسەر و شوێن بوون و تائێستا چارەنووسیان نادیارە، هێزە ئەمنییەکانیش لەبارەیانەوە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە. -
هێزەکانی گەریلا لە چەندین ناوچە گورزیان لە داگیرکەران وەشاند
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، یەکینەکانی گەریلا لە چەندین ناوچە لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکییان کردووە. -
کۆنگرەی گەل: بە بەرخۆدانەوە جەژنی قوربان پیرۆز بکەین
دیوانی هاوسەرۆکایەتی گۆنگرەی گەل جەژنی قوربانی لە گەلی کوردستان و جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد و بانگەوازی کرد کە ئەم جەژنە بە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل پیرۆزبکەین. -
لە جۆلەمێرگ خەڵک بۆ گردبوونەوەی گەورە کۆدەبنەوە
لە دژی زەوتکردنی شارەوانی جۆلەمێرت دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی گەورە ساز دەکرێت. لە شارە جیاجیاکانەوە جەماوەری گەل دەگەنە جۆلەمێرگ. -
هەپەگە یادی گەریلا شەهید ئارین ئێرشی کردەوە
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندی هەپەگە بەڕێزدارییەوە یادی شەهید ئارین ئێرشی کردەوە، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە دەرنجامی 'هێرشەکانی دووژمن' بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستی مەدیا شەهیدبوو. -
لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراو هێرش ئەنجام دەدرێت
لە ساڵی ٢٠٢١ەوە دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی 'پلانی تێکشکاندن' لە نێوان ٣ ساڵ و چوار مانگدا پێنج هەزار و ٤٥ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغە هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی گەریلا و هێرشەکانیشی بەردەوامن. -
کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندارکرا و سێ کۆڵبەریش ئەشکەنجەدران
لە سنووری شاری بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەت بە سەختی بریندارکرا، لە هەورامانیش سێ کۆڵبەر ئەشکەنجەدران. -
لە رحا دەستدەگیرێت بەسەر زەوی جوتیاراندا
لە گوندی کاراجائۆرەنی ناوچەی هەوەنگی رحا جەردەوانەکان دەستدەگرن بەسەر زەوی خەڵکی ناوچەکەدا. وێڕای ناڕازایبوونی گوندییەکان و بڕیاری دادگایش بەڵام جەردەوانەکان زەوییەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن. -
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی شەهید ڕوکەن سپێرتی کرا
بۆ گەریلای یەژاستار ڕوکەن سپێرتی لە سلۆپی پرسە دانرا، مەبیا-دەر و دەم پارتی بە جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد. -
لە وان ٧ کەس دەستبەسەرکران
لە ناوچەی ئارتەمێت لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا، ئەم بەیانییە ٧ کەس دەستبەسەرکران و لەنێویاندا مناڵ هەیە. -
لە دادگا هێرشکرایە سەر بەڕێوەبەرێکی دەم پارتی
بەڕێوەبەری دەم پارتی لە ئێلح بارش ئاڤشار لە دادگا هێرشی کرایەسەر و دەستبەسەرکرا. -
ڕێپێوانکەرانی دیموکراسی لە جولەمێرگن
ڕێپێوانی دیموکراسی دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ گەیشتە ناوەندی شارەکە. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، درۆنێک، رادارێک و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران
هەپەگە رایگەیاند، کە لە هەرێمەکانی مەتینا، گارە و رۆژئاوای زاپ لە چالاکیەکاندا داگیرکەرێک سزادراوە، درۆنێک، سیستمێکی رادار و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران. -
لە ئەرخەنی هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی و جێگرەکانیان زیندانی کران
دەسەڵاتی دادی تورک بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخراو' سزای راگرتنی بەسەر شەش کەس لەوانە هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی ئەرخەنی و جێگرەکانیاندا سەپاند. -
گەریلا بە خوڵقاندنی تاکتیک سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن
هێزی گەریلا نەک هەر بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ هەموو گەلانی ژێر دەستی داگیرکەران بوونەتە هیوا، بە خوڵقاندنی تاکتیک سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن. -
کاڵکان: فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە رووخان رزگاری نابێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان رایگەیاند، کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە ٢٤ کاتژمێر لەناو ترسدایە و وتی، "ترس هیچ سودی نییە، هەرچییەک بکات فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە لە رووخان رزگاری نابێت. لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا دەڕوخێت". -
دەبەپە و دەم پارتی بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی جولەمێرگ
ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە وان بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەی جولەمێرگ. -
کتێبی دەنگی "لە دەوڵەتی کاهێنی سۆمەرەوە بەرەو شارستانیەتی دیموکراتیک" بڵاوکرایەوە
کتێبی دەنگی "لە دەوڵەتی کاهێنی سۆمەرەوە بەرەو شارستانیەتی دیموکراتیک" کە لەلایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکراوەکانی بەرهەم و ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئامادە کراوە، بڵاوکرایەوە. -
هاتووچۆ لەو گوند و کوێستانانە کە ئۆپراسیۆنی داگیرکەرییان تێدایە قەدەغەکرا
لە گەڤەر، لە هێرشی داگیرکەری سوپای تورکدا قەدەغەی هاتووچۆ لە ٢ گوند و کوێستان راگەیەندرا. -
هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە هەرێمی خواکوڕک شەهیدبوون و وتی: "هاوڕێیانمان ئاڤینار و ڕووکەن بە هاوڕێییەتی درووست و بەشداربوونی فیداییانەوە بوون بە پارێزەری ژیانی پارتەکەمان." -
هێزەکانی گەریلا سوپای تورک تێکدەشکێنن
هێزەکانی گەریلا لە ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا چالاکی کاریگەرییان ئەنجامداو و پیشانیان دایەوە هیچ هێزێک ناتوانێت لە بەردەم هێز و ئیرادەی گەریلادا بووەستێتەوە. -
'خیانەت لەو مرۆڤانە کرا کە داعشیان تێکشکاند'
نوسەری کتێبی 'روناکی شەنگال' سارا لوکارۆنی وتی، "ئەو رووداوانەی ئێستا لە کوردستان روودەدەن یەک لە دەرەنجامەکانی خراپەکاری بێکۆتایی رۆحی کۆلۆنیالیستی رۆژئاواییە کە لە سەر ئەم خاکە دەیکات. خیانەت لەو مرۆڤانە کرا کە داعشیان تێکشکاند".