کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەرەکە داوای لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بکەن
فەرمانداری یەرەکە بانگی لە گەلانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بکەن. -
لە شەنگال دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرا
لە ناوچەی سیبای شێخ خدر دەست بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کرا. دانیشتوانی شەنگال ڕایانگەیاند، دەوڵەتی عێراق بەرامبەر پێکهاتەی ئێزدی کەمتەرخەمە و داوایان کرد دەستبەجێ روفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان بناسرێنەوە و تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکە دادگایی بکرێن. -
قەرەیلان: ئەرکی پاراستن رادەستی گەنجانی ئەوێ دەکەین
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی خەڵکی مەخمور کرد و تیایدا رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەوێ ئەرکی پێویستیان جێبەجێ کرد و ئیتر ئەرکی پاراستیان رادەستی گەنجانی ئەوێ کردووە". -
نەپەگە: هەموو هێزەکانمان لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کشاندووەتەوە
فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە: بەڕێوەبەری بزوتنەوەکەمان بڕیاریدا کە هەموو هێزەکانمان لە مەخمور بکشێنینەوە. هێزەکانی هەپەگە و یەژاستارمان کشاندووەتەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. ئێستا لە کەمپی پەنابەرانی مەخموردا هیچ هێزێکی ئێمەی لێ نییە. -
تەرمی دلۆڤان ئیشلەک بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاکسپێردرا
دلۆڤان ئیشلەک کە دوێنێ لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوو، لە مەخمور بەخاکسپێردرا. -
تەرمی رۆژنامەوان سالاز لە زێدی خۆی بە خاکسپێردرا
تەرمی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز لە وان بە خاکسپێردرا و بە سەدان کەس بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. -
بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بارەگایەکی ئەمریکا لە هەولێر
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستان، بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبرێژکراو هێرشکرایە سەر بارەگایەکی سەربازی ئەمریکا. -
داوا دەکرێت سزای ٢٦ ساڵ زیندان بەسەر موسا فارسئوگیولاری بسەپێندرێت
داواکرا سزای ٢٦ ساڵ زیندان بە سەر موسا فارسئۆگیولاری پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)دا بسەپێندرێت. -
کەنەکە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی غەززەی شەرمەزار کرد
دەستەی بەڕیوبەریی کەنەکە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی ئەهلی لە غەززەی شەرمەزار کرد کە بەهۆیەوە ٥٠٠ کەس ژیانیان لەدەستدا. -
پریشکی ژیان لە وڵاتی رۆژدا: دڵگەش زیلان گوزەرەش
ئەو فەرماندە پێشەنگەی کە هەموو ژیانی خۆی لە گەریلایەتی و ئەنجامدانی چالاکی سەرکەوتووانە بەسەر برد؛ شەهید دڵگەش زیلان گوزەرەش میراتێکی گەورەی بەرخۆدانی بەدووای خۆیدا بەجێهێشت. -
کۆنگرەی گەل: ئێمە هەڵمەتەکە بە ئازادی رێبەر ئاپۆ تاجدار دەکەین
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل سڵاوی لە هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد کرد و بانگەوازی بۆ بونیادنانی کۆمەڵایەتی راگەیاند. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی نوێی چەند چالاکیەکی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنەکانی هەندێک چالاکی دیکەی بڵاوکردەوە کە تەمووز و ئاب لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامدرابوون. -
کەجەکە: ئێمە کۆمەڵکوژی دەوڵەتی ئیسرائیل بە توندی شەرمەزار دەکەین!
کەجەکە هێرشی دەوڵەتی ئیسرئیل بۆسەر نەخۆشخانەیەکی غەزەی شەرمەزار کرد و رایگەیاند: "ئەو هێرشەی دەوڵەتی ئیسرائیل هێرشێکی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە. ئەو کۆمەڵکوژیە بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئەو رووداوە پڕئازارەی بەسەر فەلەستینیەکاندا هات، مایەی خەم و پەژارەمانە". -
"ئێمە ئالترناتیڤی ڕاستەقینەی سیستەمی دەسەڵاتدارین"
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، سەلام عەبدوڵا دەستنیشانی کرد کە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، هێڵی سێیەمە، نە ئۆپۆزسیۆنە و نە دەسەلاتە، و وتی، "ئێمە ئالترناتیڤی ڕاستەقینەی سیستەمی دەسەڵاتدارین". -
لە ١٠ مانگی ڕابردوودا ٢١ کرێکاری وان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا
کرێکارانی کورد کە لە شارەکانی تورکیا کار دەکەن، لەسەر ئیش گیانیان لە دەست دەدەن. لە هەفتەی رابردوودا ٣ کەس، و لە ١٠ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٢١ کرێکاری خەڵکی وان لە پێناو بژێوی ژیانیان گیانیان لەدەست داوە. -
تەرمی سالاز گەیشتەوە وان
تەرمی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز گەیشتەوە وان. تەرمەکە لە گۆڕستانی ئاککۆپرو لە ناوچەی توشبای بەخاکدەسپێردرێت. -
پارتە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزباییان لە تەڤگەری ئازادی کرد
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کەسێتییەکان و بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی بارەگای تەڤگەریان کرد. -
دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلی خێزانێکی مەخمووری بۆردومان کرد: شەهیدێک هەیە
دەرکەوت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کراوە، هی خێزانێکە لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورە. لەو هێرشەدا کەسێک قەتل کراوە. -
جەماوەرێکی زۆر سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە کاساتیان کرد
مەراسیمی پرسە بۆ گەریلای هەپەگە حاجی کاسات لە ناوچەی رێزانی ئامەد سازکرا، جەماوەرێکی زۆر بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد. -
هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران
ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزا دران، سەنگەرێک تێکشکێندرا و گورز لە ٣ سەنگەر وەشێندرا. -
کەرکوک، ١٠هەمین ساڵ دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی پیرۆزکرا
ژمارەیەک لە حزب و لایەنی سیاسی کەرکوک لە ١٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا سەردانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان کرد و ئەو یادەیان پیرۆزکرد. -
داگیرکەران ناتوانن بە ساغی لە زاپ رزگاریان بێت
هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە نوێترین تەکنەلۆژیای شەڕ هەوڵیاندا لە سێ قۆڵەوە بچنە ناو رۆژئاوای زاپ، بەڵام هیچیان قوتاریان نەبوو. -
لە هێرشەکەی کۆیەدا هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید کرا و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون
لە گوندی کانی کەندی سەر بە قەزای کۆیە، بە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. بەهۆیەوە شۆفێرەکە ژیانی لەدەستداوە، ٣ هاوڵاتی تریش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا برینداربوون. -
'تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت ئێمە ناسرەوین'
ڕۆزەرین کەمانگەر، بەرپرسی دیپلۆماسی کەژار ڕایگەیاند، تا ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەهێنرێت، نابێت کەس بسرەوێت و وتی، "باشور دەبێتە ناوەند و پێشەنگی هەنگاوی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەی کورد". -
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی میراز سەرحەدی کردەوە
هەپەگە بە ڕێزەوە یادی میراز سەرحەدی کردەوە، کە ساڵی ڕابردوو لە ھەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بووە و ڕایگەیاند، "هاوڕێمان میراز کە جەنگاوەرێکی پسپۆر و شارەزا و شۆڕشگێڕێکی پێشەنگ بوو، بە ڕێپێوانە پێداگرانەکەی بۆ ئێمەی هاڕێیانی دەبێتە نموونە".