کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سوپای تورک بە بەردەوامی تەقەمەنی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت
سوپای تورک وێڕای چەکی کیمیایی هەروەها ئەو تەقەمەنیانەشی کە بە گوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان قەدەغەکراون، لە دژی گەریلا بەکاردەهێنێت. -
ژنانی بناری قەندیل پشگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دەربڕی
ژنانی بناری قەندیل لە باشوری کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ هەڵمەتی " ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەربڕی. -
دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە هەولێر بیسترا
ئەمشەو دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە سنووری هەولێر لە باشوری کوردستان بیسترا. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد
ئەم ئێوارەیە، فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد. -
ھەفتەیەکی خوێناوی لەسەر سنوورەکان.. کوژران و برینداربوونی ١٩ کۆڵبەر
لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر لەسەر سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی کورستان بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی ئێران کوژراون یاخود بریندار بوون. -
دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ، چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد نادیارە
ھەرچەندە شەش رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە لایەن پەدەکەوە تێدەپەڕێت، ھێشتا چارەنووسی نادیارە و ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزا درا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ٢ خێمە لەناوبران
لە ئەنجامی چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا، سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزا درا، ھەروەھا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و ٢ خێمە لەناوبران. ھاوکات لەو چالاکیانەدا گورز لە ٧ سەنگەریش وەشێندرا. -
بە شێوەی جەماوەری پرسەی گەریلای یەژاستار قیمەت ئۆزمەن بەسەر دەکرێتەوە
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ پرسە بۆ گەریلای یەژاستار قیمەت ئۆزمەن دانرا کە لە زاپ شەهید بوو. جەماوەریش بە شێوەی بەرچاو پرسەکە بەسەردەکەنەوە. -
منداڵانی ئێزدیخان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد دەکەن
منداڵانی ئێزدیخان هەستی خۆیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند، "لە ئێزدیخانەوە سڵاو بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین و داوای ئازادی جەستەیی دەکەین". -
زۆزان چەولیک: چالاکی گیانبازی بەردەوام ئەنجام دەدرێن
یەک لە فەرماندەکانی نەپەگە زۆزان چەولیک هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکیە گیانبازییەکەی١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە کرد و وتی، "دەبێت بزانرێت؛ ئەو چالاکیانەی بەو رۆحەوە دەکرێن هەمیشەیی و بەردەوام دەبن". -
هەبەدەهە چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی شەهید بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی هەبەدەهە لە ئامەد چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامدا. -
سەنتەری میترۆ داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد دەکات
سەنتەری میترۆ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی کارمەندەکەی ئاژانسی (ڕۆژ نیوز) ئاشکرا بکات. -
لە ئامەد وۆرک شۆپی گۆشەگیری و شەڕی تایبەت بەڕێوەچوو
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە چوارچێوەی کەمپەینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لە ئامەد پەیوەست بە گۆشەگیری و شەڕی تایبەت وۆرک شۆپێکی ڕێکخست. -
سەندیكا و ڕێکخراوەکانی ڕۆژنامەنووسان داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی سلێمان ئەحمەد دەکەن
سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و سەنتەری میترۆ ئیدانەی بێسەروشوێنکردنی ڕۆژنامەنووس، سلێمان ئەحمەد دەكەن. ھەروەھا داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەكەن، كە ماوەی پێنج ڕۆژە لەلایەن هێزەكانی پەدەكەوە لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیركراوە. -
بانگەوازێک لە ئامەدەوە: دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
لە ئامەد، ١٧٢ ڕێکخستن بەیاننامەیەکیان بە ناوی 'داوای ئازادی لە ئێستاوە بۆ داهاتوو' بلاو کردەوە و ڕایانگەیاند: "ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان دەتوانێت ببێت بە فریادڕەسی تەواوی گەلانی جیهان". -
ھەپەگە ناسنامەی شەهیدانی ئامەدی ئاشکرا کرد
هەپەگە شەھیدبوونی ٣ گەریلای لە ئامەد ڕایگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید، بە شێوەیەکی نایاب نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانمان لە پێناو ئازادی لە باکووری کوردستان کرد". -
پەدەکە رۆژنامەنووسێکی دەستگیر و بێسەروشوێنکرد
سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی ئاژانسی رۆژ نیوز لەلایەن پەدەکەوە، لە دەروازەی فیشخابوور دەستگیرو بێسەروشوێنکراوە و بنەماڵەکەشی داوای ئاشکراکردنی کوڕەکەیان دەکەن. -
ژنانی عەرەبی شەنگال بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
ژنانی عەرەبی شەنگال لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال"، ڕێپێوانیان کرد. -
دەنیز بولبون لە چلەی کوشتنی لە هەولێر یادکرایەوە
دەنیز بولبون بە هاوکاری پەدەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرا، لە هەولێر بە مەراسیمێک یادکرایەوە. لە مەراسیمەکەدا بانگەوازکرا بۆ دۆزینەوە و سزادانی بکوژان. -
گوندنشینانی گەمارۆدراو، ناچاردەکرێن کۆچ بکەن
لە گوندەکانی شارۆچکەی ئەلکی و باسای کە چەند مانگێک گەمارۆی سەربازی دراوە، خەڵکی ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن و کۆچ دەکەن. -
هێزەکانی گەریلا لە سەرحەد بنکەیەکی سەربازییان کردە ئامانج
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە دژی بنکەی سەربازی وەدات ئۆزکای سەر بە بازید چالاکییەکی هەماهەنگیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا یەکلابووەتەوە، کە دوو سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندراون، سەنگەرێک، کامێرایەکی چاودێری و رادارێک لەناوبراون. -
نامەی شەهید قادر ئوستا بۆ بێریتان
شەهید قادر ئوستا (گاییاز کۆیوتورک) لە نامەکەیەدا بۆ بێریتان نوسیویەتی، "تۆ هەست، رامان و دڵسۆزی خۆت بۆ رێبەرایەتی بە گورزوەشاندن لە دڵی هاوکاری و داردەستەیی سەلماند. لە کەسایەتی تۆدا ئازادی جارێکی دیکە بەس ەر مەرگدا سەرکەوت و شکستیدا". -
هەپەگە ناسنامەی شەهیدێکی ڕاگەیاند
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدێکی راگەیاند و لەوبارەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "هەڤاڵمان جودی بە تێکۆشانی خۆی میراتێکی گرنگی بەرخۆدانی لەدوای خۆی بەجێهێشت". -
قەیوم کارمەندانی شارەوانی لە ماڵەکەی دەخاتە بەرکار
قایمقام و قەیومی رێیا ئارموش لە وان، کارمەندانی قایمقامیەت و شارەوانی دەباتە ماڵەوە و کارە کەسیەکانی خۆی بەوان ئەنجام دەدات. -
فلیز بوداک: ئەو کەسەی لە قەرەچوخ کوژرا ئەندامی میت بووە
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلی مەخمور فیلیز بوداک رایگەیاند، کە پەدەکە دەیەوێت لە ژێر ناوی خۆیدا دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری مەخمور جێگیر بکات و رایگەیاند، "ئەو کەسەی لە شەڕەکەی قەرەچوخدا کوژرا، ئەندامی میت بوو".