کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
داواکارییەک لە پانۆسەوە: با بەشداری ڕێپێوانی گەملیک ببین
لە کۆبوونەوەیەکی کۆمەلایەتی ناوچەی پانۆس، داواکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئۆجالان بەشداری ڕێپێوانی پانۆس ببن. -
سەرۆک عەشیرەتێک گەڕایەوە شنگاڵ و بەشداری ئەنجوومەنی عەشیرەتەکان بوو
خەلەف عەلی یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی شنگاڵ،کە تازە گەڕاوەتەوە بۆ تلعوزێر و بەشداری ئەنجوومەنی عەشیرەتەکان بووە، ڕایگەیاند، ئاسایش و سەقامگیری شنگاڵ لە هەرێمی کوردستان کەمتر نییە و داوای گەڕانەوەی سەرجەم ئێزدییەکانی ناو کەمپەکان دەکات. -
یەبەشە ساڵڕۆژی ئازادکردنی شەنگالی پیرۆز کرد
بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شنگال، یەبەشە ڕایگەیاند: "ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، شەڕڤانانی یەپەگە-یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان پیرۆز دەکەین کە ئەمڕۆ لە چیاکانی پیرۆزی کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەریدا داستانی مێژوویی دەنوسن." -
هەپەگە: ٨ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی سەر بە زاپ چالاکییان ئەنجامدا و ٨ سەربازی تورکی داگیرکەرییان بە سزاگەیاند. کامێرایەکی چاودێری لەناوبرا و گورز لە حەفارەیەک و سەنگەرێک وەشێندرا. -
کتێبخانەی شەهید ڕەشید سەردار بووەتە شوێنی خوێندن و لێکۆڵینەوە
گەنجانی مەخموور ڕایدەگەیەنن، خوێندنەوە بۆ هەموو تەمەنەکان زۆر گرنگە و داواش لە گەنجانی کەمپەکە دەکەن خوێندنیان بەرەوپێش ببەن بۆ ئەوەی مێژووەکەیان باشتر بناسن و بە جیهانی بناسێنن. -
بۆ بەشداری لە 'رێپێوانی ئازادی' بانگەواز راگەیەندرا
دانیشتوانی جۆلەمێرگ ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە گۆشەگیری چڕ لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و بۆ بەشداربوون لە 'رێپێوانی ئازادی' کە رۆژی ١٨ی تشرینی دووەم لەپێناو ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان لە گەملیک بەڕێوەدەچێت، بانگەوازیان راگەیاند. -
کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە: دەبێت رۆشنبیرانی کورد خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆیان بکەن
کۆمیتەی پەروەردەی کەژەکە بە راگەیەندراوێک هێرشەکانی سەر مامۆستا مزگینی لە فارقینی ئامەد شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو رۆشنبیرانی کورد کە خاوەنداری لە زمان و کولتوری خۆیان بکەن. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بنکەکانی لە باشور زیاد دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە بنکەی نوێ لە باشووری کوردستان دروست دەکات. -
هاتووچۆ لە ١٤ ناوچەی شڕنەخ قەدەغەکرا
لە شڕنەخ بۆ ماوی ١٥ رۆژ هاتووچۆ لە ١٤ ناوچە قەدەغەکرا. -
لە چەولیگ 5 کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە چەولیگ ١٨ کەس دەستبەسەر کران. لەم ١٨ کەسە ٥ کەسیان زیندانی کراون کە هاوسەرۆکی هەدەپ ی بونگلان، عوبەید ئۆزەریش لەناویاندایە. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی زاپی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکیەکی لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە. -
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهید بووە، لەو بارەوە رایگەیاند: "هاوڕێمان بیرهات، خاوەن هەڵوێستێکی نمونەیی بوو و هەموو کات رێنیشاندەرمان دەبێت". -
دوای ٢٧ مانگ تەرمی گەریلای هەپەگە زنار سۆری بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە زنار سۆری کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە ناوچەی بەستا شەهید بوو بوو، دوای ٢٧ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. -
وۆرکشۆپی ژنان لە شنگاڵ: خۆمان لە پلانی گڵاو دەپارێزین
فەرماندەی یەژەشەی هێزی شنگاڵ لە وۆرکشۆپی ژنان لە شنگاڵ قسەی کرد و وتی:"دەبێت ئەو ئازارەی لە ساڵی ٢٠١٤دا تووشیان کردین بیکەین بە هێز و زانست." ئێمە بە گەورەکردنی ڕێکخستنەکەمان وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە هێرش دەکەنە سەر بیر و باوەڕەکانمان." -
تەڤگەری ئازادی: پێویستە هەرچی زووە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و گیراوانی تری بادینان ئازاد بکرێن
تەڤگەری ئازادی سەبارەت بە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە لایەن پەدەکەوە راگەیەندراوێک بڵاو کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرچی زووە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و گیراوانی تری بادینان ئازاد بکرێن و ئەرکی پاراستنیانیش لە ئەستۆی پەدەکە دایە. -
رۆژنامەوان کزماز دەستبەسەرکرا
رۆژنامەوان محەمەد کزماز بە بیانووی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەستبەسەر کرا. -
لە زاپ ٢ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر و دوو خێمە لەناوبران
لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا دوو سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، دوو سەنگەر و دوو خێمە لەناوبران و گورزیش لە ١٩ سەنگەر وەشێندرا. -
دەوڵەتی تورک لە ئامێدی ماڵی هاووڵاتیانی تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ئامێدی تۆپباران کرد و لەئەنجامدا گولـلە تۆپێک بەر ماڵێک کەوت. -
ماوەی ١٧ رۆژە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێنکراوە
سلێمان ئەحمەد رۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز ماوەی ١٧ رۆژە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)ەوە بێسەروشوێنکراوە و تائێستا چارەنووسی دیار نییە. -
دیندار هەموانی بۆ بەشداری لە رێپێوانی گەملیک بانگهێشت کرد
پەرلەمانتاری هەدەپ لە بازنەی وان، مەحمود دیندار داوای لە لایەنگرانی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادی کرد کە ١٨ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر بەشداری لە رێپێوانی گەملیکدا بکەن. -
'تێکۆشانی ئێمە تا ئازادی رێبەر ئۆجالان بەردەوام دەبێت'
ئامینە خدرۆ ئاماژەی بە هەڵمەتی نێونەتەوەیی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد' کرد و رایگەیاند، کە تا ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. گرووپی ٢٣ هەمین نۆبەتی چالاکییەکەیان وەرگرت. -
پەیوەست بە دۆزی بولبون ٢ تۆمەتباری تورک دەستگیرکران
لێکۆڵینەوە دەربارەی شەهیدکردنی نوێنەری کەنەکە لە باشوری کوردستان، دەنیز جەودەت بولبون بەردەوامە. پارێزەری بولبون ڕایگەیاند، ٢ کەسی تورک دەستگیرکراون و بکوژەکەی هەڵاتووە بۆ بەغدا. -
بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر کرایە ئامانج
ئەمشەو، بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەریر لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە ئامانج. -
هەپەگە: لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ١٨ جار هەرێمەکانمان بۆردۆمان کراوە، هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە
هەپەگە دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕۆژانی ٧ و ٨ی تیشرینی دووەمدا لانیکەم ١٨ جار هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کردووە و وتی: "لە ئەنجامی ئەم بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە".