کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە سەرحەد ٢ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر تێکدران
لە گۆڕەپانی گوندی دەرێ لە ناوچەی ئێباخی وان، گەریلاکانی ئازادی کوردستان، بنکەیەکی سوپای تورکیان کردە ئامانج. لە چالاکییەکەدا، ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەر تێکدران. -
قاسم کەشکۆ: بە خواستی گەل سیاسەت دەکەین
کاندیدی هاوپەیمانی گەلی نەینەوا لە شەنگال قاسم کەشکۆ ڕایگەیاند، پرسە سەرەکییەکانی بەرنامەی سیاسی، ئاسایش، ئیدارە و گەڕانەوەی کۆچبەرانە، ڕایگەیاند کە بەپێی خواستی گەل گۆڕانکاری لە سیاسەتدا دەکەن. -
"ڕێگە نادەین داگیرکەران بە ئاسوودەیی بمێننەوە و بە ئاسوودەیی بکشێنەوە"
ئەو گەریلایانەی بەشداری ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی بوون، ڕایدەگەیەنن، ناهێڵن سەربازانی تورک پشوو بدەن، هەروەها ڕێگەنادەن داگیرکەران بە ئاسوودەیی بکشێنەوە. -
کەجەکە پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا کرد
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، پیرۆزبایی لە هێزەکانی گەریلا لە زاپ و مەتینا کرد، کە ١٩-٢٠ ی تشرینی دووەم ئۆپەراسیۆنیان دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا. -
پەکەکە ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازادە
گەریلا نیشتیمان کوردستان ڕایگەیاند، گەلی کورد بە دامەزراندنی پەکەکە سەرلەنوێ کەوتە سەر پێ، هەروەها دەڵێت، پەکەکە ئەڵتەرناتیڤی ژیانی ئازادە. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: پێویستە پەکەکە لە لیستەکە دەربکرێت
مەجلیسی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، بە ڕاگەیاندراوێک، پشتگیری خۆی دەربڕی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داوای کرد پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان دەربکرێت. -
هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە لە ئێلح سەردانی لێقەوماوانی لافاوەکەیان کرد
هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، لەگەڵ شاندێک لە پەرلەمانتارانی هەدەپ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، چوونە سەردانی دانیشتووانی گەڕەکی سەعیدلەری ئێلح. -
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گەریلا لە چیای ئامێدیی: ٤٩ داگیرکەر سزا دراون
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لانیکەم ٤٩ داگیرکەر سزا دراون. -
هەپەگە: لە مەتینا ١٢ داگیرکەر سزا دران
هەپەگە دەستنیشانی کرد کە یەکینەکانی گەریلا بە چالاکییەک لە ناوچەی مەتینان، ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیڕۆز کرد و لەئەنجامی چالاکییەکەدا ١٢ داگیرکەر سزادراون. -
سوپای تورک هەوڵی دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو دەدات لە باشووری کوردستان
دەوڵەتی تورک بەتایبەتی لەم ٢ساڵەی دوواییدا بەستنەوەی زۆرێک لەو ناوچانەی کە لە لایەن پەدەکەوە لە خەڵکی سڤیل چۆڵ کراون، لە بەهدینانەوە تا برادۆست، هەوڵی دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراو دەدات. -
هەپەگە: چاڤڕێ گەلهات شەهید بوو
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرد و دەڵێت: "بۆ سەرکەوتنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، ڕەنجێکی مەزنی دا". -
ئیرادەی گەریلا هەموو جۆرە تەکنیکێک بێ کاریگەر دەکات
گەریلای هەپەگە هێرش کۆچەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند کە هەموو جۆرە تەکنیکێک بە بەرامبەر ئیرادەی گەریلاکان شکستی هێناوە. -
بایک: چارەسەری پرسی فەڵەستین و کورد، زەمینەیەک بۆ پیلانگێڕیی ناهێڵێتەوە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، جەمیل بایک، تیشکی خستەسەر هاوتەریبی نێوان هەردوو پرسی کورد و فەڵەستین، گوتی، ئەگەر هەردوو پرسەکە چارەسەر بن، ئەوکات زەمینەیەک بۆ پیلانگێڕی و ئۆپەراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نامێنێتەوە. -
لە ژێر سایەی خیانەتدا تاوانی شەڕ ئەنجامدەدرێت
سوپای تورک لەشاخی ئامێدی لە کاتی هێرشکردنە سەر تونێلەکانی شەڕ لە شەهید پیردۆغان کەبە کامێراکان گیراوە بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدا. هەر لەو هەرێمە پەدەکە هەوڵدەدات بە شۆفڵ ڕێگە بەرەو تونێلەکان بکاتەوە. -
هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزا دران، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێنرا
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە زاپ، ٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٣ سەنگەر وەشێنرا. هەپەگە ڕایگەیاند، لە دوایین هێرشی سوپای تورکدا، هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە. -
ئامەد مەلازگرت: جەنگاوەرانی پەکەکە لێپرسینەوە لەم دەوڵەتە ستەمکارە دەکەن
یەک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی نەپەگە، ئامەد مەلازگرت، ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە ڕێبازی تیرۆریستی دەجووڵێتەوە و گوتی: "جەنگاوەرانی پەکەکە لێپرسینەوە لەم دەوڵەتە ستەمکارە دەکەن. تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە. جەنگاوەرانی پەکەکە ئەم بەڵێنە دەدەن". -
ململانێی هێڵی بەرخۆدان، خیانەت و داگیرکاری له گردی ئامێدی
له گردی ئامێدی پەکەکە بەرخۆدان دهکات، پەدەکە خهیانهت و دهوڵهتی تورک ههوڵی داگیرکاری دهدات. -
ڕێپێوانی ئازادی: ئاپۆییەکان لە هەموو شوێنێکن
لەسەر ئاستەنگکردنی ڕێپێوانی ئازادی، پەرلەمانتارانی هەدەپ، ڕێگەیان گرت. گەنجان بە درووشمی "لە چیا مەگەڕێن، ئاپۆییەکان لە هەموو شوێنێکن"، " بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئۆجالان"، "ناومان بێریتانە، لەگەڵتین ئۆجالان"، ڕێپێوانیان کرد. -
هەپەگە: هەڵوێستی جەنگاوەریی ئاپۆیی هاوڕێکانمان هەرگیز لەیاد ناکرێت
هەپەگە ڕایگەیاند، ٢٩ ی ئەیلول لە زاپ، ٣ گەریلا شەهیدبوون و دەڵێت: "هەڵوێستی جەنگاوەریی ئاپۆیی ئەوان، فیداکاریی مەزنی ئەوان، ئازایەتی و هەوڵی ئەوان، هەرگیز لەیاد ناکرێت". -
خەڵکی بۆتان ڕێپێوانی ئازادیان دەستپێکرد
بۆ لابردنی گۆشەگیری توند کە ماوەی ٣٣ مانگە بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورددا سەپێندراوە و بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی، ئەمڕۆ ڕێپێوانی ئازادی لە بۆتان دەستی پێکرد. -
بایک: ژیانێکی ئازاد و مانادار بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت
جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند: "ژیانێکی ئازاد و مانادار بە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی دێت و داوای لە هەموو کەسێک کرد خاونداری لەهەڵمەتی ئازادی بکەن." -
لە سێ ڕۆژدا حەوت كۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی دەولەتی ئێرانەوە بریندار بوون
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی سێ ڕۆژدا بە دەستڕێژی گوللەی هێزە ئەمنییەكانی دەولەتی ئێران، حەوت كۆڵبەر لە سنووری شارۆچکەى بانەى سەر بە پارێزگای سنە بریندار كراون. -
لە چەند شارێکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥٠ چەتەی سەر بە داعش دەستگیرکران
پێنج گرووپ و تاقمی چەتەی داعش لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران، کە ژمارەیان ٥٥ کەسە. -
کەرکوک، ڕەژاک لە چالاکییەکەدا یادی ژنانی قوربانی توندوتیژی بەرزڕاگرت
بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر بە دروشمی "لەدژی ڕەشەکوژی ژنان بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامین"، ڕەژاک لە شاری کەرکوک هەستا بەسازکردنی چالاکییەک. -
باقرخان: موخاتەبی چارەسەر عەبدوڵا ئۆجالانە
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ، لە کۆبوونەوەی گەل لە ئێلح، گوتی: "ئەگەر دەتانەوێت پرسی کورد چارەسەر بکەن، ئەوە ئاسانە. گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان وەک موخاتەب نیشان دەدات. ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد دیارە".