کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پارێزگاری سلێمانی: دەبێت ئیتر کورد ناکۆکیەکانیان بخەنەلاوە
پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، کە کورد هەموو کات بەشێکن لە چارەسەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەک بەشێک لە کێشە و ململانێ و شەڕ و ووتیشی: "دەبێت ئیتر کورد ناکۆکیە ناوخۆییەکانیان بخەنەلاوە". -
هێرشی داگیرکەری بۆ سەر مەتینا: سوپای تورک بە چری گۆڕەپانەکە بۆردومان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر لە مەتینا هێرشی داگیرکەری دەستپێکردووە. سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی شەڕ، تۆپ و کاتیوشا بێ وەستان و بە چڕی گۆڕەپانەکە بۆردومان دەکات. هەپەگە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک دەیەوێت جموجۆڵی داگیرکەری بەرفراوان دەستپێبکات. -
رۆشنبیرانی باشووری کوردستان دژی داگیرکەری تورک و سەردانەکەی ئەردۆغان دەوستنەوە
ژمارەیەک لە رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی باشووری کوردستان دژی سەردانەکەی تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوستنەوە. -
لە مەتینا ئۆپراسیۆنی داگیرکەری دەستیپێکرد
لە گۆڕەپانی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئۆپراسیۆنی داگیرکەری دەستیپێکرد. -
ئاماری مانگانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرایەوە
بەگوێرەی نوێترین ئامار لە مانگێکدا زیاتر لە ٤٠ کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی و ٣٦ چالاکوانیش دەستبەسەرکراون و سزا بە سەر شەش کەسدا سەپێندراوە. -
دژی سەردانەکەی ئەردۆگان، لە مەخمور ڕێپێوانێک ئەنجامدرا
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، دژی سەردانەکە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. -
گردبوونەوە لە ڕانیە: سەردانەکەی ئەردۆگان زەمینەخۆشکردنە بۆ داگیرکاری
لە شاری ڕانیەی سەر بە دەڤەری ڕاپەڕین لە باشووری کوردستان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا و سەردانەکەی ئەردۆگان شەرمەزارکرا. -
لە ناحیەی خورماڵ بازاڕێک بۆ خواردن و بابەتە کوردەوارییەکان کراوەتەوە
بە مەبەستی پاراستنی کلتووریی کوردەواری و دابینکردنی سەرچاوەیەکی بژێوی بۆ خانمانی دەستڕەنگین، لە ناحیەی خورماڵ بازاڕێک بۆ بابەتە کوردەوارییەکان کراوەتەوە. -
لە پاڵنگان بە ئامادەبوونی ٢٠ هەزار میوان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو
دوێنێ لە گوندی گەشتیاری پاڵنگان مەراسیمی هەزار دەف بەڕێوەچوو. -
پاسەوانی سنووری عێراق ژمارەیەک کۆڵبەری دەستگیرکرد و چەندین ئەسبیشی کوشت
هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە سەر هێڵی سنووری بانە ژمارەیەک کۆڵبەری کوردیان دەستگیرکرد و هاوکات ئەسبی کۆڵبەرەکانیشیان کوشت. -
کوژران و برینداربوونی ٤٩ کۆڵبەر لەماوەی یەک مانگدا
لەماوەی یەک مانگدا ٤٩ حاڵەتی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە سەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج. -
کەجەکە: ئامانجی سەرەکی ئەردۆغان ئەوەیە داگیرکەری بە فەرمی بکات، رەوایەتی بە هێرشی نوێ بدات!
کەجەکە رایەگیاند، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق، بە فەرمیکردنی داگیرکەری و رەوایەتیپێدانە بە هێرشی نوێ و داواشی لە هەموو کەس کرد کە لە دژی پلانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشی نوێ و داگیرکردنی خاکی عێراق بوەستنەوە. -
ماک لە دژی قائیمقامیەتی خنس چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە دژی قائیمقامیەتی ناوچەی خنسی ئەرزڕوم چالاکی ئەنجامدا. ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیس کە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرابوو، لەلایەن ماکەوە کرایە ئامانج. -
ماوەی بەدەستبەسەرهێشتنەوەی سێ دەستگیرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی درێژکرایەوە
بڕیاری بەدەستبەسەری هێستنەوەی سێ دەستگیرکراوی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان، کە زیاتر لە ساڵێکە دەستبەسەرکراون، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە. -
هونەرمەند فەرهاد زاهیری بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد
هونەرمەندی خەڵکی سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فەرهاد زاهیری بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. -
لێکۆڵینەوە لە سالگوجاک دەستی پێ کرد کە گوتبووی "بدوێ، خەڵکی کوێی"
لێکۆڵینەوە لە سولەیمان سالگوجاک دەستی پێ کرد، سالگوجاک بە گوتنی "بدوێ، خەڵکی کوێی" ناڕەزایەتی دەربڕیبوو بەرامبەر دەنگدانی سەربازە گواستراوەکان. -
گۆڕێکی تری بەکۆمەڵ لە شەنگال دۆزرایەوە
لە کاتی دروستکردنی ڕێگایەکەدا لە سیبای شێخ خدری شەنگال گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە لایەن کرێکارانی ڕێگاکەوە دۆزرایەوە. -
ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەنەکە تەقییەوە
ڕاگەیاندرا لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان، تۆتۆمبیلی ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەنەکە تەقیەوەتەوە و زەرەر بەکەس نەگەیشتووە. -
گەریلاکانی یەژا ستار داگیرکەرێکیان سزادا و پێگەیەکیان تێکدا
لە چالاکیەکانی گەریلاکانی یەژا ستاردا لە زاپ، داگیرکەرێک سزادرا و پێگەیەکی داگیرکەریش تێکدرا. -
هەپەگە: ئەو گەریلایەیی کە کەووتە ناو ئاوەوە شەهیدبوو
هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد بەهۆیی ئەو لافاوەی لە ٧ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک دروستبوو، گەریلا بەرژین جاندا کەوتە ناو ئاوی لۆلانەوە و شەهیدبوو. -
لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هاوڵاتییەک شەهیدبوو
لە بۆردوومانی فرۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەک بە ناوی سەرەوە حاجی قادرەوە شەهید بوو. -
لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر کران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣ هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. -
لە سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش بۆ خانمانی کوردستان وعێراق کرایەوە
لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، 'پڕۆژەی هاوبەشی نەوار' لە نێوان زانکۆی جیهان و خانمانی شێوەکاری عێراق، بۆخانمانی شێوەکاری کراوەتەوە. -
ژینگەپارێزان لە گۆڕستانی بێناونیشانەکانی سلێمانی نەمامیان چاند
کۆمەڵەی ژینگەپارێزانی کوردستان- سوید، بە هاوکاری چەند ژینگەپارێزێک لە گۆڕستانی بێناونیشانەکان، لە شاری سلێمانی،بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە زیاد لە سەد نەمامیان چاند. -
میاندواو؛ بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆز، دوو هاووڵاتی کورد دەستگیرکران
لە شاری میاندواوی سەر بە پارێزگای ورمێ، دوو گەنجی کورد بە هۆی بەشداری لە مەراسیمەکانی نەورۆز لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.