کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'وەک گەریلاکانی یەژاستار سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین'
گەریلای یەژاستار زەلال جزیر کە لە دژی هێرشەکانی دوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەشداری لە خۆڕاگریدا کردووە، وتی، "وەک گەریلاکانی یەژاستار ئێمە سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین". -
سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر پارێزەرێک کە لەگەڵ موەکیلەکەی بە کوردی قسەی دەکرد
ئەندامی ئۆهەدە، ئەحمەد ئاتش لە کاتی دەستبەسەرکردنی موەکیلەکەی بە زمانی کوردی قسەی لە گەڵ کردووە، بۆیە فەرماندەی بنکەکە و سەربازەکان هێرشیان کردووەتە سەری. -
پەژاک: شەهیدان باهۆز و ڕۆژهات نموونەی دڵسۆزی و پێداگریی لەسەر تێکۆشان بوون
کۆمیتەی شەهیدانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، یادی باهۆز سەرحەد و ڕۆژهات ئامەدی بەرزڕاگرت. -
هەپەگە: داگیرکەرێک سزادرا، ٣ کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا
هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکییەکانی ٣-٧ ی کانوونی یەکەمدا، داگیرکەرێک سزادرا و ٣ کامێرای مۆبێس تێکشکێنرا. -
شەڕڤانانی عەرەب: بۆ ژیانێکی یەکسان و شکۆدار هاتینە ڕیزەکانی پەکەکە
شەڕڤانانی عەرەب دەلال ئامەد و عومەر تەل کۆچەر کە بۆ ژیانێکی یەکسان و شکۆدار پەیوەندیان کردووە بە ڕیزەکانی پەکەکەوە، تیشک دەخەنە سەر گرنگی پەکەکە بۆ خوشک و برایەتی گەلان. -
شارۆچکەی قەلقەلی لە ڕووی ئابوورییەوە گەمارۆ دراوە
شارۆچکەی قەلقەلی گەمارۆ دراوە و هەموو سەرچاوە ئابورییەکەی پچڕاوە، دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن لەسەر هەڵوێستی سیاسییانە سزا دەدرێن. -
گەریلای بوێر بە هەیبەتی چیای باگۆک: زنار باگۆک
زنار ئاڤجی کە لە شاری سەرهەڵدانی کوردستان نسێبین لەدایک بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. بە ئازایەتی و فیداکاری ناسرابوو. بەشداری زۆربەی ئەو چالاکییانە بوو کە گورزی قورس لە دەوڵەتی تورک درا. -
تاژێ: تا زانیاری لەبارەی رێبەرمان وەرنەگرین، ناسرەوین
بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) داوای لەگەلی کورد کرد تا وەرگرتنی زانیاری لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەسرەون. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەک و کەرستە سەربازیانەی بڵاوکردەوە کە لە مەتینا دەستیان بەسەردا گیرابوو
گەریلا تی ڤی دیمەنی ئەو چەک و کەرستە سەربازیانەی بڵاوکردەوە کە لە مەتینا و لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا ئامەد دەستیان بەسەردا گیرابوو. -
دەوڵەتی تورک پێش هەڵبژاردن پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەیەکی کوردستان چڕتر دەکاتەوە
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەڕەشە لە کرێکاران دەکەن، بۆ ئەوەی پەلە بکەن و بەر لە هەڵبژاردن خانووەکانی ئەو تورکانەی لە ناوچەی خەڵاتی بەدلیس نیشتەجێ دەکرێن، تەواو بکەن. -
دادگا ئەشکەنجەدانی لە دۆسیەی کۆمەڵکوژی ئاتامانی بە تاوانی بریندارکردن پێناسە کرد
دادگای تاوانەکانی شاری ئەردیش بڕیاری ڕاگرتنی داواکاری گشتیی سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠١٦ەوە هەڵوەشاندەوە کە تێیدا هەدیە عەتامان لەلایەن سەربازەکانەوە سووتێنرا، بەڵام دادگا ئەشکەنجەدانی لە کۆمەڵکوژیەکەدا بە 'تاوانی بریندارکردن' پێناسە کرد. -
جارێکی دیکە ئاسایشی پەدەکە رێگری لە پارێزەران دەکات چاویان بە سلێمان ئەحمەد بکەوێت
رۆژنیوز رایگەیاند، "٤٤ رۆژە، سلێمان ئەحمەد لە کوێیە؟" و پرسیاری لە چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە کرد، هاوکات ئاشکراشی کرد، کە ئاسایشی پەدەکە لە دهۆک جارێکیتر رێگری لە پارێزەران کردووە چاویان بە سلێمان ئەحمەد بکەوێت. -
مێژوی پەکەکە
ئەو کاتەی پرسی کورد کە وەک تاوانێکی هەرە گەورە، سەیردەکراو کەس بوێری ئەوەی نەبوو لەژێر لێویشەوە باس لەم ڕاستیە گەردوونییە بکات، پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ئەو بێدەنگیەی شکاند. -
هەپەگە یادی شەهیدانی خواکورکی بەرزڕاگرت: وەک بێریتان ژیان
هەپەگە یادی رۆناهی تەندورەک ئەندامی دەستەی فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک و پێنج گەریلای یەژاستار کە لەگەڵ ئەودا شەهیدبوون، بەرزنرخاند و رایگەیاند، ئەو هاوڕێیانەمان وەک بێریتان ژیانیان کرد. -
تەرمی شەهید دیرەن ئامەد بەخاکسپێردرا
گەریلای هەپەگە مەزڵوم شەنەر کە لە نزیک ئەلکێ شەهیدببوو، دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر شەهیدبوونی، لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا تەرمەکەی بەخاکسپێردرا. -
لە بارەی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سلێمانی دیبەیتێک ڕێکخرا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون، سەبارت بە بەردەوامی بایکۆت و چارەنووسی پرۆسەی خوێندن، لە لایەن ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمووان بە بەشداری مامۆستایان دیبەیتێکی کراوە سازدرا. -
رۆژنامەوان عیرفان ئوچار لە دیلۆک دەستبەسەرکرا
رۆژنامەوان عیرفان ئوچار لە میانی هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵەکەی لە ئیسڵاحیەی دیلۆک دەستگیرکرا. -
یەرەکە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
یەرەک ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە هەرێمی پێنجوێن لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون. -
دەبێت هاوشێوەی ماندێلا خاوەنداری لە عەبدوڵا ئۆجەلانیش بکرێت
زیندانیانی سیاسی کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، هەڵگری ئەم پەیامەیان راگەیاند:"وەک چۆن لە ئەفریقا خاوەنداری لە ماندێلا لێکرا، دەبێت بەهەمان شێوە خاوەنداری لە عەبدوڵا ئۆجالان و بیرۆکەکانی لە هەموو جیهان بکرێت." -
فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمی برادۆستیان بوردومان کرد
فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەوڵەتی تورک دووجار هەرێمی برادۆستیان لە سیدەکان بۆردومان کرد. -
دووەم دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی بڵاوکرایەوە
گەریلا تی ڤی دووەم دیمەنی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەدی بڵاوکردەوە، کە هێزەکانی گەریلای ئازادی کوردستان لە مەتینا ئەنجامیان داوە. -
هەپەگە: هاوڕێمان رۆدی نالین شەهیدبوو
هەپەگە رایگەیاند، کە گەریلا رۆدی نالین ٣ی کانونی یەکەم لە کەربۆران شەهید بووە و بەڵێنیدا تێکۆشانی ئازادی کە بێ دوودڵی لەپێناویدا جەنگا، بگەیەنێتە سەرکەوتن. هاوکات سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەریلا رۆدی نالین، خەڵکی مێردین و گەلی کوردستان کردووە. -
'تائەو کاتەی زمان و کولتوری کوردی دەبنە خاوەن قەوارەیەک بەردەوام دەبین لە تێکۆشان'
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری مەد-دەر دیلان گوڤەنچ باسی لەوەکرد کە سیاسەتەکانی تواندنەوەی دەوڵەت لە دژی زمانی کوردی بەردەوامن و وتی، تا ئەو کاتەی زمان و کولتوری کوردی دەبنە خاوەنی قەوارە، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان. -
سوهام شەنگالی: ئەرکی سەرەکی کۆمەڵگای ئێزدی ئازادی رێبەر ئاپۆیە
ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ سوهام شەنگالی رایگەیاند، کار و ئەرکی سەرەکی کۆمەڵگای ئێزدی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی، "لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆدا گوڕ بە تێکۆشان دەدەین". -
ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور ١٣٨ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ١٣٨ ڕۆژە بەردەوامە.