کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ڕۆژنامەنوسانی ئاژانسی ڕۆژ نیوز: "پەدەکە چاوساغی داگیرکەرانە و نایەوێت دەنگی ئازاد هەبێت"
ڕۆژنامەنوسانی ئاژانسی ڕۆژ نیوز ئەوەیان دەرخست، کە پەدەکە ماوەی ٥٣ ڕۆژە، هاوکار و هاوپیشەیان 'سلێمان ئەحمەد'ی ڕفاندوە و تا ئێستاش ڕێگە بە پارێزەران نەدراوە ئەو هاوکارەیان ببین. -
کەسایەتییەکانی کەرکوک: بەدەنگدان ڕێگری لە گۆرینی دیموگرافیای کەرکوک دەکرێت
کەسایەتییەکانی شاری کەرکوک: "ناکرێت کوردان دەنگ نەدەن چونکە سەرکەوتنی کەرکوکو دووبارە گەڕانەوەی شکۆیە بۆ هاوڵاتیانی شارەکە". -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ئامێدی بۆردوومان کرد
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سێگرێ و بەرزاییەکانی گوهەرز و ناوچەی سەفح و چیای مەتینای سەر بە ئامێدی بۆردوومان کردووە. -
بۆ شەهید جەسور ڤەدات وڵات پرسە دانرا
بۆ گەریلای هەپەگە جەسور ڤەدات وڵات پرسە دانرا. پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکەیان کرد. -
خەڵکی موش سەردانی پرسەی شەهید ڕێناس ڕاپەڕینیان کرد
لە موش بۆ شەهید ڕێناس ڕاپەڕین پرسە دانرا. بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا. -
ئامەد؛ بەئامانجگرتنی شێخ سەعید شەرمەزار کرا
پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ئامەد ڕایگەیاند، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن قسە لەسەر بەهاکانی گەلی کوردستان بکەن و ناڕەزایی خۆیان لە بەئامانجگرتنی شێخ سەعید بە وتنی "با هەمووان سنووری خۆیان بزانن" دەربڕی. -
دەم پارتی لە ڕحا بۆ خۆکاندیدکردن بانگەوازی راگەیاند
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی دەم پارتی لە شاری ڕحا بۆ خۆکاندیدکردن بانگەوازی راگەیاند. -
بەشێوەی جەماوەری پرسەی شەهید هەرەکۆل هەزەخ بەسەرکرایەوە
هاوسەرۆکی لقی هەدەپەی شڕنەخ عەبدوڵا گونگەن لە مەراسیمی پرسەی شەهید هەرکۆل هەزەخدا قسەی کرد و وتی، "بشمانکوژن، بشمانگڕن ناتوانن ناتوانن چۆک بەو کەسانە دابدەن کە بڕوایان بەم تێکۆشانە هەیە". -
ئۆڵان: هۆکاری گۆشەگیریی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردە
پەرلەمانتاری بازنەی بەدلیسی دەم پارتی حسێن ئۆلان، ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر نەکردنی پرسی کوردە. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکانەوە رایگەیاند: "هاوڕێیانمان دژوار، کەنداڵ و ئێرنێستۆ تا کۆتا هەناسەیان هەوڵیاندا لەپێناو هێنانەدی ئامانجەکەیان". -
دیمەنی چالاکیی سابۆتاژ لە ئەرموش بڵاوکرایەوە
دیمەنی چالاکیی سابۆتاژی هەرێمی ئەرموش کە لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورک سزا دران لە گەریلا تی ڤی بڵاو کرایەوە. -
داود محەمەد: "ئامارەکان پێمان دەڵێن، خراپترین کابینە، کابینەی مەسرور بارزانییە"
مامۆستا و چالاکوان داود محەمەد، لەسەر پرسی بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد؛ کە خراپترین کابینە، لە توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەوانان کابینەی مەسرور بارزانییە. -
دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات
بە بەشداری ڕێژەی ٧٠،٢٨٪ی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات. -
هەڵبژاردن لە کەرکوک؛ ئەفسەرێک فشاردەخاتە سەر نوێنەرانی لایەنە کوردییەکان
بە وتەی سەرچاوەیەک لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە، ئەفسەرێکی پێکهاتەی عەرەب چاودێر و نوێنەرانی قەوارە سیاسیە کوردییەکان لە سەر سندووقەکانی دەنگدان دووردەخاتەوە و هەڕەشەیان لێدەکات. -
کەرکوک؛ رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لەسەدا ٥٠ی تێپەڕاندووە
چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکوک و تائێستا رێژەی بەشداریکردن ٥٠٪ی تێپەڕاندووە و گومان لەوەشدەکرێت بەمەبەستی کەمکردنەوەی دەنگی کورد ئامێرەکان لە چەند بنکەیەکی ناوچە کوردنشینەکان لەکارخرابن. -
هەڵوێستی لایەنە سیاسیە کوردییەکان لە کەرکوک لەبارەی هەڵبژاردنەوە
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکدا کورد بە چەند لیستێک بەشداری کردووە و پەدەکە بە هۆکاری سەرەکی پارچەبوونی دەنگی کورد لەو پارێزگایە دادەنرێت و ئەگەری هەیە بەشێک لە لیستەکانی دیکەش ژمارەیەک لە دەنگەکانی کورد بفەوتێنن. -
کەرکوک؛ دوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەمجار هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرێوە دەچێت
دوای ١٨ ساڵ بۆ یەکەم جار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک بەڕێوەدەچێت و کاتژمێر ٧:٠٠ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەتی پرۆسەکە دەستیپێکرد و رۆژی دووشەممەش دەنگدانی گشتیی بەرێوەدەچێت. -
فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد هۆشداریی دایە ئەوە کەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە
فەرماندەیی هەرێمی سەرحەد ڕایگەیاندووە، هەندێک کەسمان لە هەرێمەکە ناسیوەتەوە کە بەناوی ڕێکخستنەوە پارە لە گەلی وڵاتپارێز وەردەگرن و هۆشداریشی داوە:"متمانە بەو دزانە مەکەن، هەستیار بن و خاوەن هەڵوێست بن." -
پۆلات: پێویستە هەموو کۆمەڵگا دەنگی بخاتە پاڵ بەرخۆدانی زیندانییەکان
هاوسەرۆکی لقی ئۆهەدەی ئامەد، ڕەزا پۆڵات ڕایگەیاند، ئەو مانگرتنەی لە زیندانەکاندا دەستیپێکردووە، بانگەوازێکە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی دەوڵەتە کە لەدەستووردا پەسەند کراوە، هەروەها ڕایگەیاندووە، پێویستە هەموو کۆمەڵگا دەنگی بخاتە پاڵ دەنگی زیندانییەکان. -
گەریلا نوێکان داوایان لە گەنجانی کوردستان کرد شەڕی ئازادی بە گوڕتر بکەن
٢٠ گەنجی کورد کە بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک چوونە ریزی گەریلاوە، خولی پەروەردەیان تێپەڕاند. گەریلا نوێکان لە دژی داگیرکردنی کوردستان، داوایان کرد کە شەڕی ئازادی بە گوڕتر بکرێت. -
پەکەکە نموونەی ژیانێکی ئازادە
دوو گەریلای ژن بە ناوەکانی بەرچەم هەرەکۆل شیرڤان و سەحەر چاگلا کە شانیان دابووە ژێر باری شۆڕشەوە، لەو چاوپێکەوتنێکدا پێش شەهیدبوونیان ڕایانگەیاند کە پەکەکە مۆدێلی ژیانێکی هاوبەشە. -
"مۆدێلی نەتەوەی دیموکرات، لەواقعدا پراکتیزە دەکرێت"
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی، هاوڕێ جەبار ئاماژە بە مەترسیەکانی سیاسەتی قڕکردن لە سەر گەلی کورد کرد و وتی: "قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەردەوامە و لەم ساڵانەی دوایدا فراوانتربووە و لەگەڵ قڕکردنی جەستەیدا قڕکردنی کلتوریش دەکرێت." -
ئەو گەنجە ئێزدییەی لەدەستی داعش ڕزگارکرا گەیشتە شەنگال
گەنجێکی ئێزدی بەناوی ڕۆژین حەداد کە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ کەوتە دەستی چەتەکانی داعش، پاش ٩ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕزگارکرا، گەیشتە شەنگال و بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئازادی ئاشکرا کرد
هێزەکانی پاراستنی گەڵ بۆ ئەو ٣ گەریلایەی کە پێکەوە شەهید بوون، وتی: "هەڤاڵانمان بۆ هەر خەباتێک جگە لە سەرکەوتن هیچی تریان قبوڵ نەدەکرد. بە شایستەیی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ کرد". -
دیمەنی چالاکییەکەی چیای ئامێدی بلاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کە ٥ی تیشرینی یکەم لە دژی داگیرکەران لە زاپ ئانجامیاندا بوو بلاو کردەوە.