کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان به‌هۆی سه‌رماوه ده‌مرن
شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە په‌رله‌مانی ئێران، باس لە گیانلەدەستدانی چەندین منداڵی دیکە ده‌كات كه به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی نۆڤه‌مبه‌ر\خه‌زه‌ڵوه‌ر-ی كرماشان گیانیان له‌ده‌ستداوه. -
بڕۆكسل؛ کۆمیتەی دیپلۆماسیی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رباره‌ی عه‌فرین کۆبوونه‌وه
لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ئاوارتەی کۆمیتەی دیپلۆماسیی هاوبەشی پارت و رێکخراوە سیاسییە کوردستانیەکاندا پشتیوانی لە عەفرین کرا. -
شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی عەفرین ده‌ربڕی
کۆمەڵێک لە شاخەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی ئیدانه‌كردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و پشتگیری کردن لە خۆڕاگریی عەفرین، چالاکی شاخەوانییان ئەنجامدا. -
جه‌میل بایك: جگه له به‌رخۆدان هیچ ڕێیه‌كی دیكه نییه
جەمیل بایک، ده‌ستنیشانی کرد کە ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا و هەموو لایەنەکانی دیكه، لەسەر بابه‌تی گەلی کورد و عەفرین، پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن. وتیشی؛ هه‌ر وه‌ك چۆن کۆبانێ ىەرخۆدانی کرد و سەرکەوت، گەلی عەفرین-یش خۆڕاگری دەکات و سەردەکەوێ. -
نمە، دەربارەی عەفرین پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات
کچۆڵە ژیکەڵەکەی هەورامان و باشووری کوردستان، نمە نەریمان، بۆپشتیوانی لە منداڵان و گەلی عەفرین پەیامێکی ڤیدیۆیی بە ئینگلیزی بڵاوکردەوە. -
كۆدار: چاوەڕوانی لە هێزە نێودەوڵەتییەکان، بێ كه‌ڵكه
كۆمیته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی «كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - كۆدار» ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی عه‌فرین، به‌رخۆدانی عه‌فرین و كاردانه‌وه‌كانی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. -
ئاساییشی په‌ده‌كه ده‌ستڕێژی گوله‌ی له‌و گه‌نجانه كرد كه به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتبوون؛ ١٠ گەنج بریندارن
ئاسایشی په‌ده‌كه ڕێگری له‌و گه‌نجانه كرد كه بۆ پشتیوانیی به‌رخۆدانی عه‌فرین ڕێپێوانی درێژمه‌ودایان ده‌ستپێكردووه. له ئه‌نجامدا ١٠ گه‌نج برینداربوون كه برینی سێ كه‌سیان به‌هۆی گوله‌یه. -
هه‌په‌گه له سه‌رحه‌د ده‌ستی به «هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی»ی كرد
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له هه‌رێمی سه‌رحه‌دی باكووری كوردستان، له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ستی به «هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی»ی ساڵی ٢٠١٨ كرد. له دوو چالاكیی گه‌ریلاكان له هه‌رێمه‌كه ٩ سه‌رباز كوژران. -
هەپەگە: له جۆڵه‌مێرگ ١١ سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند لە ئه‌نجامی دوو چالاكیی گه‌ریلاكان له جۆله‌مێرگ، ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٥ی دیكه‌ش برینداربوون. ڕاشیگه‌یاندووه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا دوێنێ بۆردومانی هه‌رێمی زاپیان كردووه. -
«کۆمیتەی شەهید برووسک باز» له جوانڕۆ: با به هه‌موومان عه‌فرین بپارێزین
کۆمیتەی شەهید برووسک باز لە جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به ڕاگه‌یه‌ندراوێك بێدەنگیی هێزە نێودەوڵەتییەکانی دەربارەی هێرشی سەر عەفرین ئیدانه کرد و داواشی كرد هه‌موو ئازادیخوازان پێكه‌وه عه‌فرین بپارێزن. -
ده‌یان كه‌سایه‌تی بانگەوازێک ئاڕاستەی ڕای گشتیی جیهان ده‌كه‌ن
دەیان کەسایەتی، نووسەر، ئەکادیمیسیت، هونەرمەند و هاوڵاتیی كوردستان، له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین بانگەوازێک ئاڕاسته‌ی ڕای گشتی جیهان ده‌كه‌ن. -
موزەفەر ئایاتا: شەڕ نەبێت، فاشیزم لە دەسەڵاتدا نامێنێتەوە
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، موزەفەر ئایاتا، ده‌رباره‌ی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر عه‌فرین ڕایگەیاند: ئاکەپە، مەهەپە و جەهەپە، نەژادپەرسترین و فاشیسترین بلۆکیان پێکهێناوه. -
گەنجانی باشوور: هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین، له دژی هه‌موو كوردستانه
ئەو گەنجانەی کە له شاری سلێمانییه‌وه بەپێ به‌ڕێ كه‌وتن بۆ عەفرین، داوا لە گەنجان دەکەن بە ڕووحی بەرخۆدانی کۆبانێ-وه بەشداری هەڵمەتی سەرتاسەری بکەن، بۆ ئەوەی کۆتایی بە فاشیزمی تورکیا بێنن. -
گوزه‌رانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان، به‌هۆی به‌فر و باران دژوارتر بووه
بارودۆخی ژیانی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان كه له‌نێو چادر و كه‌مپه‌كان ده‌ژین، به‌هۆی به‌فر و باران بارین دژوارتر بووه. -
ڕۆژنامه‌نووسان هەڵمەتی «شەڕڤانان تیرۆرست نین» ڕاده‌گه‌یه‌نن
لە باشووری کوردستان، ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس هەڵمەتێکیان له دژی سوکایەتییەکانی میدیای تورکیا به شه‌ڕڤانان ڕاگەیاند. -
ڕۆناهی سه‌رحه‌د: ده‌یانه‌وێت دیمۆگرافیای عه‌فرین بگۆڕن
ڕۆناهی سه‌رحه‌د، ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پاژك ڕایگه‌یاند، ئامانجی توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه و ڕێگری كردن له چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدڕاڵیی دێمۆكراتیه. -
دانیشتوانی بناری قه‌ندیل بۆ پشتیوانیی عه‌فرین خۆپیشاندانیان كرد
گه‌لی بناری قه‌ندیل به پێشه‌نگیی ڕێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان - ڕه‌ژاك، بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م له عه‌فرین، خۆپیشاندانێكی ئه‌نجام دا. -
هەڵوێستی پارلەمانی هەرێم بۆ عەفرین
ئەمرۆ پارلەمانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هێرشی سەربازیی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عه‌فرین لە رۆژئاوای کوردستان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند. -
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی قه‌ندیل، زاپ و خواكوڕكیان كردووه. -
باوکی ڕامین حوسەین پەناهی بۆ پشتیوانی کوڕەکەی مانی لە خواردن گرت
محەممەد حسێن په‌ناهی، باوکی هه‌ردوو گیراوی كورد ئەفشین و ڕامین په‌ناهی پاش ئەوه‌ی كه ڕامینی کوڕی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سه‌پێنرا، مانی له خواردن گرت. -
فراكسیۆنی گۆڕان: په‌رله‌مان ئاماده نه‌بوو بڕیارێك بدات بۆ هاریكاریی عه‌فرین
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو. به‌هۆی بڕیارنه‌دانی په‌رله‌مان بۆ هاریكاریی عه‌فرین، فراكسیۆنی گۆڕان دانیشتنه‌كه‌ی به‌جێهێشت. -
وان؛ به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
لە پارێزگه‌ی وان-ی باکووری کوردستان لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ ٨ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢ی دیكه‌ش برینداربوون. -
گەنجان لە باشوورەوە بەرەو عەفرین بەڕێ كه‌وتن
دوو ڕێكخراوی گەنجان ڕایانگه‌یاند، بڕیاریانداوە کە لە شاری سلێمانییه‌وه بەپێ بەڕێ بکەون بۆ دەروازەی سێمالكا و دواتریش بەره‌و شاری عەفرین بڕۆن. -
له ڕۆژهه‌ڵات كچ و كوڕێكی لاو خۆیان كوشت
له شاری جوانڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوێنێ كوڕێكی گه‌نج خۆی كوشت. هاوكات له دیوانده‌ره كچێكی گه‌نج كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. -
كه‌جه‌كه: گه‌له‌كه‌مان له باشوور به جۆشه‌وه خاوه‌نداریی له عه‌فرین كرد
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە، ستایشی خاوەنداریکردنی گەل لە بەرخۆدانی عەفرین دەکات و ڕایگەیاند: بەرخۆدانی عەفرین هەموو کوردی گەیاندەوە لای یەک.