ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ئیلام بەردەوامە
پیروزباییەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. دوێنێ لە ناوچەی ئەرکەوازی ئیلام بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە چوو. -
بافڵ تاڵەبانی لە مۆسکۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە و دوایین گۆڕانکارییە سیاسیی، ئابووریی و ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە. -
ئاماری نوێی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس بڵاوکرایەوە
وەزارەتی تەندرووستی غەزە رایگەیاند، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٢ هەزار و ٥٥٢ هاوڵاتیی غەزە كوژراون، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیلیش باس لەوە دەکات هەزار و ٤٠٠ هاووڵاتیان بە هۆی هێرشەکانی حەماسەوە کوژراون. -
" دەبێت حکومەت و هاووڵاتیانی عێراق سوپاسی پەکەکە بکەن"
عادل مانع، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەوڵەتی عێراق فشارەکانی دەوڵەتی تورک بۆ قەدەغەکردنی کاری پەکەکە رەتدەکاتەوە و جەختیکردەوە، "پێویستە حکومەت و هاووڵاتیانی عێراق سوپاسی پەکەکە بکەن". -
ڕێکخستنە کوردییەکان لە ڕووسیا ناڕەزایی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژیی مۆسکۆ نیشاندا
ڕێکخستنە کوردییەکان YDSی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، هێرشە کۆمەڵکوژییەکەی ڕووسیایان شەرمەزار کرد. -
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی مۆسکۆ ڕاگەیاند
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی بۆ سەر هۆڵی کۆنسێرتی شارەوانی مۆسکۆ ڕاگەیاند، کە تیایدا لانیکەم ٤٠ کەس کوژران. -
هێرشێکی چەکداریی کرایە سەر شارەوانی مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا، زۆرکەس کوژران و برینداریش بوون
بەپێی زانیارییەکان چەند چەکداری نەناسراو ئێوارەی هەینی ٢٢ی ئادار هێرشیان کردە سەر شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتێکی مووزیک لە ڕۆژئاوای شاری مۆسکۆ و دەستڕێژی گولـلەیان لە بەشداربووانی کۆنسێرتەکە کرد. -
دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک لە بەغدا کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شاندی هاوڕای گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. -
فاینەنشاڵتایمز: ئێران و ئەمریکا بە نهێنی دانوستانیان هەبووە
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی فاینەنشاڵ تایزمی بەریتانی جارێکی دیکە ئێران و ئەمریکا لەشاننشینی عومان بە نهێنی دانوستانیان ئەنجامداوە و ئەمەش دووەم گەڕی دانوستانیانی نێوانیانە لەم ساڵدا. -
'شەڕی دەستکەوتی دیپلۆماتیک' لە عێراق
دەوڵەتی تورک بەگەڕان و پەیوەندییەکانی لەم دواییانەدا هەوڵی گۆڕینی ڕەوتی شەڕەکەی دەدات لە باشوور. هەوڵ دەدات لە هاوکێشەکانی عێراق، ئێران و سوریادا بە خواستی خۆی هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بهێنێتە ئاراوە. -
مەولەوی عەبدولحەمید: پرۆسەی دادگای تایبەت بە هەینی خوێناوی زاهیدان دەستیپێکرد
مەولەوی عەبدولحەمید کەسایەتی ناسراوی سوننەکانی ئێران و پێشنوێژی مزگەوتی مەکی زاهیدان رایگەیاند، پرۆسەی دادگای تایبەت بە "هەینی خوێناوی" ئەو شارە دەستیپێکردووە. -
دەوڵەتی تورک لە منبج گوندنشینێکی بریندار کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە گوندەکانی منبجی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو. -
لە پاڵاوگەیەکی ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا: کەسێک گیانی لەدەست دا، دوو کەسیش بریندار بوون
تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری ئێران ڕوویدا. کەسێک گیانی لەدەستدا، دوو کەسیش بریندار بوون. -
لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم ٨٣٤ کەس لەسێدارەدراون
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ساڵی رابردوو لانیکەم ٨٣٤ کەس لە ئێران لە سێدارەدراون و لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا دووەم جارە کە ژمارەی جێبەجێکردنی لەسێدارەدان ٨٠٠ کەس تێپەڕێنێت. -
ئەمجارە ئێران لە ڕووسیاوە مانگی دەستکردێکی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد
ئێران ڕۆژی پێنجشەممە، مانگی دەستکردێکی وێنەهەڵگر و تلەسکۆپی لە ڕووسیاوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد. -
وەزیرانی ئریڤان و باکو لە بەرلین لە سەر'ئاشتی' کۆبوونەوە
دوای داگیرکردنی قەرەباخ، وەزیرانی دەرەوەی ئەرمێنستان و ئازەربایجان لە بەرلین بۆ گەیشتن بە 'ئاشتی' کۆبوونەوە. -
دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵایەکی لە دژی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلاکردەوە
دادگای فیدراڵی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی شەعلان كەریم-ی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان ڕەتكردەوە، كە داواكە لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی عێراقەوە پێشكەش كرابوو. -
بایدن: ئیسرائیل لە مانگی ڕەمەزاندا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕادەگرێت
سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە چوارچێوەی ئاگربەستدا دژی حەماس لە کەرتی غەززە ڕادەگرێت. -
ئەمریکا و بەریتانیا جاڕێکی دیکە هێرشیان کردە سەر حوسیەکان
پێنتاگۆن رایگەیاند کە لە دژی ئەو هێرشانەی لە دەریای سور دەکرێنە سەر کەشتیەکان، ئەمریکا و بەریتانیا لە ٨ ناوچەی جیاجیای یەمەن هێرشیان کردووەتە سەر ١٨ ئامانجی حوسیەکان. -
بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئێران دەستی پێکرد
بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئێران کە بڕیارە لە یەکی ئادار بەڕێوە بچێت، دەستیپێکرد. تەنها شتێک کە لە هەڵبژاردنەکاندا نادیارە ڕێژەی بەشداریکردنە. -
ئەمریکا سیستمی موشەکی حوسیەکانی بۆردومان کرد
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتکۆم) رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە چوار جار سیستمی موشەکی حوسیەکانی یەمەنیان بۆردومان کردووە. -
حوسییەکان بەرپرسیارێتی هێرشێکی دیکەیان لە ئەستۆ گرت
حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە لە کەنداوی عەدەن لە دژی کەشتییەکی بەریتانی هێرشیان ئەنجامداوە. هەروەها یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند کە لە دەریای سوور دەستیان بە'ئەرکی پاراستنی' کردووە. -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە کوژراون ٢٩ هەزار کەسی تێپەڕاندن
وەزارەتی تەندروستی حەماس رایگەیاند، کە لە رۆژی ١٣٦ەمینی شەڕەکەدا ژمارەی ئەو کەسانەی ژیانیان لەدەستداوە ٢٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. -
ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ڕەفەح ئۆڵتیماتۆمی "ڕەمەزان" ی دا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ، ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە هێرش بکەنە سەر ڕەفەح، هاوکات بێنی گانتز وەزیری کابینەی جەنگی ئیسرائیل هەڕەشەی کردووە، ئەگەر تا مانگی ڕەمەزان دیلەکان ئازاد نەکرێن، شەڕەکە لە هەموو شوێنێک بڵاو دەبێتەوە. -
سودانی: دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بکشێنەوە
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوان لەسەر کۆتایی هاتن بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پێداگرن.