ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
حکومەتی عێراق: هاوپەیمانی نوێنەتەوەیی بووەتە مایەی نائارامی
وتەبێژی سەربازی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە عێراقدا بووەتە فاکتەری نائارامی. -
هێرەشەکانی ئەمریکا لە عێراق: ١٦ کەس کوژران
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکادا بۆ سەر عێراق ١٦ کەس کوژراون. -
ژمارەی کوژراوانی غەززە گەیشتە ٢٥ هەزار و ٧٠٠ کەس
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ٢٥ هەزار و ٧٠٠ کەس لە شەڕی غەززە کوژراون. -
سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە ئەنقەرەیە
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هاوتا تورکیەکەی، سەردانی ئەنقەرەی کرد. -
عەبدوڵاهیان: هۆشدارییەکی جددیمان بە ئەمریکا داوە
وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕایگەیاند، هۆشدارییان بە ئەمریکا داوە کە هێرشکردنە سەر یەمەن بە هاوبەشی لەگەڵ ئینگلتەرا ستراتیژێکی هەڵەیە. -
دەرگایی سنوری نێوان پاکستان و ئەڤغانستان کرایەوە
دەرگایی سنوری نێوان پاکستان و ئەڤغانستان، داوی ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ داخرابوو، دوبارە کرایەوە. -
هەشت پێگەی حوسییەکان لە یەمەن بۆردومان کران
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ڕایانگەیاند کە هەشت ئامانجی حوسییەکانیان لە یەمەن بۆردومان کردووە. -
لە سین جان بومەلەرزە چەندین خانووی خاپورکرد
لە هەرێمی سەربەخۆی سین جانی وڵاتی چین، بومەلەرزەیەک بە پلەی ٧ پلەی ڕێخکتەر ڕویدا و لە ئەنجام دا زیاتر لە ١٢٠ خانوو زینانیان پێگەشتوە و داڕوخاون. -
خۆپیشاندەرێکی دیکە لە ئێران لە سێدارەدرا
یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران لە سێدارەدرا، بەم پێیەش تائێستا نۆ خۆپیشاندەری سەرهەڵدانەکە ئەو سزایەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە. -
شەڕی غەززە لە رۆژی ١٠٧ەمیندایە: زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس کوژراون
لە رۆژی ١٠٧ەمینی شەڕ لە کەرتی غەززە وەزارەتی تەندروتسی حەماس ئاماری نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لە هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٥ هەزار کەس کوژراون. -
سەرۆكی مەکتەبی سیاسیی بزوونتەوەی حەماس و هاكان فیدان كۆبوونەوە
شەوی ڕابردوو دوور لە چاوی كامێراكان سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوونتەوەی حەماس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا لە ئەنقەرە كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئازادكردنی دیلەكانی حەماس كراوە. -
ئەمریکا و بەریتانیا جارێکی دیکە هێرشیان کردەوە سەر حوسیەکان
راگەیەندرا کە ئەمریکا و بەریتانیا دوو جار هێرشیان کردەسەر شاری حودەیدەی یەمەن. -
ئاماری زیانەکانی هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر ئێران بەرزبووەوە
ڕاگەیاندرا، ژمارەی کوژراوانی لە هێرشەکەی پاکستان بۆ سەر پارێزگایی سستانی بلوچستان، گەیشتووەتە ٩ کوژراو. -
حکومەتی عێراق سکاڵای لە سەر ئێران تۆمار کرد
حکومەتی عێراق بەهۆی هێرشەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵای لەسەر ئێران تۆمار کرد. -
ژمارەی کوژروانی کەرتی غەززە گەیشتە ٢٤ هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس کورژراون. -
لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا سێ سەربازی عێراقی کوژران
لە سنووری پارێزگای ئەنبار چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران. -
ئەمریکا جارێکی تر حوسیەکانی یەمەنی کردە ئامانج
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، کە جارێکی دیکە حوسیەکانی یەمەنیان کردووەتە ئامانج، -
ئیسرائیل و تورکیا لە نێوان دژبەری ساختە و هاوبەشی ڕاستەقینەدا
ئەگەرچى لە رووکەشدا وەک نەیار دەردەکەون، بەڵام بەهۆى پەیوەندىیە ئابورى و ستراتیژىیەکانى نێوانیان بونەتە دوانەیەکى لێکدانەبڕاو کە کار بۆ ستراتیژ و بەرژەوەندى هاوبەش دەکەن. -
شەڕی غەززە پێینایە چوارەم مانگەوە
شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە پێینایە چوارەم مانگەوە و لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆشدا ئیسرائیل بەردەوامبوو لە هێرشەکانی بۆ سەر غەززە. -
لەهێرشێکی داعشدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
لەپارێزگای سەڵاحەدینی عێراق، لە ئەنجامی هێرشێکی داعشدا ٢ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران، ٣ چەکداریش برینداربوون. -
لە دوای شەڕی غەززەوە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تورکیا و ئیسڕائیل بەشێوەی بەرچاو هەڵکشاوە
ئاشکرابوو کە لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بە رێژەی نزیکەی لەسەدا ٣٥ زیادی کردووە. -
ژمارەی فەرمی کوژراوانی تەقینەوەکانی ئێران بە ٨٤ کەس ڕاگەیاندرا
دوێنێ چوارشەممە دوو تەقینەوە لە شاری کرمان لە باشووری ئێران روویاندا. ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە بە پێی ناوەندە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، ٨٤ کەس ڕاگەیاندرا. -
لە عێراق هێرشی درۆنی: ٢ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران
لە بەغدای پایتەختی عێراق لە ئەنجامی هێرشێکدا کە بە درۆن کرایە سەر بینایەک، دوو ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران. -
لە دوو مانگدا ١٠٦ جار هێرش كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بڵاوی كردەوە، لە ١٧ی تشرینی یەكەمەوە گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ١٠٦ هێرشییان لە ڕێگەی مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا ئەنجامداوە. -
یەک لە سەر چواری دانیشتوانی غەززە مەترسی برسێتییان لەسەرە
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سیستەمی چاودێریی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیو ملیۆن لە دانیشتوانی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بونەتەوە.