ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
شەوی ڕابردوو غەززە بە قورسی بۆردومان کرا
سوپای ئیسرائیل بە درێژایی شەو شاری غەززەی بۆردومان کرد. بەپێی ئامارەکانی حەماس، ١٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە. -
دیسان بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە بوو بە ئامانجی هێرشەکان
بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە شاری ئەنبار بە ٣ مووشەک کرایە ئامانج. -
بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکیەکان لە بەغدا
بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە نزیک فرۆکەخانەی بەغدا. -
عێراق هۆشداری دەدات لە فراوانبوونی شەڕ لە تەواوی ناوچەکە
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی لە سعودییە كۆبووەوە و تاوتوێی بارودۆخی غەززە و مەترسییەكانی فراوانبوونی شەڕیان كرد، هەروەها فوئاد حسێن هۆشداریدا لە مەترسی فراوانبوونی شەڕ لە تەواوی ناوچەكە. -
بایدن بەرپرسیاری هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی غەززەی خستە ئەستۆی بزووتنەوەی حەماس
سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کرد و لەو سەردانەدا هێزە چەکدارانی فەلەستینی لە هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەکەی غەززەی بە بەرپرسیار زانی. -
دوایین دۆخی غەززە: نەخۆشخانەیەک بۆردومان کرا، قەیرانەکە قووڵتر دەبێتەوە
دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە نەخۆشخانەیەکی غەززە بۆردومان کرا، بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشە خۆپیشاندانی گەورە لە وڵاتانی عەرەبی و ئێران بەڕێوەچوو. ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو موشەکەی بەر نەخۆشخانەکە کەوتووە لەلایەن جیهادی ئیسلامیەوە ئاراستە کرا. -
ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی کرد تورکیا جێبهێڵن
ئیسرائیل رایگەیاند، کە ئاسایشی هاووڵاتیانیان لە تورکیا پارێزراو نییە و داوای کرد کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە جێبهێڵن. -
سەندیکای ڕۆژنانەنووسانی فەلەستین: ١١ ڕۆژنامەنووس لە هێرشە ئاسمانییەکان کوژراون
بە پێی ڕاپۆرتی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین، لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ١١ ڕۆژنامەنووس لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون. -
دوو کاندیدی پەدەکە بە تۆمەتی بە عسیبوون لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە
لە دوای ئەوەی سەرۆکی لیستی بەرەی تورکومانی بە تۆمەتی بەعسی بوون لە هەڵبژاردن دوورخرایەوە بەهەمان تۆمەت دوو کاندیدی پەدەکە لە هەڵبژاردن دوورخرانەوە. -
کۆمسێۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پلانێکی دەوڵەتی تورکی لە کەرکوک هەڵەوەشاندەوە
دەوڵەتی تورک هەوڵی گەڕاندەنەوەی بەعسیەکان دەدات بۆ کایەی سیاسی عێراق، بەڵام کۆمسێۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو ریسەی ئەنقەرەی کردەوە خوری. -
رۆشنبیرانی عەرەب بەشدارییان لە هەڵمەتی ئازادی بۆ ئۆجالاندا کرد
رۆشنبیران، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و ئەکادیمیسیانەکانی عەرەب لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە بەشداریکردنیان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' راگەیاند. -
لە میسر ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە: لانیکەم ٣٨ کەس برینداربوون
لە شاری ئیسماعیلیەی میسر ئاگر لە باڵەخانەیەکی بەرزکەوتەوە، کە کەوتووەتە سەر کەنارەکانی نۆکەندی سویس. بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم ٣٨ کەس برینداربوون. -
ئێشکگری ئازادی لەگەڵ گروپێک لە دانیمارکەوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری، کە لە پێناو ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٥٨٨ لەگەڵ گروپێک لە دانیمارکەوە بەردەوامە. -
سوودانی: هەموو دەستدرێژییەكی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق ڕەتدەكەینەوە
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ھەر جۆرە دەستدرێژییەك بۆ سەر خاكەکەی ڕەتدەکاتەوە، چ لەلایەن ئێران یان توركیاوە بکرێت. -
مایکڵ رۆبن: ئەگەری هەیە بارزانی جارێکی دیکە داعش بەهێز بکاتەوە
مایکڵ ڕۆبن نووسەری دیاری ئەمریکی لە نوێترین وتاریدا تیشکی خستووەتە سەر دۆخی سیاسیی عێراق لە دەیەی ڕابردوودا و هۆشداری داوە لەوەی کە ئەگەری هەیە جارێکی دیکە بارزانی داعش بەهێز بکاتەوە. -
شیعەکان دژی ئەردۆغان وەستانەوە: دەبێت هێزەکانی تورک دەربکرێن
لەبەرامبەر بانگەشەی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کە وتبوو 'کەرکوک شارێکی تورکمانییە' شێحەکانی عێراق ناڕەزایەتی توندیان نیشاندا. -
لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە عێراق ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگاى سەرەکى دوجێل- سامەڕا، ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ى کەسی دیکەش برینداربوون. -
لە ماوەی دوو ساڵدا لانیکەم ١١٠ مامۆستای زانکۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەکارلادراون
لە ماوەی دوو ساڵی دەسەڵاتی ئیبراھیم ڕەئیسی، لانیکەم ١١٠ مامۆستای زانکۆ لە کارەکانیان دورخراونەتەوە یان بە ناچاری خانەنشین کراون و زۆربەشیان لە ماوەی سەرھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕووبەڕووی ئەو سزایانە بوونەتەوە. -
یەکێک لەو خۆپیشاندەرانەی لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو لە زیندان گیانیلەدەستدا
جەواد ڕۆحی، یەکێک لەو گەنجە خۆپیشاندەرانەی سەرھەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی'، کە لە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری دەوڵەتی ئێران، سزای سێ جار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندان گیانیلەدەستدا. -
دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران: "بەردەوامین لە پیتاندنی یۆرانیۆم"
محەمەد ئیسلامی سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایدەگەینێت، ووڵاتەکەیان بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم. -
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق: رووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە کە نەوت بەقاچاخ دەبەن
وتهبێژی سهرۆک وهزیرانی عێراق رایگهیاند: حكومهت بهپێی یاسا و له رێگهی دادگاوه بهگژ ههموو ئهو كهسانهدا دهچێتهوه، كه یاری به سامانی گهلی عێراق دهكهن و نەوت بە قاچاخ دەبەن. -
بەپی ڕاپرسییەک ٦٤%ـی عێراقییەکان بەشداری لە ھەڵبژاردنی داهاتوو دەکەن
بەپی نوێترین ڕاپرسی کە لە تەواوی پارێزگاکانی عێڕاق جگە لە هەرێم ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ٦٤% خەڵکی بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا دەکەن. -
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە ناڕوونی ماوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق بۆ گفتوگۆ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ هاوتاکەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە، سیاسەتمەدارێكی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی مەرجەکانی دەوڵەتی توركیا ئەستەمە. -
ئیسرائیل دەورووبەری دیمەشقی بۆردومان کرد
شەوی ڕابردوو دەورووبەری دیمەشق بۆردومان کرا. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش ڕایگەیاند، بۆردومانەکە لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە. -
'پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرامبەر سەرکوتی چالاکوانانی ئێران هەڵوێستیان هەبێت'
هیومان ڕایتس وۆچ، لە بارەی چڕکردنەوەی گوشارەکانی دەوڵەتی ئێران لە سەروبەندی یەکەمین ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' و هەروەها ڕەشبگیری چالاکوانانی ئەو وڵاتە هۆشداریدا و داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی کرد، هەڵوێستیان هەبێت.