جڤاک-ئیکۆلۆژی
دوایین ھەواڵ
-
خەڵکی حەساندین: ڕێگە بە قڕکارییە ژینگەییەکان نادەین
ناڕەزایەتیەکان لە دژی کاری کانگا کانزاییەکان لە کوێستانی حەساندین بەردەوامە. گوندنشینانی ناوچەکە ڕایانگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە کاری کانگاکان نادەن و ئیرادەی خۆیان نیشاندا. -
کوێستانەکان بە شێوەیەکی سیستماتیکی قەدەغە دەکرێن
گوللو شەکر خەڵکی شرنەخ لەسەر قەدەغەکردنی گوندەکان ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی: "سەرچاوەی بژێوی ژیانمان قەدەغە دەکرێت، وەک ئەوە وایە لە خاکی خۆماندا لە زینداندا بین، ئەم قەدەغەکردنە هەناسەی لێگرتووین." -
مەلیس تانتان: تێکۆشانی ئازادی کورد هاوکات تێکۆشانی پاراستنی ژینگەییە
مەلیس تانتان ئەندامی کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی دەم پارتی سەرنجی خستەسەر تاڵانکارییە ژینگەییەکان لە کوردستان و وتی: "تێکۆشانی ئازادی کورد هاوکات تێکۆشانی پاراستنی ژینگەییە." -
ئاگر لە دارستانێکی سەمسور کەوتەوە
ئاگر لە دارستانی گوندی ئۆخچالی سەمسور کەوتەوە. بەهۆی درەنگکەوتنی هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەیی، ئاگرەکە لە تەشەنەسەندایە. -
تەڤ-چاند ئەورووپا-هونەر مزگین هونەرمەند عەلی تەمەلی بە بیرهێانەوە
تەڤ-چاند ئەورووپا-هونەر مزگین، هونەرمەندی شۆڕشگێر عەلی تەمەلی لە ٣١هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە بیرهێنایەوە. -
گوندنشینانی حەسەندین لە دژی قڕکردنە ئیکۆلۆژییەکان ئێشکگرییان دەستپێکرد
لە هەریمی حەسەندین وێڕای هەڵوەشاندنەوەی ڕاپۆرتی چەد (ÇED) هێشتا کارەکانی کانگاکان بەردەوامە لە قڕکردنی سرووشت و ژینگەی هەرێمەکە، لە دژی ئەوە گوندنشینان خێمەیان هەڵدا و ئێشکگری دەستپێکرد. -
لە پیرۆ شوێنەواری شارێکی ٣٥٠٠ ساڵە دۆزرایەوە
لە هەرێمی بارانکای باکووری پیرۆ شوێنەواری شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ. -
سەختی کارکردنی ژنانی کرێکار لە کێڵگەکاندا
ژنانی کرێکار کە لە کێڵگەکاندا لە پلەی گەرمی ٤٥دا کاردەکەن، ڕایانگەیاند دوای چەند مانگ کرێ دەستیان دەدرێت و ئەم پارەیە بەشی پێویستیەکان ناکات، بۆیە لە دژی سیستەمی چەوساندنەوە ناڕەزایەتیان نیشاندا. -
لە گابار بە هەزاران دار سوتان
لە چیای گابار بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە دوێنێ نیوەڕۆ لە ناوچەی دارستانی کەوتەوە، بەهەزاران دار سوتان و گیانەوەرێکی زۆر مردن. -
ئاگر لە دۆرتیۆل بەردەوامە
ئاگر لە ناوچەی دۆرتیۆل بەردەوامە و ٨٧٠ هاووڵاتی ماڵەکانیان جێهێشتووە. -
بڕیاری درووستکردنی پڕۆژەی گەس لە دێرسیم هەڵوەشێندرایەوە
دەویسترا لە گوندی خەجەری دێرسیم پرۆژەی گەس (GES) جێبەجێ بکرێت، بەڵام دوای هەوڵ و ناڕەزایەتی داینشتوانی هەرێمەکە بڕیاری درووستکردنی پڕۆژەکە هەڵوەشایەوە. -
بەهۆی شەپۆلێکی بای ساردەوە لە ئەرژەنتین، چیلی و ئۆرۆگوای ١٥ کەس گیانیانی لە دەستدا
شەپۆلێکی بای سارد لە ئەرژەنتین، چیلی و ئۆرۆگوای بە بوو هۆکاری گیان لە دەستدانی ١٥ کەس. -
مەدیا ئاڵکان: بە گەڕانەوە بۆ گوندەکان پرسی کۆچبەری چارەسەر دەکرێت
هاوسەرۆکی گۆچ-دەر مەدیا ئاڵکان دەڵێت؛ بۆ ڕێگریکردن لە کۆچکردن لە کوردستاندا، پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ گوندە چۆڵکراوەکان. -
بەهۆی شەپۆلێکی خۆڵبارینەوە لە سلێمانی چەندین کەس باری تەندروستییان تێکچووە
بەهۆی کاریگەریی ئەو خۆڵبارینەوە کە دوو رۆژە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە بە تەنها لە شاری سلێمانی ١٥ کەس بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە. -
بۆڵداش: زیهنیەتی تاڵانکردنی کانە کانزاییەکان کارەساتی ژینگەی لێکەوتووەتەوە
سکرتێری دەستەی کوردیناسیۆنی شارەکانی TMMOB جانفداڵ بۆڵداش لە بەرانبەر دەرهێنانی کانزاکانی چەولیگ ناڕەزایەتی نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کارەساتی ژینگەیی لێکەوتووەتەوە. -
ئاگرەکەی ئیزمیر لە سێهەم ڕۆژییدا بەردەوامە
ئاگرەکەی ئیزمیر کە لە گەڕەکەکانی ئۆرهانلی ناوچەی سەفەریحیسار و کویوجاکی ناوچەی مەندەرەسی ئیزمیر کەوتووتەوە، لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە. -
پلەکانی گەرما لە وڵاتانی ئەورووپا بەرزدەبنەوە
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوای گۆی زەوییەوە، ڕۆژئاوای ئەوروپا ئەم هەفتەیە بە پلەیەکی گەرمای بەرزدا تێپەڕی. لە ٨٤ شاری فەڕەنسا هۆشداریی بڵاوکراوەتەوە و لەهەمان کاتدا لە ئیسپانیا، پرتوگال و ئیتاڵیا پلەی گەرما پێوانەی نوێی تۆمارکردووە. -
لە دێرەزۆر ٥٠٠ نەمام چێندرا
کۆمەڵەی هەنگەوانان بە بەشداری دانیشتووان و یەکێتی شارەوانییەکانی کانتۆنی دێرەزۆر دەستیان بە چاندنی ٥٠٠ نەمامی جۆربەجۆر لە شاری هەجین کرد. -
دوو ڕۆژە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی ئیزمیر کەوتۆتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە
ئەو ئاگرەی دوێنێ لە ناوچەکانی مەندەرەس و سەفەرحساری ئیزمیر کەوتۆتەوە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. بە ئامانجی گرتنبەری ڕێ و شوێن ١٠ گەڕەک چۆڵکراون. -
کەوتنەوەی ئاگر؛ ڕووبەرێکی زۆری سرووشتی شارباژێڕ سووتا
ڕاگەیاندرا ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی سووتان. -
لە چەولیگ ئامادەکارییەکان بۆ دروستکردنی دۆشاوی توو دەستیپێکردوە
لە چەولیگ هەموو هاوینێک ئامادەکاری بۆ دروستکردنی دۆشاوی توو دەکرێت، ئەمساڵیش بەردەوامە. ژنانی چەولیگ بە دروستکردنی دۆشاوی توو بژێوی ژیانیان پەیدا دەکەن. -
چالاکوانانی ژینگەیی: پێویستە سەرەتا ئاشتی لەگەڵ سروشت و ژینگەی کورددا بکرێت
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئیکۆلۆژیای ئاماد کە ئێژن "ئەوانەی ئاشتی لەگەڵ ژینگەدا ناکەن ناتوانن ئاشتی لەگەڵ مرۆڤ بەدیبێنن" داوایان کرد هەموو ئەو کارانە ڕابگیرێت کە بەناوی 'ئاساییش'ـەوە ئەنجام دەدرێن. -
ئاگرەکەی فۆجە کۆنترۆڵ کرا
دوینێ ئاگرێکی بەرفراوان ئیزمیرەوە کەوتەوە و ئەمڕۆ گەیشت بە فۆجە، لە ئەنجامی بڵاو بوونەوەی زیاتری ئاگرەکە لە دارستانەکانی فۆجا و گەڕەکی لیپینار، ١٧٥ خانوو چۆڵکران. داوی ڕۆژێک ئاگرەکە بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کرا. -
لە سنووری شارباژێر ئاگرێکی بەرفراوان کەووتەوە
لە سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەنجامی کەووتنەوەی ئاگرێکی بەفراواندا ٥٠٠ دۆنم پوش و پاوانی ناوچەکە سووتان. -
سرووشتی شێخان دەژێتەوە
دارستانی شێخان کە دوو ساڵە لەسەریەک دار و دەوەنەکەی دەبڕڕێتەوە، پاش بڕینەوەیان لەسەر نیوەقەدی ماوەیان دەژێنەوە و لق و پۆپییان لێداوە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دارە نەونەمامەکانی ئەو ناوچەیە بڕدرانەوە.