جیهان
دوایین ھەواڵ
-
لە تونس تەرمی گەنجێک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە
لە ویلایەتى کاسارین لە وڵاتی تونس تەرمی گەنجێک بە سەربڕاوی دۆزرایەوە. بەرپرسانی تونس رایانگەیاند، ئەو رووداوە هێرشێکی تیرۆریستی بووە. -
لە لێوارەکانی یونان پەنابەرێک خنکا و یەکێکی تریش بێسەروشوێنە
لە لێوارەکانی دوورگەى لیبۆس لە یونان کەشتییەکی پەنابەران نقوم بوو و بەو هۆیەوە، ژنێکی پەنابەری سۆماڵی خنکا و پەنابەرێکی ئەفغانیش بێسەروشوێن بووە. -
لە پێنج کەس کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت
بەپێی ئاماری ناوەندی لێکۆلینەوەی شێرپەنجە نێودەوڵەتی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٩،٣ ملیۆن حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراون و لە ١٠ کەس کەسێک گیانی لە دەست دەدات. -
پۆمپیۆ: سزامان بەسەر کەرتی بەرگریی تورکیادا سەپاند
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لەبەر کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس – ٤٠٠ لە رووسیا، لەلایەن ئەمریکاوە کۆمەڵێک سزای بەسەردا سەپێنرا. -
بوکوحەرام جارێکیتر کۆمەڵکوژی ئەنجامدا: ٢٧ کەس کوژران
لە گوندێکی هەرێمی دیفای باشووری ڕۆژهەڵاتی نیجێر، چەتەکانی بوکوحەرام ٢٧ کەسی مەدەنیان کوشت. -
لە چەندین شاری ئەوروپا گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیونالیست لە دژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا
لە چەندین شاری ئەورووپا، گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیونالیست لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە ئامێری پەخشی پرۆجەکسیۆن چالاکیان ئەنجامدا. -
دادگای هەنگاریا سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر چەتەیەکی داعشدا سەپاند
دادگای بوداپێشتی پایتەختی هەنگاریا سزای ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەر چەتەیەکەی داعش بە ناوی (ئێف – حەسەن)دا سەپاند کە لە سوریا تاوانی ئەنجامداوە. -
سیسی سەردانی فەڕەنسا دەکات و رۆژەڤ تورکیایە
ماکرۆن و سیسی لە پاریس کۆدەبنەوە و لەبارەی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان، جموجووڵی نایاسای دەوڵەتی تورکە لە دەریای ناوەڕاست. -
پەرلەمانی فەرەنسا سەربەخۆیی قەرەباغی پەسەند کرد
ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا بە زۆرینەى دەنگ سەربەخۆیی قەرەباغی پەسەند کرد و دەوڵەتی فەرەنساش خۆی لە پەسەندکردنی سەربەخۆیی قەرەباغ بە دوور دەگرێت. -
لە ئەوروپا کەمپینێک بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بێ بەرانبەر راگەیەنرا
لە ئەوروپا بۆ ئەوەی ڤاکسینی کۆڤید١٩ بە شێوەیەکی بێبەرانبەر و بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەکاربهێنرێت، کەمپینێک راگەیەنرا. ئامانجی کەمپینەکە ئەوە کە تا ساڵی ٢٠٢١ یەک ملیۆن ئیمزا کۆبکرێتەوە. -
لە شەڕێکدا لە سۆمال ٦٦ کەس کوژران
لە وڵاتی سۆمال رۆژی سێشەممە لە نێوان هێزەکانی ئەلشەبات کە گروپێکی سەلەفین و هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەدا، شەڕێکی قوڕس روویدا و بە پێی زانیاریەکان ٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
هۆڵەندا پێشنیازی گەمارۆی چەکی لەسەر تورکیا پەسەند کرد
حکومەتی هۆڵەندا پێشنیازی یەکێتی ئەروپای بۆ سەپاندنی گەمارۆی چەکی لەسەر تورکیا پەسەند کرد. -
لە جەزائیر ئەنجامی ڕیفراندۆم پەسەندکرا
لە جەزائیر ئەنجامی ریفراندۆمی ١ی تشرینی دووەم لە لایەن دەستەی دەستووری بنەڕەتی جەزائیرەوە پەسەندکرا. -
دەسەڵاتدارانی فیدڕالی ئەمریکا: هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کرابێت
دەسەڵاتدارانی فیدراڵی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نەسەلمێنراوە کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کرابێت. -
لە ئەرمینیا هەلیکۆپتەرێکی ڕووسیا کەوتەخوارەوە
لە نزیک سینوری قەرەباخ هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی کەوتە خوارەوە و ٢ کەس گیانیان لەدەستدا. -
بایدن بووە سەرۆکی ئەمریکا
جۆ بایدنی سیناتۆر و کاندیدی کۆماریەکان، بووە سەرۆکی ئەمریکا. -
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەستیلەکارکێشایەوە
جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەستیلەکارکێشایەوە. -
بەهۆی هێرشەکەی ڤیەننا، لە ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و کۆمپانیا
دوای ٤ ڕۆژ لە هێرشی لایەنگرانی داعش لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لە ئەڵمانیا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر هەندێک ماڵ و ناونیشان. -
داعش بەرپرسیاری هێرشەکەی ڤیەننای لە ئەستۆ گرت
داعش بەرپرسیاری هێرشەکەی ٢ی ئەم مانگەی لە ڤیەننا لە ئەستۆ گرت کە لە ئەنجامدا ٤ کەس کوژران. -
لە ڤیەننا پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٨ ناونیشان و ١٤ کەس دەستگیرکران
دوای ئەوەی لە ٢ی تشرینی دووەمدا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٨ ناونیشان و ١٤ کەس دەستگیرکران. -
بەهێزترین زریانی ساڵ لە فیلیپینیدا
زریانی گۆنی کە بەهێزترین زریانی ساڵە لە فیلیپینیدا. زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠٠ هەزار کەس گواسترانەوە. ڕووی زریانەکە لە ڤیەتنامە. -
سەرۆکوەزیری فەڕەنسا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسلامیە توندڕەوەکان کۆتایی هات!
ژان کەستیکس سەرۆک وەزیری فەڕەنسا ڕێککەوتنی 'دوور و درێژی'ی لەگەڵ ئیسلامیە توندڕەوەکان شەرمەزار کرد و وتی، "پێویستە ئێمە لەم شەڕە دەروونییەدا سەربکەوین." -
جیهادییە تورکەکان لە شاری دیژۆنی فەرەنسا دەستیان بە تۆقاندنی هاووڵاتییان کرد
دوای ئەوەى لە شاری نیسی فەرەنسا ٣ کەس بەشێوەیەکى دڕندانە لەلایەن جیهادییەکەوە کوژران، ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە جیهادییە تورکەکانی لایەنگری ئەردۆغان لە شاری دیژۆنی فەرەنسا رژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە وتنەوەی دروشمی "ئەڵاهو ئەکبەر" کرد. -
یەکێتی ئەوروپا لە پارەوە بڕیاری فرۆشتنی چەکی بە بەهای ١٣٨ ملیار یۆرۆ داوە
بەپێی دوایین ئاماری سێرڤسی چالاکیەکانی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەوروپای سەر بە یەکێتی ئەوروپا، وڵاتانی یەکێتیەکە لە پارەوە بڕیاری فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی سەربازیان بە بەهای ١٣٨ ملیار یۆرۆ داوە. -
ئەنجوومەنی مسوڵمانانی فەرەنسا پشتیوانیان لە ماکرۆن کرد
محەمەد موسەوی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئایینیی مسوڵمانانی فەرەنسا (CFCM) رایگەیاند، لە فەرەنسا گوشار لەسەر مسوڵمانان نییە و بە ئازادی مزگەوت دروست دەکەن و پشتیوانیی لە ماکرۆن کرد و داوای پاراستنی فەرەنسای کرد.