ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
تەمەلی: ئەوەی دەتوانێت چارەسەر پێکبهێنێت، عەبدوڵا ئۆجالانە
سەرۆکی فراکسیۆنی گروپی دەم پارتی سەزای تەمەلی دیاریکرد ئەوەی کە دەتوانێت چارەسەر پێکبهێنیت عەبدوڵا ئۆجالانە و داوای لە ڕای گشتی کرد لە دژی سیاسەتی شەڕ بجوڵێن و هەڵوێست بنوێنین. -
'تا کۆمەڵکوژیەکیان ڕوننەکرێتەوە، بەرۆکی دەوڵەتی فەڕەنسا بەرنادەین'
ڕێکخراو و لایەنە کوردیەکانی لە ڕوسیا لە بەر هەڵوێستی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ شاردنەوەی ڕوداوی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس وەستانەوە و دەستنیشانیانکرد هەتا کۆمەڵکوژیەکان ئاشکرانەکرێن بەرۆکی دەوڵەتی فەرەنسا بەرنادەن. -
بەمەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان کە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکاری نوێ بەرزکرایەوە
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکارییان پێشکەش کرد. -
لەبەردەم دادگای میونیخ چالاکی "ئازادی بۆ تاهیر کۆچەر" ئەنجامدرا
لەبەردەم دادگای میونیخ داوای ئازادی سیاسەتمەداری کورد تاهیر کۆچەر کرا. -
ئێشکگری دادپەروەری: هەتا بەدیهاتنی ئازادی تێدەکۆشین
لە چالاکی ئێشکگری دادپەروەری، پەیامی "تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدی نەیەت، تێکۆشان بەردەوام دەبێت" دووپاتکرایەوە. -
دەمیرتاش: عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری ملیۆنان کەسە
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، گوتی: "ملیۆنان کەس عەبدوڵا ئۆجالان وەک ڕێبەری گەل دەبینن. دادگا ناتوانێت گفتوگۆ لەسەر ئەمە بکات. ئۆجالان بۆ ئاشتی هەوڵ دەدات. بیر لە پاشەڕۆژی وڵات دەکاتەوە". -
لە ئەوروپا کەمپەینی ناردنی پۆستکارت بۆ ئیمراڵی دەستی پێ کرد
لە چوارچێوەی هەڵمەتی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، لە ئەوروپا کەمپەینی ناردنی پۆستکارت بۆ ئیمراڵی دەستی پێ کرد. -
کەجەدەکە-ئە پەیامێکی پیرۆزبایی نارد بۆ بەشداربووانی خۆپیشاندانەکەی پاریس
کەجەدەکە-ئە لە پەیامەکەدا رایگەیاند: "کوردستانی و دۆستەکانیان، کە لە ٦ کانوونی دووەمدا لە وڵاتانی ئەوروپاوە هاتبوونە پاریس، ئەم هەڵوێستەتان پیرزدەکەین. داوادەکەین تا دادپەرەوەری دەچەسپێت، ئەم هەڵوێستە بەردەوامبکەن". -
لە بێرگیش بۆ تاهیر دەمیرتاش پرسە دانرا
بۆ باوکی سیاسەتمەدار نوردەین دەمیرتاش و سەڵاحەدین دەمیرتاش، تاهیر دەمیرتاش، لە شاری بێرگیش گلادباخی ئەڵمانیا پرسە دانرا. -
شەهیدانی زاپ لە بەلژیکا یادکرانەوە
لە شاری لیاگی بەلژیکا شەهیدانی زاپ بە مەراسیمێک یادکرانەوە. -
شەهیدانی پاریس و ڕۆبۆسکی لە سیدنی یادکرانەوە
شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و ڕۆبۆسکی لە شاری سیدنی ئوسترالیا بە مەراسیمێک یادکرانەوە. -
باقرخان: لە هەڵبژاردنەکان وەڵامی پێویست دەدەینەوە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە کۆنگرەی پارتەکە لە ئەنتاڵیا گوتی: "لە هەڵبژاردنەکان وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە لە کوردستان حیساب بۆ ئیرادەمان ناکەن، دەنگەکانمان دەبەن و پاشان پشتمان لێ دەکەن". -
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامن. -
لە تۆلوز ئامارا ئاکین جەرەن یادکرایەوە
لە تۆلوز بە بەشداری بنەماڵە و کوردستانیان لە شارەکە، ئامارا ئاکین جەرەن یادکرایەوە. -
نەخشەڕێگەی ٥٦٤ کەسایەتی: دەبینە دەنگی ئاشتی
٥٦٤ کەسایەتی چالاک لە بواری وێژە و هونەر بانگەوازێکیان راگەیاند و جەختیان کردەوە، "لە پێناو ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا دەبێت هەڵوێست و مامەڵەیەکی بوێرانە نیشان بدرێت. حکومەت دەبێت دەست لە سیاسەتی گوشار، گۆشەگیری و شەڕ هەڵبگرێت". -
لە مێردین چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری دەستیپێکرد
هەڵمەتی'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە بە ئیشکگریی دادپەروەری لە مێردین دەستی پێکرد بەردەوامی هەیە. -
سیاسەتمەدارێکی مانگرتوو: گوڕ بە تێکۆشان بدەن
سیاسەتمەداری زیندانیکراو زەینەب ئۆلبەچی کە مانی لەخواردن گرتووە، بۆ جێبەجێکردنی داواکاری ڕەوای زیندانیان داوای بەهێزکردنی تێکۆشانیکرد. -
کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە کێل شەرمەزارکران
کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە شاری کێلی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا -
کۆمەڵکوژی پاریس لە نیکۆسیا شەرمەزارکرا
کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە نیکۆسیای پایتەختی قوبرس، کۆمەڵکوژی پاریسیان بە دەستی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد. -
لە کۆپنهاگن کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزارکران
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزارکران. -
"نهێنی دەوڵەت لاببەن، با عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت، پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکەن"
دەیان هەزار کەس دژی کۆمەڵکوژییەکانی ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ و ٢٣ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە پاریس کۆبوونەوە، داوایان لابردنی نهێنی دەوڵەت دەربارەی زانیارییەکانی لێپرسینەوە و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
لە بەرلین بۆ سارا و ڕۆژبین و ڕوناهی ڕێپێوانی جەماوەری ئەنجامدرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ساکینە جانسیز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆگان کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکران و بۆ ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولرەحمان کیزیل کە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ شەهیدکران، ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
کەژەکە: پێویستە ڕێکخستن و خۆپاراستن مەزنتر بکەین
کەژەکە پەیامێکی بۆ گردبوونەوەکەی پاریس نارد و ڕایگەیاند، بکوژ دەوڵەتی تورکە و بانگەوازی خاوەندارێتی لە شەهیدان و مەزنکردنی ڕێکخستن و خۆپاراستن کرد. -
لە پاریس دەیان هەزار کەس گەیشتنە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک
بە دەیان هەزار کوردستانی و دۆستەکانیان دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە گارە دێ نۆرد دەستیان بە ڕێپێوان کرد و گەیشتنە گۆڕەپانی ڕیپەبڵیک. -
دایکانی شەممە لە کۆمەڵکوژی باسایان پرسییەوە
دایکانی شەممە لە هەفتەی ٩٨٠ هەمیندا، لە چارەنووسی کۆمەڵکوژی باسایان پرسییەوە کە پێش ٢٨ ساڵ ڕوویدا و تێیدا ١١ کەس لەناو مینی پاسێک گولەبارانکران و سوتێنران.