ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هەدەپ داوای لە وەزارەتی داد کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد کۆببێتەوە
هاوسەرۆک و پەرلەمانتارانی هەدەپ بۆ ئەوەی کە چاوپێکەوتن بکەن لەگەل ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی داد کرد. -
لە بەرامبەر پارێزەرێکی ئۆهادە هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا
پارێزەری ئۆهادە ئەرداڵ چەلیک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا ڕووبە ڕووی هێرشێکی چەکداری بوویەوە. -
پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشکرد. -
فراکسیۆنی هەدەپ لە ناو پەرلەمانەوە: دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت- نوێکراوەتەوە
هەدەپ لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری چڕ لە سەر رێگەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو پەرلەمانەوە راگەیەندراوێکی بەپەلەی راگەیاند. -
'هەم دۆسیەی گەزی و هەمیش دۆسیەی کۆبانێ بە یاسای تۆڵەسەندنەوە بەڕێوەدەبرێن'
یەک لە پارێزەرانی ئۆهەدە وەیسی ئەسکی رایگەیاند کە بێیاسایی بووەتە سیستمی دادوەری لە تورکیا و وتی، "لە دۆسیەی گەزی و کۆبانێدا بەیاسای تۆڵەسەندنەوە مامەڵە دەکرێت". -
کتێبی شەڕی گەریلا سەرلەنوێ چاپ دەکرێتەوە
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئومید سەرلەنوێ کتێبی شەڕی گەریلا چاپ دەکاتەوە، کە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٧دا لەلایەن جان یوجەلەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی تورکی و بەهۆیەوە ئەو وەرگێڕە زیندانی کرا. -
سەرکەوتنی کۆبانێ لە فرانکفۆرت پیرۆزکرا
١ ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە فرانکفۆرت بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا. -
لە دویسبۆرگ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا
کوردستانی و نوێنەری هێزە شۆڕشگێڕەکانی دویسبۆرگ بە گردبوونەوەیەک ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیان پیرۆز کرد. -
چالاکوانانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز دەکەن
ئەو کوردانەی کە لە بەردەم نووسنگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا، ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆز کرد. -
ئەو ژنانەی لە سویسراوە هاتن نۆبەتی ئێشکگری ئازادییان وەرگرت
ئەو ژنانەی لە سویسراوە هاتبوون، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا، نۆبەتی ئێشکگریی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان وەرگرت. -
لە تورکیا و باکوری کوردستان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا
لە شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆزکرا. -
کەجەدەکە-ئە: بەرخۆدانی کۆبانێ شکۆی مرۆڤایەتی پاراست
کەجەدەکە-ئە سڵاوی لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد و رایگەیاند: "ژنان و گەنجانی کورد لە دژی داعش بەرخودانێکی گەورەیان گرتەبەر؛ شکۆی مرۆڤایەتی و مرۆڤایەتی ئازادیان پاراست". -
پلاتفۆرمی ئایینەکانی مێزۆپۆتامیا بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
پلاتفۆڕمی ئایینەکانی مێزۆپۆتامیا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێ، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و گۆشەگیریش داوای بەرخۆدانی کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان کردەئامانج
جەنگاوەرانی ئاینور ئادای هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیسیان کردووەتە ئامانج. -
هاوکاری بەسەر گەلدا دابەش ناکرێت
ئەو خۆراکانەی کە شارەوانی گەورەی ئەستەنبوڵ بۆ هاتای ناردووە، چەند مانگێکە بەسەر گەلدا دابەش ناکرێت. -
"ڤایرۆسی نەتەوەپەرستی لە ئەقلیەتی چەپە تورکەکانیشدا هەیە"
مەهمەت ئایتونچ ئاڵتای، یەکێک لە کادیرە پێشەنگەکانی تەکەپە-بە کە دوای 31 ساڵ لە زیندان ئازاد کرا، وتی: "ڤایرۆسی نەتەوەپەرستی لە ئەقلیەتی چەپە تورکەکانیشدا هەیە، ڕۆژئاوا بە شیوەیەکی ئاشکرا داگیرکراوە، نەبینینی ئەمە دوورە لە ئەقلەوە". -
دۆزی چاپەمەنی کەجەکە دواخرا
"دۆزی چاپەمەنی کەجەکە" کە دەسەڵاتی دادوەری تورک دژی میدیای کورد دەستی پێ کردووە، بۆ ٣٠ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخرا. -
بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش کرا
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئەوەی بتوانن چاویان به موەكیلەكەیان بكەوێت، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشکرد. -
قەدەغەکردنی زمانی کورد لە زیندانی تارسوس
زیندانیانی زیندانی تارسوس ڕایانگەیاندووە کە پاسەوانەکان قسەکردن بە زمانی کوردیان لەزیندانیان قەدەغە کردووە. -
پارێزەر ئاریکاڵ: گۆشەگیری دژی یاسایە
ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی دیموکراسی لە ئیتالیا مافناس میشێلا ئاریکاڵ رایگەیاند، گۆشەگیری لە دژی یاسای نەتەوەیی و نێونەتەوەییە. -
بەڕێوەبەری هەدەپە، ئەمروڵڵا شەنیوز خرایە زیندان
ئەمروڵڵا شەنیوز کە لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکرا، خرایە زیندان. -
مەجلیسی گەنجانی هەدەپ: لەپێناو ئازادی بەرامبەریان دەوەستینەوە!
هاووتەبێژی مەجلیسی گەنجانی هەدەپ، ئیدا ئیبراهیمئۆغلو، ئاماژەی بەوە کرد، دژی ئەو دەستبەسەرکردن و گرتن و سیخوڕێتییەی بەم دواییانە زیادی کردووە، پارتەکەیان بەرامبەر دەسەڵات تێکۆشان بۆ ئازادی بەردەوام دەکات. -
پەرلەمانتارانی هەدەپ بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری پێشکەش دەکەن
پەرلەمانتارانی هەدەپ بۆ ئەوەی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدەن، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەن. -
١٠٠ساڵەی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی تێپەڕیووە
مێژووی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بە کۆمەڵکوژی تێپەڕیووە. لەو کۆمەڵکوژییانەدا بەسەدان هەزار کورد کۆمەڵکوژ کران، سەدان هەزار بریندار بوون و بە ملیونان کەسیش دەربەدەر کران. -
پارێزەر نەسرین ستوودە لە مەراسمی بەخاکسپاردنی ئارمیتادا دەستگیر کرا
لە میانی مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی ئارمیتا گراوەند، کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەی پولیسی ئەخلاقی تاران گیانی بەختکرد، لانیکەم چوار کەس دەستگیر کران، کە یەکێکیان نەسرین ستوودە، پارێزەر و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤە.