ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
گورورئۆغڵو: رەنجی ٤٠ ساڵەم بە خولەکێک لەناوچوو
جوتیارێک بە ناوی محەمەد گورورئۆغڵو کە لە گوزەلبورچی ئانتاکیا زیان بەر ماڵەکەی کەوت و زەویەکەی کەرت بوو دەڵێت: "رەنجی ٤٠ ساڵە بە خولەکێک لەناوچوو". -
فرۆشتنی چادرەکانی مانگی سووری تورکی ئیدانە کرا
ئەندامانی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە فرۆشتنی چادرەکانی مانگی سووری تورکی لە بەردەم بینای پارتەکەیان لە ئیستانبول گردبونەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیانکرایە سەر و ئەشکەنجەدان دەستگیرکران. -
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکی هێزەکانی رەنج، ئاشتی و دیموکراسی
هەماهەنگی نومەلەرزەی هێزەکانی رەنج، ئاشتی و دیموکراسی بە دروشمی 'نەک بومەلەرزە، سیستمی رانتپارێز بووە هۆی کوشتن و ئێستا کاتی پشتگیریە' لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد. -
لە پاریس دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
لە پاریس بە پێشەنگایەتی (ئادەگەبە و جەدەکە – فە) میتینگێک ئەنجامدرا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا. -
لە بومەلەرزەکەدا ٢٥ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە
کۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی دیجلە فورات (دەفەگە) رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی مەرەشەوە ٢٥ رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە، هێرش لەبەرامبەر ١٤ رۆژنامەنووس ئەنجامدراو ە و٤ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون. -
هەدەپە: منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە بۆ بانگەشەی سیاسی بەکار دەهێندرێن
هەدەپە نارەزایی بەرامبەر دەوڵەتی تورک پیشاندا کە منداڵانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە بۆ بانگەشەی خۆی بەکار دەهێنێت و بانگەوازی هەموو لایەک کرد لەدژی بوەستنەوە. -
پەکەکە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی دەسەڵاتدارانی سوید نیشاندا
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی ئۆسکار ستێنستۆرم دەسەڵاتداری سوید نیشاندا، کە پەکەکەی تێکەڵ بە لایەنە تاوانکارەکان کردبوو. -
کەنەکە پەیامی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی سوهەیلا قازی محەمەد بڵاوکردەوە
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی کۆچی دوایی سوهەیلا خانم کچی قازی محەمەد پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە. -
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە مارسیلیا شەرمەزار کرا
کوردستانیان لە مارسیلیا دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەیان شەرمەزار کرد کە بەرپرسیاری کارەساتی بومەلەرزەیە. -
لە ڤییەنا بەبۆنەی رۆژووی خزرەوە مەراسیمێک سازکرا
لە ڤیەنا بە بۆنەی رۆژووی خزرەوە مەراسیمێک سازکرا، لەمەراسیمەکەدا ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەدا گیانیان لەدەستداوە بە بیرهێنرانەوە. -
'ناوچەکە لە ژێر مەترسییەکی گەورەی کۆچبەربووندایە'
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە خەڵکێکی زۆر لە شارە بومەلەرزەلێدراوەکان کۆچ بکەن و ڕاشیانگەیاند، ئەوەش دیمۆگرافیای ناوچەکە بە شێوەیەکی جدی دەگۆڕێت. -
چەندین زیندانی لە زیندانی کورکچولەر دوورخرانەوە بۆ زیندانی بۆلو
چەندین زیندانی لە زیندانی کورکچولەری ئەدەنەوە دوورخرانەوە بۆ زیندانی بۆلو. -
ئەوروپا گوشار و سزاکانی لەسەر سوریا کەمدەکاتەوە
یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە بە مەبەستی ئەوەی هاوکارییەکان بە ئاسانی بگاتە لێقەوماوانی بومەلەرزە لە سوریا گوشار و گەمارۆکانی لەسەر ئەو وڵاتە کەمدەکاتەوە. -
لە ئێران ٣ کورد دەستگیرکران
هێزەکانی ئێران سەرباری بڕیاری لێبوردنی گشتیش بەردەوامن لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستگیرکردنی هاووڵاتیان، لەو چوارچێوەدا هێزەکانی دەوڵەت سێ هاوڵاتیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکرد. -
پۆلیسی تورک خێمەی لێقەوماوانی بومەلەرزەی لابرد
بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزە کە روویان کردووەتە مێرسین لە ناوچەی ئاکدەنیز گۆڕەپانێک کە ١٤ خێمەی تێدایە ئامادەکرابوو، بەڵام پۆلیس خێمەکانی لابرد. -
بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە. -
شەڤین جۆشکون: دەسەڵات دەیەوێت راستیەکان بشارێتەوە
شەڤین جۆشکون پەرلەمانتاری هەدەپەی موش وتی، ئەو سزایەی کە دوای بومەلەرزە بەسەر میدیاکاندا سەپێندراوە، هەوڵی دەسەڵاتە بۆ شاردنەوەی راستیەکان. -
لە ئەوروپا هەدەپە کەمپەینی ' ئێمە خانەوادەکان کۆدەکەینەوە' دەست پێدەکات
نوێنەرایەتی هەدەپەی ئەوروپا، لەبارەی ئامادەکاری کەمپەینی ' ئێمە خانەوادەکان کۆدەکەینەوە' راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " ئێمە بە شێوەیەکی باش خۆمان رێکدەخەین، بەردەوامی بە ئامادەکاریەکانمان دەدەین." -
ئاکەپە دیسانەوە لە ١١ شاری بوومەلەرزەلێدراودا دەستی بە رانتخۆری کردووەتەوە
دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپە بوومەلەرزەکەی ئەردیش و وانی بۆ خۆی کردە هەل و بە دروستکردنی بیناکان لە رێگەی 'تۆکی - TOKÎ '-یەوە دەستی بە ڕانتخۆری کرد، ئێستاش هەمان سیناریۆی ڕانتخۆری لە ١١ شاری دیکەی بوومەلەرزەلێدراوی ئەمدواییەدا دووبارە دەکاتەوە. -
سی پی جەی: رۆژنامەنووسان بە 'تیرۆر' تاوانبار مەکەن
کۆمیتەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان (سی پی جەی) داوای لە دەوڵەتی تورک کرد، کە خەباتکارانی میدیاکان بە "تیرۆر" تۆمەتبار نەکات و ڕۆژنامەوانە زیندانیکراوەکان ئازاد بکات. -
لە مارسیلیا ڕێپێوانێک دژی گۆشەگیری رێکخرا
گەنجانی کورد لە مارسیلیا ڕێپێوانێکیان ڕێکخست بۆ ئەوەی سەرنجەکان ڕابکێشنە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە
چالاکی دانیشتن لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کۆرد، عەبدوڵا ئۆجالان له شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامه. -
ئەو نەژادپەرستەی هێرشی کردە سەر هەدەپە ئازاد کرا
نەژادپەرست محەمەد بایەزید کە هێرشی کردە سەر بینای رێکخستنی هەدەپە لە ئیستەنبوڵ ئازاد کرا. -
بوڵدان: یەکەم هەنگاومان شکستدانی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە دەبێت
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان سەردانی لێقەوماوانی بومەلەرزەی کرد، بوڵدان باسی لەوەکرد کە هەروەک گەورەیی ئازارەکە، پستیوانی و هاوکارییەکانیش گەورەن و وتی، "ئێمە لەیەکەم هەنگاوماندا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە شکست دەدەین". -
ئەردۆغان ڕۆیشت بۆ هاتای، بەڵام خەڵکی هاتای نەیانبینی
عەلی کەنعان ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، ئەردۆغان هات بۆ هاتای، بەڵام گەل نەیانبینی و وتی: "ڕێگاکانی بۆ داخرابوون لەمپەری بۆ دانرابوون".