ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆمکاری عەرەبی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات
کۆمکاری عەرەبی کە لە جەزائیر کۆدەبێتەوە پرسی هێرشەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکات. -
بەرخودان لە ئێران گەورەتر دەبێت
بەرخودان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تادێت بەرفراوانتر و گەورەتر دەبێ. هێزەکانی ئێران جارێتر لە زاهیدان خۆپیشاندەرانیان کوشت. -
٩ رۆژنامەوان زیندانی کران
٩ رۆژنامەوان و پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا و ژن نیوز کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمدا دەستگیرکرابوون، زیندانی کران. -
لە ئەسینا چالاکی وشیارکردنەوە لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی
کوردستانیان لە ئەسینا ئەمڕۆش رژانە شەقامەکان و لە رێگەی زانیاری بەخشین و گفتوگۆ دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
لە کریفێڵد لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆ داندرا
لە شاری کریفێڵدی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری ژنانی شەهید ئەکین وان، لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە بە دەیان واژۆ کۆکرانەوە. -
لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکی خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا
کوردستانیان لەبەردەم بینای نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشە کیمیاییەکانیان شەرمەزار کرد و خاوەندارییان لە تێکۆشانی گەریلا راگەیاند. -
یانەی تۆپی پێی بنەماڵەی ئەردۆغان لە فلۆرانس رووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەوە
یانەی مەدیپۆل باشاکشەهیر کە خاوەندارییەکەی سەرۆکۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان و بنەماڵەکەی دەگەڕێتەوە و لە خولی نایابی تورکیادایە، لە شاری فلۆرانسی ئیتالیا شەرمەزار کرا. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکرییان بەرزکردەوە
بنەماڵە و پارێزەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیدار داواکارییان بەرزکردەوە. -
لە دژی هێرشە کیمیاییەکان لە تەقسیم خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەدەچێت
هەدەکە، هەدەپە و بەمەگە بۆ 'رێپێوانی مرۆڤایەتی لە دژی چەکی کیمیایی'، کە بڕیارە رۆژی ٦ی تشرینی دووەم سازبکرێت بانگەوازی بۆ بەشداربوونی راگەیاند. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دەسەڵاتداران هەوڵ دەدەن تاوانی کیمیایی پەردەپۆش بکەن. -
فەدا: دەسەڵاتی تورک دەیەوێت کۆمەڵگا بێدەنگ بکات و بەردەوامی بە زوڵم بدات
فەدا ناڕەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فینجانجی نیشاندا کە رایگەیاندبوو پێویستە لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت. -
لە مێرسین قڕکردنی سیاسی: ٩ کەس دەستگیرکران
لە مێرسین لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ٩ کەس دەستگیرکران. -
بۆ دورخستنەوە فینجانجی لە پۆستەکەی دۆسیەیەک بۆ دادگا ئامادە دەکرێت
دوای ئەوەی شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی ناوەندی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دەستگیرکرابوو، ئێستاش بۆ ئەوەی لە کارەکەی دوربخرێتەوە، دۆسیەیەک بۆ دادگا ئامادە دەکرێت. -
٦ مانگ سزای قەدەغەی چاوپێکەوتن بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندرا
ئاشکرا بوو کە قەدەغەی چاوپێکەوتنی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە ١٨ی نیسان بەسەریدا سەپێندرابوو، لە ١٨ی تشرینی یەکەمدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ٦ مانگ درێژکراوەتەوە. -
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا: بەهۆی دەستگیرکردنی فینجانجیەوە نیگەرانین
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند کە ئەوان بەهۆی دەستگیرکردنی پرۆفیسور دکتور شەبنەم فینجانجیەوە نیگەرانن و وتی، فینجانجی بۆ مافەکانی مرۆڤ مرۆڤێکی بوێرە. -
ئایسەل توغلوک لە زیندان ئازادکرا
دادگای تاوانەکان بریاری ئازادکردنی سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوکیدا کە باری تەندروستی ناجێگیرە. دوای بریاری دادگا توغلوک ئازادکرا. -
دادگای تورک بڕیاری ئازادکردنی ئایسەل توغلوکیدا
دادگای تاوانەکانی تورک بریاریدا سیاسەتمەدار ئایسەل توغلو ئازاد بکات کە باری تەندروستی ناجێگیرە. -
هەپەگە: ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ١٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٥ ی دیکەش برینداربوون. سەنگەرێک، ٢ سیستمی کامێرای حەراری و چەکێکی ئەی تی -٤ لەناوبران. -
بەداواکاری زیندانیکردنەوە شەبنەم کۆرور فینجانجی رادەستی دادگا کرا
سەرۆکی دەستەی ناوەندیی تەبەبە شەبنەم کۆرور فینجانجی، کە لەبەر ئەوەی وتبووی پێویستە لەبارەی هێرشەکان بە چەکی کیمیاییەوە لێکۆڵینەوە بکرێت، دەستگیرکرابوو، بە داواکری زیندانیکردن رادەستی دادگا کرا. -
ژنانی پرشنگی خۆر ٢ پۆلیسیان بریندارکرد، کارگەیەک و ٨ ئۆتۆمبێلیان سوتاند
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند لە ئیستەنبوڵ لە ئۆتۆمبێلێکی زریپۆشی پۆلیسەکانیانداوە، لە ئەنجامدا ٢ پۆلیس برینداربوون و لە مێرسینیش کارگەیەک و ٨ ئۆتۆمبێلیان سوتاندووە. -
کەجەکە: پێویستە هەموو کەسێک لە دژی هێرشە کیمیاییەکان دەست بە جموجوڵ و چالاکی بکات!
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی بە هەموو شێوەیەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و داوای لە هەمووان کرد، هەڵوێست وەربگرن. داواشی لە شاندە سەربەخۆکان کرد لێکۆڵینەوە بکەن. -
ئێشکگریی ئازادی لەلایەن گروپێک لە ستراسبۆرگەوە بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی ماوەی ١١ ساڵە لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئێشکگرییەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە ستراسبۆرگەوە بەڕێوەدەچێت. -
لە هێلسنکی چالاکی بۆ پشتیوانیکردن لە گەلانی ئێران بەڕێوەچوو
لە هێلسنکی چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران رێکخرا. -
بە ئاڵای تورک رۆژنامەوانەکان ئەشکەنجەدراون
رۆژنامەوان دیرەن یورتسەڤەر رایەگیاند، کە گوشار خراوەتەسەری کە لەناو ئاڵای تورکدا بە دەستی کەلەپچەکراوەوە و بە زۆرەملێ وێنەی بکێشرێت. -
پزیشکی داد راپۆرتی 'ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە'ی دا بە ئایسەڵ توغڵوک
دەزگای پزیشکی داد سەبارەت بە ئایسەڵ توغڵوک زیندانی نەخۆش کە تووشی بیرچوونەوە بووە، راپۆرتی 'ناتوانێت لەزیندادا بمێنێتەوە'یدا. -
مانچستەر؛ لەدژی چەکی کۆکوژو کیمیایی تورک چالاکوانان چونە بەردەم بی بی سی
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی٢٦ ئۆکتۆبەر رۆژی چوارشەممە، لە شاری مانچستەر گردبوونەوەیەک رێکخرا لە بەر دەم کەناڵی بی بی سی، دژی بە کار هێنانی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە .