ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'ڕۆژەڤی سەریکمان هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیە'
نوێنەرانی دەزگا کوردیەکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند کە کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی و باسی ئەوەیان کرد کە رۆژەڤی سەرەکیاین هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیە. -
سەندیكای نەتەوەیی پەروەردەی بەریتانیا داوای ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكات
سەندیكای نەتەوەیی پەروەردە"NEU" پشتیوانی خۆی لەكەمپینی ئازادی بۆ ئۆجەلان راگەیاند و داوای ئازادی ئۆجەلان دەكات. -
ئیشکگری دادپەروەری: ٢ دایک دەستگیرکران
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کەسوکاری زیندانیان کە لەبەردەم دادگای باکرکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا و بە ئەشکەنجە ٢ دایکیان دەستگیرکرد. -
میتحات سانجار: په‌ره به تێكۆشانمان ده‌ده‌ین و دۆسیه‌كه پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه
میتحات سانجار ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به پارته‌كه‌یان ده‌ربڕی و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر به‌رخودانی كۆبانێ كه داعشی شكستدا و وتی، "ئه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات بووه‌ته برینێك كه تائێستاش ساڕ‌ێژ نه‌بووه". -
پارێزه‌ران به مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
پارێزهررانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان ببینن سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد. -
نرخاندنی وردەكاریەكانی شەڕی تایبەتی سێ لایەنە دژی بزوتنەوەی ئاپۆیی
لەچوارچێوەی شەڕی هەمەلایەنەی نەیارانی گەلەكەمان بەتایبەتی لەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئاپۆیی ژووری پەژاک لە پلاتفۆرمی کلابهاوس ئەم بابەتە تاوتوێ دەکات. -
هه‌ده‌په: پاكتاوی سیاسی كۆتایی به ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت
هه‌ده‌په سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر كرده‌وه‌كانی پاكتاوی ساسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په و مه‌هه‌په و رایگه‌یاند، "هه‌موو ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی به ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه بوون رووخان، به دڵنیاییه‌وه كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش دێت". -
یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن،ئی،ی‌و) داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالانی کرد
یەکێتیی پەروەردەی نیشتمانیی بەریتانیا (ئێن، ئی، ی‌و / NEU) لە کۆنگرەی خۆیاندا پشتیوانی‌یان لە کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" کرد و داوای ئازادییان بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد. -
گەنجان لە پاریس لە دژی خیانەتی پەدەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)یان شەرمەزارکرد. -
لە ئیزمیر و ئەنقەرە ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی شەرمەزار کران
لە ئیزمیر و ئەنقەرە ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی لە چوارچێوەی"لێپرسینەوەی کۆبانێ" لە رێگەی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانییەوە شەرمەزار کران. -
لە شاری لیژ لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ دانرا
لە شاری لیژی بەلژیکا لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاندی واژۆ دانرا. ئەو چالاکوانانەی بە سەدان واژۆیان کۆکردەوە باسیان لەوەکرد، کە ئەوان هەموو هەفتەیەک لە گۆڕەپانەکان دەبن و داوای پشتیوانی‌یان بۆ کەمپینەکە کرد. -
ڕۆڵەکانی دەستپێشخەریی ئاگر لەسەر ڕووداوەکانی ئاگرتێبەردان راگەیاندراویان بڵاوکردەوە
ڕۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر ڕایانگەیاند، لە ٥ شاری تورکیادا چەندین کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سووتاندووە. -
' لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە یەکبگرین'
ئەمەپە، ئەهەپە، ماڵەکانی گەل، سەمەفە، تیپ، تۆپ، رایانگەیاند کە پێویستە لەدژی پیلانگێڕی سیاسی زیاتر یەکگرتوو بن و پشتگیری لە هەدەپە بکرێت. -
ئه‌شكه‌نجه‌ی پاسه‌وانان: ٦ زیندانی هه‌وڵیاندا خۆیان بكوژن
له زیندانی جۆری ئێڵی ژماره ٥ی سیلیڤریه، له‌به‌ر ئه‌شكه‌نجه ٦ زیندانی هه‌وڵیاندا خۆیان بكوژن. -
به‌مه‌به‌ستی بینینی رێبه‌ری گه‌لی كورد داواكاری پێشكه‌ش كرا
پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد به مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد. -
له زیندانی سیلیڤریه دوو زیندانی به ئه‌شكه‌نجه كوژران!
له زیندانی ژماره پێنجی سلیڤیریه پاسه‌وانه‌كانی زیندان به ئه‌شكه‌نجه دوو زیندانییان كوشت. -
'مردن به‌سه‌ر زیندانیاندا ده‌سه‌پێنرێت'
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی كۆجاعهلی عومه‌ر فاروق گهرگهریئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد، زیندانه‌كانی توركیا زیاتر له قه‌باره‌ی خۆیان پڕ كراون و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ و وتی، مردن به‌سه‌ر زیندانیهكاندا ده‌سه‌پێنرێت. -
له تۆلۆس یادی شه‌هید ئارارات سه‌رحه‌د كرایه‌وه
بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئارارات سه‌رحه‌د كه له ساڵی ٢٠١٦ له زاپ شه‌هید ببوو، له تۆلۆس چالاكیه‌كی یادكردنه‌وه سازكرا. -
لە لەندەن کۆمۆنی گەنجانی شەهید فیراز دا‌غ ڕاگەیەندرا
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چالاکوانی تەجەشە و تێکۆژن، کۆمۆنی گەنجانی شەهید فیراز داغیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" ڕاگەیاند. -
لەژێر گوشاری شەڕ و هەژاریدا ئامادەکارییەکان بۆ ١ی ئایار بە بەهێزی بەڕێوەدەچن
ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ زیاتر بوونی قەیرانی ئابووری، کرێکارانی بیناسازی لە ئامادەکاریدان بۆ ١ی ئایار. کرێکاران لە دژی جەنگ و قەیرانەکان دەیانەوێت داوا ئابوری و سیاسییەکانیان لە گۆڕەپانەکاندا دەرببڕن. -
لە سۆلۆزورن یادی دەڤریم کاڤاک گەریلای هەپەگە کرایەوە
لە سۆلۆزۆرن بۆ یادی دەڤریم کاڤاک گەریلای هەپەگە مەراسیمێک سازکرا. -
لە یۆتێبۆری ٤ی نیسان و ساڵیادی دامەزراندنی پژاک پیرۆزکرا
لە یۆتێبۆری بە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پیرۆز کرا. -
یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرایەوە
یادی ١٠٤ قوربانی کۆمەڵکوژی گاری ئەنقەرە کرایەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا کۆمەڵکوژکران. لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا داوای بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگایی‌کردنی کەیسی گاری ئەنقەرەکرا کە بڕیارە ١٢ی تشرینی یەکەم بەڕێوە بچێت. -
هێرشەکانی داعش لە عێراق زیادیان کردووە
لە پارێزگای دیالەی عێراق، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر پۆلیسی عێراقی. لە هێرشەکەدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون. -
هەوای شاری تاران دوو رۆژە بووە بە پیسترین هەوای شارەکانی دنیا
شاری تارانی پایتەختی ئێران ماوەی ٢ رۆژە بەهۆی پیسبوونی لە رادەبەدەری کەش و هەوای شارەکەوە بووە بە پیسترین شاری دنیا، بەڵام قائیممقامی شاری تاران ئامادە نییە پشووی كورتخایەن لە خوێندنگەكان دا رابگەیەنێت.