ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سانجار و بوڵدان: دهرگای ئیمراڵی بكهنهوه
هاوسهرۆكانی گشتیی ههدهپه میتحهت سانجار و پهروین بوڵدان رایانگهیاند، "پێویسته دهرگای ئیمراڵی بكرێتهوه". -
لە لوزێرن و زوریخ چالاکیی واژۆکۆکردنەوە بۆ پەکەکە بەڕێوەچوو
لە شارەکانی لوزێرن و زوریخی سویسرا بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" چەندین واژۆ کۆکرانەوە. -
ئوجا: پێویستە ئاسمانی شەنگال لە فڕۆکە قەدەغە بکرێت
فەلەکناس ئوجا نوێنەری هەدەپە لە دەستەى گشتیی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک شەنگال بۆردوومان دەکەن و راشیگەیاند: "پێویستە ئاسمانی شەنگال بە رووی فڕۆکەکاندا قەدەغە بکرێت". -
ماڵپهڕی رۆژنامهی یهنی یاشامیش قهدهغه كرا
ناونیشانی ئینتهرنێتی رۆژنامهی یهنی یاشامیش قهدهغهكرا. -
دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی رۆژنامەی کوردیی خۆبوونی قەدەغە کرد
دەوڵەتی تورک ماڵپەڕی تاکە ڕۆژنامەی کوردیی لە باکوری کوردستان قەدەغەکرد، کە لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە. -
"گەورەترین هۆکاری قەدەغەی سەر پەکەکە بۆ بازرگانیکردنە بە چەکەوە"
پارێزەری ئەڵمانی ڕۆڵاند مایستەر، لوکاس ئیتیل لە حزبی دی لینکە و سیریل بینیۆت وتەبێژی حیزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا، کە پشتگیریی کەمپەینی دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی "تیرۆر" دەکەن رایانگەیاند، هۆکاری سەرەکیی قەدەغەی سەر پەکەکە بازرگانیی چەکە. -
ستاندی واژۆکۆکردنەوە لە هامبورگ: پەکەکە نوێنەری ڕەوای گەلی کوردە
لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا و سەدان واژۆ کۆکرانەوە. -
دادگای دەوڵەتی تورک سزای ساڵێک زیندانیکردنی بەسەر یوکسەکداغی زیندانیکراودا پەسەند کرد
یەکێک لە داواکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بۆ سزادانی فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بە ساڵێک زیندانیکردن، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە پەسەند کرا. -
هاشم گەزەر: خوشکەکەم بە تەلەفون بەسەرهاتی خۆی گێڕایەوە
هاشم گەزەر برای زیندانی سیاسی غەریبە گەزەر وتی، خوشکەکەی لە رێگەی تەلەفونەوە بۆی گێڕاوەتەوە کە دەستدرێژی کراوەتەسەر و ئەشکەنجە کراوە. -
سزا بەسەر ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی شەرزان کورت سەپێنرا
بە هۆی چالاکییەکانی کۆمەڵەی گەنجانی شەرزان کورت بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی رێکخراون' سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان بەسەر حەوت کەسدا سەپێنرا. -
گوندوزاڵپ: رێگای دادپەروەری بە رۆبۆسکیدا تێپەڕ دەبێت
ئەندامی هەوڵدانی دادپەروەری بۆ رۆبۆسکی تانژو گوندوزاڵپ رایگەیاند "ریگای دادپەروەری بەر لە هەموو شتێک بە رۆبۆسکیدا تێپەڕدەبێت. -
لە مێرسین ژنێکی خەڵکی کۆبانێ و کۆرپەکەی دەستگیر کران
پۆلیسی تورک لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین ژنیکی کوردی خەڵکی کۆبانێیان لەگەڵ کۆرپە 15 رۆژیەکەی دەستگیرکرد. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد. -
لە زانکۆی لەندەن ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە دانرا
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ لەدژی قەدەغەی سەر پەکەکە دانرا و پێشوازیەکی گەرمی لێکرا. -
'سەرەتا پێویستە من بەشداری بکەم'
ئەحمەد کە لە کاتی کاری گەنجاندا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی ئازاد بوو بە دەلیلی برای وت، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکات. بەڵام ئەحمەدیش بریاری بەشداریکردنی دابوو و دەڵێت، سەرەتا من بەشداری دەکەم، بەڵام لە کۆتاییدا پێکەوە بەشداریان کرد. -
ئیشکگری ئازادی لەلایەن گروپی جنێف بەردەوامە
چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە هەموو هەفتەیەک گروپێک بەڕێوەی دەبات، ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپی نەجەدەکە – جنێف بەردەوامە. -
لە مۆنچینگلادباچ ستاندی واژۆ کۆکردنەوە
گەنجانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی قەدەغەی سەر پەکەکە هەڵبگیرێت، لە مۆنچینگلادباج ستاندی واژۆ کۆکردنەوەیان دانا. -
دوو پزیشک لەبارەی دۆخی تەندروستی توغلوک و نارین نامەیان بۆ کۆمیتەی خاچی سور نارد
دوو پزیشکی پردی برایەتی زوریخ و ئامەد لەبارەی دۆخی تەندروستی ئایسەل توغلوک و سەیید نارین نامەیان بۆ کۆمیتەی خاچی سوری نێودەوڵەتی نارد. -
لە بەرانبەر قەدەغەی سەر پەکەکە لە پاریس ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا
بە مەبەستی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە پاریس ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا. -
لەبارەی زیندانیانی سیاسی دۆسیە پێشکەشی پەرلەمانی هۆڵەندا، سوید و سویسرا کرا
لەبارەی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا، دۆسیە پێشکەشی پەرلەمانی هۆڵەندا، سوید و سویسرا کرا. -
پارێزهران بهمهبهستی بینینی عهبدوڵا ئۆجالان سهردانیان ئهنجامدا
پارێزهرانی رێبهری گهلی كورد عهبدوڵا ئۆجالان بهمهبهستی دیدار لهگهڵ موهكیلهكهیان سهردانی نوێیان ئهنجامدا. -
ئەندریاس کرستین: ئەوروپا لە سایەی پەکەکەدا ئارامە
ئەندریاس کرستین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی زوریخ رایگەیاند، ئەوروپا لە سایەی تێکۆشان و قوربانییەکانی پەکەکە لە دەستی داعش پارێزراوە. -
لە میونخ و کۆلن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاند دانران
لە شارەکانی میونخ و کۆلن دژی قەدەغەی سەر پەکەکە ستاند دانران و و چەندین واژۆش کۆکرانەوە. -
گەنجانی کورد کە لە هۆڵەندا دەستگیرکرابوون ئازادکران
ئەو گەنجە کوردانەی لە هۆڵەندا لە ناو بینا رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) دەستگیرکرابوون و ماوەی دوو مانگ راگیرابوون ئازادکران. -
ئیههده: له گرتووخانهكان سێ ههزار و 118 پێشێلكاری ماف تۆمار كراون
له راپۆرتی لقی ئیستهنبوڵی ئیههدهدا كه 20 گرتووخانه دهگرێتهوه، راگهیهنراوه سێ ههزار و 118 جار مافهكانی مرۆڤ پێشێلكراون.