کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
"مۆدێلی نەتەوەی دیموکرات، لەواقعدا پراکتیزە دەکرێت"
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادی، هاوڕێ جەبار ئاماژە بە مەترسیەکانی سیاسەتی قڕکردن لە سەر گەلی کورد کرد و وتی: "قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەردەوامە و لەم ساڵانەی دوایدا فراوانتربووە و لەگەڵ قڕکردنی جەستەیدا قڕکردنی کلتوریش دەکرێت." -
ئەو گەنجە ئێزدییەی لەدەستی داعش ڕزگارکرا گەیشتە شەنگال
گەنجێکی ئێزدی بەناوی ڕۆژین حەداد کە ٣ ی ئابی ٢٠١٤ کەوتە دەستی چەتەکانی داعش، پاش ٩ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ڕزگارکرا، گەیشتە شەنگال و بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئازادی ئاشکرا کرد
هێزەکانی پاراستنی گەڵ بۆ ئەو ٣ گەریلایەی کە پێکەوە شەهید بوون، وتی: "هەڤاڵانمان بۆ هەر خەباتێک جگە لە سەرکەوتن هیچی تریان قبوڵ نەدەکرد. بە شایستەیی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ کرد". -
دیمەنی چالاکییەکەی چیای ئامێدی بلاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کە ٥ی تیشرینی یکەم لە دژی داگیرکەران لە زاپ ئانجامیاندا بوو بلاو کردەوە. -
فواد بێریتان: پێویستە هەمووان بەشداری هەڵمەتی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بن
هاوسەرۆکی کۆدار فواد بێریتان، داوای بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرد و ڕایگەیاند:"خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنداریکردنە لە خۆت." -
گەریلا گەڵهات ئەندامی هەپەگە: ئێمە ڕێگە نادەین کە دۆژمن لە شاخەکانی کوردستاندا جێگیر ببێت
گەریلا گەلهات گابار کە ئەندامی هەپەگەیە ڕایگەیاند کە لە دژی هێڕشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و دەستنیشانی کرد کە تا گەریلایەک مابێت ناتوانن بە ئاسانی لە شاخەکانی کوردستاندا بمێننەوە. -
ڕۆژنامەوان عەبدوڵڵا گۆران: بنەماڵەی بارزانی بوونەتە هۆکاری شێواندنی یەکڕیزیی نیشتمانیی کوردستان
نەبوونی یەکڕیزی لەناو حیزبەکانی باشووری کورستاندا، بەردەوام زیانگەلێلێکی بێوێنەی لە بەرژەوەندیی کورد داوە، لە هەڵبژاردەنەکانی ئەم دواییانەی کەرکووکیشدا باجێکی گەورە دەدەین. -
دوای ٢ ساڵ تەرمی شەهید تۆلهەلدان هەزان وەرگیرا
تەرمی گەریلای هەپەگە تۆلهەلدان هەزان (مەحسوم یڵماز) کە ٢ ساڵ پێش ئێستا لە گارزان شەهید بوو، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرا. -
بافڵ تاڵەبانی: قبوڵی ناکەین کەس خاکی ئێمە داگیر بکات
بافڵ تاڵەبانى: "ئێمە خاکی کەس داگیر ناکەین، قبوڵیش ناکەین کەس خاکی ئێمە داگیر بکات"، "دوا ڕۆژی کەرکوک بەدەست خەڵکی کەرکوکەوەیە". -
"بە دەنگدان کوردستانی بوونی کەرکوک بپارێزن و بەر بە گۆڕینی دیموگرافیای شار بگرن"
ئەنجومەنی کوردی کەرکوک: "لەسایەی عەقڵیەتی نەتەوەپەرستی دەسەڵاتی عەرەب لە عێراقی بەناو فیدڕاڵ و دیموکرات هێشتا پرۆسەی بەعەرەب کردن بەردەوامە". -
تولای هاتیمئۆگیولاری: کوشتنی ئەحمەد گون تاوانێکی سیاسیە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای هاتیمئۆگیولاری بەشداری لە پرسەی ئەحمەد گوندا کرد، کە لەلایەن جەردەوانەکانەوە تیرۆرکرا. هاتیمئۆگیولاری وتی، "ئەمە تاوانێکی کوشتنی سیاسیە". -
کەنەکە بە بۆنەی جەژنی ئێزییەوە پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات
کەنەکە رایگەیاند، "پیرۆزبایی جەژن لە ئێزدییەکان دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلانی کوردستان. جەژنی ئێزی پیرۆز بێت". -
درۆنێکی بۆمب هەڵگر لە هەرێمی زاپ خرایە خوارەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، سەنگەرەکانی گەریلا لەلایەن سوپای تورکەوە بە چەکی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بۆردوومانکراون و ڕاشیگەیاند، درۆنێکی بۆمب هەڵگر لە زاپ خرایە خوارەوە. -
لە دهۆک دوو کەس بە دەستڕێژی گولـلە کوژران
بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك پاركێكی پارێزگای دهۆك دوو کەس كوژران. -
بەسێ ڕاپەڕین، ئەویندارێکی ئازادی
بەسێ ڕاپەڕین تا دوا ساتەکانی ژیانی گورزی قورسی لە دوژمن دا و بەشداری کاروانی شەهیدان بوو. لەناو پەکەکەدا بوو بە ڕەمزی ڕەنجدان، ڕاستگۆیی و فەدکاری. -
ئەندامانی دەفەگە و مەکەگە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد گردبوونەوە
ئەندامانی دەفەگە و مەکەگە بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد کە ٥٠ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێندراوە گردبوونەوە. -
قەرەسوو: دوو بەرپرسی میت لە دەستی ئێمەدان، بەڵام بۆ کەس گرنگ نییە!
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، تورکیا کە هەوڵی نێوەندگیری دەدات لە ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بۆ ڕۆژێکیش لە چارەنووسی دوو بەرپرسە باڵاکەی میت ناپرسێتەوە. -
هاوسەرۆکی لقی ئیسڵاحیەی دەبەپە دەستگیرکرا
هاوسەرۆکی لقی ئیسڵاحیەی دەبەپە زەکی مەناس بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخرا" دەستبەسەرکرا. -
هەپەگە: هاوڕێیانمان هەرەکۆل و کورتای شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هەرەکۆل هەزەخ ٣ی کانونی یەکەم لە کەربۆران لە شەڕ دژی دوژمن شەهید و کورتای شەڕزان لە ١٧ی تشرینی دووەمدا لە گۆڕەپانی کەماحی ئەرزینگان لەکاتێکدا لەسەر ئەرکی خۆی بوو، بەهۆی ناپاکی خائینێکەوە شەهیدبوو. -
کۆڵبەرێک دوای ١٧ رۆژ لە برینداربوونی ژیانی لەدەستدا
کۆڵبەرێک بە ناوی حەبیب رەزایی کە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بریندارببوو، دوای ١٧ رۆژ ژیانی لەدەستدا. -
٥٠ رۆژ بەسەر رفاندن و بێسەروشوێنکردنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە پەدەکەوە تێپەڕبوو
ماوەی ٥٠ رۆژە رۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە و تائێستاش رێگە بە پارێزەرانی نەدراوە بیبینن. -
"هەتا ئەوان لە مانگرتندا بن، ئێمەیش ناسرەوین"
عەفیفە کارتاڵ کە کوڕە زیندانییەکەی یەک لە مانگرتووانە و خۆیشی لە ئێشکگریی دادپەروەرییدایە، وتی:"لە دۆخێکدا کە ڕۆڵەکانمان لە زیندان مانیان لە خواردن گرتووە، چۆن دەتوانین بە ئاسوودەیی لە ماڵەوە دابنیشین". -
بەرخودانی فیدایی گەریلا..
گەریلایەک کە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کردووە، دەڵێت: "سوپای تورک هەموو شتێکی هەیە، بەڵام ئێمەهەندێک شتمان هەیە ئەوان نییانە. ئەویش ئیرادە و پێداگرییە لەسەر ئامانجەکانمان. واتە فیداییبوون". -
دایکانی شاری وان لە چاوەڕوانی دادپەروەریدان: با گۆشەگیری کۆتایی بێت
ئێشکگریی دادپەروەری توهایدەر لە شاری وان لە ٧ــەمین ڕۆژی دایە. دایکان داوا لە حکومەت دەکەن داواکاری زیندانییەکان قبوڵ بکات. -
هاوسەرۆکی دەبەپەی نسێبین دەستبەسەرکرا
لەناوچەی نسێبینی مێردین لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە رەمزیە بایهان دەستبەسەر کرا.