کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ئەنجامی چالاکی نیشانەشکێنیدا داگیرکەرێک بە سزاگەیەندراوە. -
چالاکییەکانی ماک لە ئامەد و دێرک
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دێرک و ئامەد چالاکییان کرد. -
بەسێ هۆزات: پیلانگێڕان هەرچییەکیان کرد نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند، گۆشەگیری ٢٦ ساڵە بەردەوامە و وتی: "لەم ٢٦ ساڵەدا بە تایبەتی بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی کاریگەری گەورەی کردە سەر گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە. پیلانگێڕان هەرچییەکیان کرد، نەیانتوانی سەربکەون". -
کەجەکە: لە ٢٧ەمین ساڵدا پەرە بە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی دەدەین
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە سەروبەندی ساڵیادی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "داوا لە گەلەکەمان لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە لەگەڵ دۆستانیان تێکۆشان بگەیەننە بەرزترین ئاست". -
ئەرەن: گۆشەگیری بە تەنها بابەتێکی یاسایی نیە
سەرحەد ئەرەن پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا دامەزراوە یاساییەکانی ئەوروپا و کۆنسەی ئەوروپا پەیوەیست بە پێشێلکردنی 'مافی هیوا' خۆیان بێدەنگ کردووە و وتی: "گۆشەگیری بە تەنها بابەتێکی یاسایی نیە، هاوکات بەشێکە لە تۆڵەسەندنەوەیەکی سیاسی." -
یەجەوەکە لە ئامەد چالاکی ئەنجامدا
یەجەوەکە لە ئامەد لە دژی بازرگانانی ماددەهۆشبەرەکان چالاکی ئەنجامدا. -
لە ئامەد لە دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی کاردانەوە نیشان درا
گەنجانی ئامەد لە سەروبەندی گردبوونەوەی ١٣ی تشرینی یەکەم لە سەر دیوارەکان نوسیان "ئێمە لە بەرامبەر پیلانگێری خۆڕاگری دەکەین و لەپێناو ئازادیدا لە ئامەد کۆدەبینەوە" و بەم جۆرە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد. -
هەپەگە یادی شەهیدانی ئاڤاشینی بەرزڕاگرت
هەپەگە ٣ گەریلای بەرێزەوە یادکردەوە کە لە ئاڤاشین شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاورێیانمان ئازاد، دەلیلا و لۆرین بە گیانبازی و ئازایەتیەوە تێکۆشان، بوونە ناوی بڕوا، دڵسۆزی بێبەرامبەر و تێکۆشان قارەمانانە". -
ناگیهان ئاکارسەل لە شوێنی شەهیدکردنی یادکرایەوە
ناگیهان ئاکارسەل بە بەشداری چەندین ژن و وڵاتپارێز و ئازادیخواز لە شوێنی شەهیدکردنی یادکرایەوە. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەڤەری ڕاپەڕینیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوو دەڤەری ناوچەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەرینی سەر بە پارێزگای سلێمانیان بۆردوومان کرد. -
جانپۆڵات: پێویستە ئاشتیخوازان بەشداری گردبوونەکە بکەن
هاوسەرۆکی (توهاد_فەد) کەرەم جانپۆڵات ڕایگەیاند چاوەڕێن کە ١٣ ی تشرینی یەکەم لە ئامەد سەدان هەزار کەس بەشداری گردبوونەوەکە بکەن و دژی گۆشەگیری بوەستنەوە، گوتی: "هەرکەس داوای ئاشتی و دیموکراسی دەکات، با بەشداری گردبوونەوەکە بکات". -
خەبات ئاندۆك: پیلانگێڕان نەیانتوانی ببن بە ئاستەنگی پێش ڕێبەرتی لە گەیشتنی بە ملیۆنان مرۆڤ
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی هەڵسەنگاند و وتی، "هێزە پیلانگێڕەکان خواستیان بوو ڕێبەرتی بێ-کاریگەر بکەن، بەڵام لەمڕۆدا ڕێبەرتی لە جیهاندا بووە بە ڕێبەری ملیۆنان مرۆڤ." -
بەڕێکخستن کردنی حیزبولکۆنترا (هودا-پار) -٢
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕێگەی حیزبولکۆنترا دوو ئامانجی دەست نیشان کرد؛ پەیوەندی نێوان تەڤگەری ئازادیی کورد و کۆمەڵگا ببڕێت، هێزی کۆمەڵایەتی بوونی لەناوببات و کورد بچەوسێنێتەوە. بەشی دووەمی زنجیرە بابەتێک لەسەر حیزبولکۆنترا. -
ڕۆژگەر گابار، سیمبوڵی فیداکاری
گەریلا ڕۆژگەر گابار لە لێگەڕێنی ئازادییدا خۆی ناسییەوە. بە ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆوە بووە شەڕڤانی گەل و لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بەختکرد. تا دواساتی ژیانی بە تێکۆشانەکانی پیشانیدا چەندە دڵسۆزی خاکی کوردستانە. -
هێزەکانی پەدەکە لە هەولێر گەنجێکیان کوشت
چەکدارانی زێرەڤانی سەر بە پەدەکە بە هێزێکی زۆرەوە هەڵیانکوتایە سەر گوندی کۆڕەک لە سنووری هەولێر و گەنجێکیان بەناوی دانا مەحیەدین تەمەن ٢٠ ساڵ کوشت و کەسێکی دیکەشیان بریندار کرد. -
خەیرەدین ئەکینچی زیندانی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ و ٦ مانگ ئازاد کرا
خەیرەدین ئەکینچی زیندانی سیاسی کە ئازادکردنی بۆ ماوەی ٦ مانگ دواخرابوو، ئازادکرا. ئەکینچی لەبەر ئەوەی وتبووی"پەشیمان نیم" ئازاد کردنەکەی دواخرا بوو. -
٩ وڵات و ٨ ڕێكخراوی نێونەتەوەیی چاودێری ههڵبژاردنەکانى باشووری کوردستان دهكهن
سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى ههڵبژاردنهكانی عێراق ڕایگهیاند، بهوپهڕی پاكی و بێگهردییهوه ههڵبژاردنی پهرلهمانی هەرێمى كوردستان بهڕێوهدەچێت و ڕایگەیاند: "٩ وڵات و ٨ ڕێكخراوی نێونەتەوەیی چاودێری ههڵبژاردنی باشووری کوردستان دهكهن. -
لێپرسینەوە لەو جەردەوانانە دەکرێت کە بەشداری ئۆپراسیۆن نابن
لە وان لێپرسینەوە لەو ٦ جەردەوانە کرا کە بەشداریبوونیان لە ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان ڕەتکردووەتەوە. -
بانگەوازی بۆ گربوونەوەی ئامەد: ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەرییە
هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی عەباس شاهین ئاماژەی بە گرنگی 'گردبوونەوەی ئازادی' کرد کرد و بانگەوازی لە هەمووانکرد لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە گردبوونەوەی ئامەددا ئامادەبن. -
سەرێکانی؛ لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا دوو کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی سەرێکانی رحا لەسەرلەبەیانیدا لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر ماڵاندا ٢ کەس کە یەکێکیان منداڵە دەستگیرکران. -
هەپەگە: لە چالاکیەکانی گەریلا ٣ داگیرکەر سزادران، ٣ درۆنیش خرانەخوارەوە
هەپەگە دیاریکرد لە گۆڕەپانەکانی گەریلا و لە پێش هەموویانەوە لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ ٣ داگیرکەر بە سزاگەیاندران، ٣ درۆن خرێنرانەخوارەوە و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێنرا. -
هەپەگە یادی شەهیدان نودا و شیاری بەرزڕاگرت
هەپەگە گەریلا شەهیدەکان نودا و شیاری بەرزڕاگرت کە بەر لە ٧ ساڵ لە زاپ شەهیدبوون. -
'لەپێنا ئازادیی رێبەر ئاپۆدا تێکۆشان گەورەتر دەکەین'
گەریلا بۆتان کاتۆ و روکەن جزیر رایانگەیاند، کە پیلانگێریی نێونەتەوەیی لەمرۆدا لە رێگەی سیستمی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی بەردەوامە و وتیان: "دەبێت پەرە بە تێکۆشان بدەین لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ". -
لە سلێمانی چلەی شەهیدان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڕێوەچوو
لە سلێمانی چلەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێبازەکەیان. -
جەنگاوەرانی ماک: خزمەتکارێکی شەڕی تایبەتمان سزادا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند، خزمەتکارێکی شەڕی تایبەتمان لە ئامەد کە خزمەتی بە شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکرد سزا دا.